@dlzar999: أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلۡخَالِصُۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ مَا نَعۡبُدُهُمۡ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلۡفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ فِي مَا هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ كَٰذِبٞ كَفَّارٞ ‎ ئاگاداربە ئایین و بەندایەتی پاك هەر شیاوی (الله)یە و بەندایەتی ئەو زاتە نابێ تێكەڵ بە ڕوپامایی و شیرك بكرێت، خۆ ئەو كەسانەش كە جگە لەو زاتە دەكەن بە دۆست و سەرپەرشتی خۆیان و دەڵێن: ئێمە بەندایەتى ئەمانە ناكەین مەگەر بۆ ئەوەى كە لە خواوە نزیكمان بكەنەوە، دەی خۆ (الله) لەنێوانیاندا بڕیار دەدات لەبارەى ئەو هەموو پەرستراوەی كە تێیدا ناكۆكن و هەركامیان پەرستراوێكی پێ باشترە، بێگومان ئەو كەسەیش كە زۆر درۆزن و سپڵە و بێباوەڕە، (الله) نایخاتە سەر ڕێگای ڕاست. ئەم ئایەتە ئاماژە بە چەند خاڵێكی گرنگ دەدات: یەكەم: پەروەردگار تەنها ئەو كردارە چاكانە وەردەگرێت كە بە نیاز پاكی ئەنجام درابێت و دووربێ لە شیرك و ڕیا؛ دووەم: موشریكەكان پێیان وابووە كە بەندایەتی كردن و سوجدە بردن و قوربانی كردن و تەوافكردنی ئەوان بۆ بتەكانیان لەڕاستیدا بۆ ئەوەیە كە زۆرتر لە خوداوە نزیك ببنەوە و مەبەستیان دژایەتیكردن و بێباوەڕ بوون نەبووە بە پەروەردگار، بەڵكو پێیان وابوو كە هاواركردن لەو بتانە لەڕاستیدا هاواركردن لە خودایە و پەروەردگاریش بەمە ڕازیە و جابۆیە پەروەردگار هەم بە كافر و وە هەم بە درۆزن ناویان دەبات چونكە هەم تووشی شیرك بوونە و هەم ئەوەی كە دەڵێن ئەم بتانە دەبنە هۆی نزیكبوونەوەمان لە خواوە درۆیە و خودا بڕیاری وای نەداوە، كەواتە گرنگە بزانرێت كە عیبادەت بە دوو جۆر ئەنجام دەدرێت: یەكەم: ئەو عیبادەتانەی كە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار ئەنجام دەدرێن وەك نوێژ و ڕۆژوو؛ دووەم: ئەو عیبادەتانەی كە ناڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار ئەنجام دەدرێن وەك تەوافی كەعبە یان ماچ كردنی بەردە ڕەش، ڕاستە سوڕانەوەكە و ماچ كردنەكە كە ڕێزگرتنێكی تایبەتە، بۆ مەخلوقێك ئەنجام دەدرێت بەڵام چونكە لەبەر ئەوە ئەنجام دەدرێت كە خودا خۆی فەرمانی كردوە ئەوا نابێتە شیرك، بەڵام ئەگەر هاتوو بۆ نمونە تەوافی شتێك كرا كە فەرمانی خودای لەسەر نەبوو ئەوا دەچێتە بازنەی شیركەوە، هەربۆیە قورئان دەفەرموێ: ( أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ) واتە لەسەر ئەو ڕێزگرتن و بەندایەتیەتان بۆ ئەو بتانە هیچ بەڵگەیەكتان بە دەستەوە نییە كە خودا داوای لێكردبن ئەو شتانە بكەن، بەڵام چونكە ئێمە بەڵگەمان بەدەستەوەیە كە تەوافی كەعبە فەرمانی خوایە هەربۆیە ناچێتە بازنەی شیركەوە بەڵام ئەوەی كە تەوافی قەبرێك دەكات ئەوا تووشی شیرك بووە وە ئەگەریش بڵێ‌ خودا بەمە ڕازیە و پێیخۆشە ئەوا درۆی بۆ خودا هەڵبەستوە كە هەركامیان بۆخۆی كوفرە و دەبێ ڕاستیەكەی بۆ ڕوون بكرێتەوە، جا هەربۆیە لەم ئایەتەش پەروەردگار موشریكەكان بە درۆزن و كافر ناودەبات.#الشيخ_ابوبكر_الشاطري #سورة_الزمر

🖤
🖤
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 18 October 2026 17:15:40 GMT
19545
4962
40
179

Music

Download

Comments

dloqasab107
🫀وار :
السّلَاْمُ عَلَیْکُم بێزەحمەت دەتوانی ئەم وێنەی گوڵەم بۆ بنێریت❤️
2026-10-19 00:01:08
1
vx_anas20
꧁💛بریانئ💛꧂ :
جۆن ئاتوانی ئەوە سوراتەکان بهێنیت حز ئاکام فێر بم ئەگەر کێشت نیە نوسینی سورەتەکان تێکستن یان خۆت دروستت کردوە ئەگەر جوابم بایتەوا😇🦋
2026-10-20 18:57:38
0
baran._.gyan696
😊قــورئـانـەکــەم😊 :
جزاک اللە خیرا
2026-10-18 22:00:42
0
jiny_259
.ulv.$ :
جزاک اللە خیر😍
2026-10-20 05:52:45
1
asma.asouma327
Asma Asouma :
الله أكبر
2026-10-18 18:41:17
1
x__17x6
Alone :
سبحان الله الحمدلله لا إله إلا الله الله أكبر لا حول ولاقوة الابالله العلي العظيم
2026-10-20 03:15:23
0
kamelrezzoug39
KamaL Rezzoug :
❤️❤️❤️ما شاء الله
2026-10-18 20:49:11
1
muslimahh626
୨୧ 𝑸𝒖𝒓𝒂𝒏𝒊𝒄 𝑺𝒐𝒖𝒍 🤍 :
ئاساییە پۆستەکەت ببەم ؟
2026-10-20 11:23:18
0
saji0703
🖤 ساجي :
سورة الزمر الشيخ ابو بكر الشاطري
2026-10-20 12:06:51
0
kurda696
ADAM :
اللهم صل وسلم علی نبینا محمد
2026-10-19 14:49:53
0
user4561314595533
به خته وه ري :
جزاك الله خيرا
2026-10-19 10:23:06
1
savaage210
SAVAGE :
الحمدلله
2026-10-20 23:29:01
0
regay.haq429
regay haq 🤍☝🕌 :
جزاک اللە خیرا
2026-10-21 21:52:43
0
x.chawkall95
𝖃𝖆𝖓𝖒𝖎 𝕮𝖍𝖆𝖜𝖐𝖆𝖑𝖑. :
2026-10-18 20:59:30
1
asma.asouma327
Asma Asouma :
الله
2026-10-18 18:41:12
1
yaha_namo27
یەحیا کەریم :
2026-10-18 22:08:48
1
.hekmat2007
《 - H E K M A T - 》 :
2026-10-18 18:39:09
0
baran._.gyan696
😊قــورئـانـەکــەم😊 :
ماشاءاللە
2026-10-18 22:00:38
1
regay.haq429
regay haq 🤍☝🕌 :
بارک اللە فیک
2026-10-21 21:52:49
0
tanjiro_nama
Tanjiro :
❤️❤️❤️
2026-10-18 19:43:52
1
azizkavani1
عزیز حوسێن گۆگجەیی :
❤️❤️❤️
2026-10-18 17:18:27
1
awinm05
awinm05 :
🥰
2026-10-18 17:49:53
1
fardosoo.mahamuud
Fadumo :
❤️❤️❤️
2026-10-18 17:55:49
1
shazadburhan
shazadburhan :
❤️❤️❤️
2026-10-22 09:34:45
0
alibaxtyarr
Ali :
💐💐💐
2026-10-18 20:18:24
0
To see more videos from user @dlzar999, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About