@shazyar788: داستانی پردێ شکاندنی پیلانی سێ وڵات و پووچەڵکردنەوەی خەونی خیانەتکاران لە خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی دوو هەزار و حەڤدە هاوکێشەیەکی ناهاوسەنگ لە دژی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد کاتێک پیلانگێڕییەکی قێزەونی و ناوخۆیی مەترسیی لەسەر قەوارەی دەستووریی هەرێم دروست کرد ​لەو کاتەدا داگیرکەران و پیلانگێڕان بە پشتئەستووربوون بە هێزێکی سەربازیی زەبەلاح چەکی پێشکەوتوو و تەکنەلۆلۆژیای جەنگی وای بۆ دەچوون کە دەتوانن لە ماوەیەکی کەمدا خەونی گەلی کورد لەناو ببەن و پێشمەرگە بشکێنن ئەوان پیلانێکی هاوبەشیان بە بەشداریکردن و هاوکاریی ڕاستەوخۆی سوپای سێ وڵات داڕشت بوو بە جۆرێک کە چەندین هێزی میلیشیاییو سوپای ڕووبەرێکی فراوانی چەک و تەقەمەنی و ڕاوێژکاری دەرەکی تێکەڵ کرابوون بۆ ئەوەی لە ڕێگەی میحوەری جیاوازەوە پێشڕەوی بکەن کوردستان داگیر بکەن و ​مەترسیدارترین بەشی ئەم پیلانە ڕەشە ئەوە بوو کە لە ناوخۆدا چەندین حزب و لایەنی سیاسی و دەزگای ڕاگەیاندنیان کەوتبوونە خزمەتی ڕاستەوخۆی داگیرکەرانەوە ئەو میدیا خۆفرۆشانە بە هەموو هێزێکەوە هەوڵیان دەدا ورەی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان تێک بشکێنن خەریکی بڵاوکردنەوەی درۆ و هەواڵی ژەهراوی بوون و بە چڕی هەواڵی شکست و تێکشکانی پێشمەرگەیان بە درۆ دەداوە تاوەکو ئیرادەی نەتەوەیی بمرێنن ​بەڵام لە بەرانبەر ئەم شاڵاوە دووانەیەی دەرەکی و ناوخۆییەدا شێرەکوڕانی پێشمەرگە لە ژێر فەرماندەیی راستەوخۆ و ڕێبەری نەبەردانەی سەرۆک مسعود بارزانی لە ناحیەی پردێ بوونە قەڵایەکی پۆڵایین و پڕشکۆ سەرۆک بارزانی وەک ڕابەرێکی مەیدانی ورە و ئیرادەی بەرگریی بۆ خەڵک و هێزەکەی گەڕاندەوە لەو داستانە مەزنەدا قارەمانێتیی پێشمەرگە گەیشتە لووتکە ئەوان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا هێزی هاوبەشی ئەو سێ وڵاتە داگیرکەران تێکشکێنن پردێ بوو بە گۆڕستانی زرێپۆش و کەرەستە سەربازییە پێشکەوتووەکانی ئەوان و دەیان کەلاک و ئۆتۆمبێلی تێکشکاو لە شوێنی خۆیان جێماون پێشمەرگە قارەمانەکان نەک هەر پیلانی دەرەکییان تێکشکاند بەڵکو خەونی نەزۆکی خیانەتکاران لە گۆڕ نا و ئاغاکانیان بە سەرشۆڕییەکی گەورەوە ناچار بە پاشەکشە کرد ئەم بەرگرییە چۆکی بەو پلانە داگیرکارییە دادا و نیشانی جیهانی دا کە تاوەکو پێشمەرگە و ڕێبەرێکی وەک سەرۆک بارزانی هەبن هیچ پیلان و خەونێکی گڵاو سەرکەوتوو نابێت و کوردستان هەمیشە سەربەرز دەمێنێتەوە ​ئەو پلانە و ژەهراوییەی کە لە ژووری تاریکی چەندین دەوڵەت و بە هاوبەشیی لایەنە خۆفرۆشەکانی ناوخۆ داڕێژرابوو ئامانج لێی تەنها داگیرکردنی جوگرافیا نەبوو بەڵکو پیلانێک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامە کەرامەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان هەموو نەتەوەکەمان لەو هەرێمەدا ئەوان خەونیان بەوەوە دەبینی کە بە بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندەی ڕەش دەتوانن ورەی شێرەکوڕانی ئەم خاکە بشوێنن کەچی داستانی پردێ بوو بە مۆوتەکە و بەربەستێکی نەبەزێنراو کە تێیدا دەرکەوت پیلانی چەندین وڵات و ناپاکانی ناوخۆ بەرانبەر بە ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی وەک پووش و پەلەش وایە ئەو پیلانە چەپەڵە نەک هەر لەبەردەم پۆڵاینی بەرگریی پێشمەرگەدا شکا بەڵکو بوو بەو دەرسە گەورەیەی کە تا هەتایە مێژوو بە شانازییەوە باسی دەکات و نەیارانیش تێگەیشتن کە خاکی کوردستان هەمیشە گۆڕستانی داگیرکەران و مێژوو بە ڕوونی و بێ پەردە حوکمی خۆی لەسەر ئەو تاقمە ناپاک و خائینە دەرکرد کە لە پێناوی بەرژەوەندییە تەسک و حزبییەکانی خۆیاندا ملیان بۆ داگیرکەران شۆڕ کرد و چەقۆیان لە پشتی خاک و نەتەوەی خۆیان دا ئەوانەی لە ڕۆژە سەختەکاندا بوونە چاو و گوێی نەیاران و بە زمانحاڵی داگیرکەران کەوتنە دژایەتیکردنی ئیرادەی خەڵکەکەیان ئەمڕۆ بە ڕوویەکی ڕەش و سەرشۆڕییەکی هەمیشەییەوە لە پەراوێزی مێژوودا ماونەتەوە خیانەتکاران باش دەبێت تێبگەن کە هەرگیز ناتوانن بەم جۆرە پیلانە قێزەونانە شەرەف و مێژووی ئەم نەتەوەیە لەکەدار بکەن چونکە خوێنی پاکی شەهیدان و هۆشیاریی جەماوەری کوردستان هەمیشە وەک قەڵغانێکی پۆڵایین لە بەرانبەر هەموو ناپاکێکدا دەوەستێت و ناوی ئەوان وەک پەڵەیەکی ڕەش لە پەڕەکانی ڕەشی مێژوودا دەمێنێتەوە #mohsenharki#پێشمەرگەی_پەرلەمانتار_سەروان_ھەرکی #كركوك_طريق_بغداد_شارع_القدس_احتفالات #erbil_slemani__duhok_halabja_koya_ranya #زاخو_دهوك_هولير_سليماني_ئاكري_

Shazyar
Shazyar
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 20 October 2026 07:40:12 GMT
448
69
8
3

Music

Download

Comments

xalil.ali2
xalil ali :
@
2026-10-20 10:52:00
0
issa.ahmed57
Issa Ahmed :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-10-20 08:39:56
0
zeki_berwary
zeki tilere :
🥰🥰🥰
2026-10-20 08:29:47
0
hoshangsurchy6
hoshang surchy :
❤️❤️❤️
2026-10-20 08:11:26
0
tareqmantk
تاريق مةنتك :
🥰🥰🥰🥰
2026-10-20 08:10:38
0
dldardldar71
💓گه رمیانی💓 :
🥰🥰🥰
2026-10-20 07:59:42
0
user94773482298223
هؤزی گە ورە ی ئۆمە ربلی :
[قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر]
2026-10-20 07:59:39
0
5bayar
bayar barwari :
🌺🌺💛💛
2026-10-20 13:20:44
0
To see more videos from user @shazyar788, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About