@deyinka1: At the official opening of The Kaaf studios🥰

deyinka1
deyinka1
Open In TikTok:
Region: US
Tuesday 20 October 2026 17:02:37 GMT
511
54
1
0

Music

Download

Comments

omotayoadenote07
omotayoadenote07 :
🥰🥰🥰💃💃💃
2026-10-21 16:10:28
0
To see more videos from user @deyinka1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

پێغەمبەران نەهاتوون تەنها بۆ ئەوەی خەڵکی فێری چەند سرووت و دوعایەک بکەن، بەڵکو هاتوون بۆ گۆڕینی بنەڕەتیی کۆمەڵگا. شۆڕشی ئەوان لە ناو خەڵکدا لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بوو: ١. ڕوخاندنی بتە فیکری و کۆمەڵایەتییەکان (شۆڕشی هۆشیاری و ئەقڵ) گەورەترین کێشەی کۆمەڵگاکان هەمیشە تەسلیمبوونی کوێرانە بووە بۆ دابونەریت و پاشخانی باوان و پیاوانی ئاینی ، کاتێک پێغەمبەران دەهاتن، یەکەم شت کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە ئەم دەستەواژەیە بوو: «إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَىٰ أُمَّةٍ» (ئێمە باووباپیرانمان لەسەر ئەم ڕێگەیە دۆزیوەتەوە و هەر وایان کردووە ).  شۆڕشی پێغەمبەران لێرەدا ئەوە بوو کە بە خەڵکەکەیان دەوت: عەقڵتان بەکاربهێنن! تەنانەت ئەگەر باووباپیرانتان لەسەر هەڵە بووبن، بۆچی شوێنیان دەکەون؟  ئەوان دژی
پێغەمبەران نەهاتوون تەنها بۆ ئەوەی خەڵکی فێری چەند سرووت و دوعایەک بکەن، بەڵکو هاتوون بۆ گۆڕینی بنەڕەتیی کۆمەڵگا. شۆڕشی ئەوان لە ناو خەڵکدا لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بوو: ١. ڕوخاندنی بتە فیکری و کۆمەڵایەتییەکان (شۆڕشی هۆشیاری و ئەقڵ) گەورەترین کێشەی کۆمەڵگاکان هەمیشە تەسلیمبوونی کوێرانە بووە بۆ دابونەریت و پاشخانی باوان و پیاوانی ئاینی ، کاتێک پێغەمبەران دەهاتن، یەکەم شت کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە ئەم دەستەواژەیە بوو: «إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَىٰ أُمَّةٍ» (ئێمە باووباپیرانمان لەسەر ئەم ڕێگەیە دۆزیوەتەوە و هەر وایان کردووە ). شۆڕشی پێغەمبەران لێرەدا ئەوە بوو کە بە خەڵکەکەیان دەوت: عەقڵتان بەکاربهێنن! تەنانەت ئەگەر باووباپیرانتان لەسەر هەڵە بووبن، بۆچی شوێنیان دەکەون؟ ئەوان دژی "قۆرخکاریی فیکری" وەستانەوە و هانی هۆشیاریی تاکەکەسیاین دەدا. دژی دابونەریتە سەقەتەکان و پیاوانی ئاینی و بیروباوەڕی کۆنەپەرستی ٢. دژایەتیکردنی ستەمی ئابووری و چەوساندنەوە (شۆڕشی دادپەروەری) شۆڕشی پێغەمبەران ڕێک لە دژی ئەو تاقمە بوو کە قورئان پێیان دەڵێت «المُتْرَفِينَ» (دەوڵەمەندە لوتبەرز و گەندەڵەکان) و «الملأ» (دەسەڵاتدارە قۆرخکارەکان). بۆ نموونە، شۆڕشی پێغەمبەر شوعەیب (ع) ڕێک لە دژی گەندەڵیی ئابووری و دزینی شایستەی خەڵک بوو لە کێشانەدا («أَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ»). پێغەمبەران هەمیشە لە بەرەی هەژاران، چەوساوەکان و پێشێلکراوەکاندا بوون لە دژی فیرعەونەکان و قاروونەکانی سەردەم. ئەوان یاسای ڕەهایی کۆمەڵگایان گۆڕی بۆ هێنانەکایەی دادپەروەریی دارایی و مرۆیی. ٣. گەڕاندنەوەی بەرپرسیارێتی بۆ مرۆڤ (شۆڕشی کارکردن) پێغەمبەران نەهاتوون مرۆڤ تەمەڵ بکەن و پێی بڵێن "تەنها دوعا بکە و دانیشە"، بەڵکو مرۆڤیان فێری بەرپرسیارێتیی ڕەها کردووە. ئەوان نیشانیاندا کە خودا خزمەتکاری تەمەڵی مرۆڤەکان نییە، بەڵکو جیهان لەسەر بنەمای یاسای کار و تێکۆشان کار دەکات. پێغەمبەران خۆیان لە ناو خەڵکدا کرێکار، دارتاش، شوان و بازرگان بوون؛ ئەوان مۆدێلی "دین وەک تەمەڵی و ڕاکردن لە واقیع"یان تێکشکاند و کردیان بە "دین وەک بزوێنەرێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی زەوی". شۆڕشی پێغەمبەران لە ناو خەڵکدا، ڕزگارکردنی مرۆڤ بوو لە کۆیلایەتیی مرۆڤەکانی تر، لەوەی نەبنە کۆیلەی پیاوانی ئاینی و خۆیان ئەقڵیان بەکار بهێنن و بپرسن و بکۆڵنەوە بۆ گەشتن بە حەقیقەتی خودا ! کۆیلایەتیی دابونەریتی کۆن ، و کۆیلایەتیی ئارەزووەکان بشکێنن ، تا مرۆڤ بگەیەنن بە ئاستی «النفس المطمئنة ، دەرەونی ئارام » کە تێیدا تەنها ملکەچی حەق و لۆژیکی خوایی دەبێت و بەرپرسیارێتیی ژیانی خۆی هەڵدەگرێت. بەبێ بوون بە مەڕ بۆ خواستی کوێرانەی کۆمەڵگەو پیاوانی ئاینی و دابونەریتە کۆنەکان ! کە لەگەڵ ئەقڵ و حەقیقەتی ئیلاهی ناگونجێن ! #foryou #fyp #ئەهلی_قورئان

About