@p4r1ii.08: منت ئامانەتی کێ کردووە وا بێخەبەر ڕۆشتی؟ هەندێک جار هێندە بیرت ئەکەم فرمێسک لە گەرووم قەتیس ئەمێنێ و دڵم لە سینەمدا توند ئەبێ، کاتێ خەمێکم هەیە وا ئەزانم خەتا لە نەبوونی تۆیە، وا ئەزانم ئەگەر تۆ هەبایت هیچ کات خەم بوێری نەبوو بەلامدا تێپەڕێ.. گلەیی بێ لێت، گلەیی بێ تۆیەک کە بێمن بۆ هیچ شوێنێک نەدەچووی ئێوارەیەک بێ خەبەر ڕۆشتی و هەرگیز جارێکی تر منت لەگەڵ خۆت نەبردەوە، لەوانەیە ئەو تەنیایەی بۆی چووی بۆتۆ چێژ بەخش بێ وەلێ بۆمن دەرد بەخشە، تۆ ئەزانی چەند شەو و ڕۆژ تێپەڕی بە تامەزرۆی باوەشیکت؟ تۆ ئەزانی چەند ساڵ و مانگ تێپەڕی بە تامەزرۆی دیدارێکت؟ ئەی بۆ نەهاتی؟ قەرارە ئەم دووریە چەند بخایەنێ؟ زۆر بەتۆم ئەنازی وا ڕۆشتی هەرگیز جارێکی تر ناز ناکەمەوە، لە ڕاکردنەکانمدا گەشتن بە باوەشت بوو لەوەتەی ڕۆشتووی هەر ڕائەکەم و ڕێگاکەم نادیارە.. ڕائەکەم و ناگەم بە هیچ، کەس بوێری نەبوو بە چاوانێکی توڕەشەوە سەیرم بکا تا چاوانت هەبوو، کە چاوانت لێم ونبوو هەموو چاوەکان لێم بوون بە دڕندەیەژی توڕە و بێویژدان، گلەیی بێ لە نەبوونت تا ڕۆژی مەحشەر❤️🩹.#fyp #explore #foryou
﮼پەری🤍
Region: IQ
Tuesday 20 October 2026 18:09:11 GMT
Music
Download
Comments
﮼ر :
bmrrm bu xamata e💔🥰
2026-10-21 09:26:01
2
roza_barzani :
Paria mn♥️🥹
2026-10-20 22:43:59
0
﮼ئەوین 🩷﮼ :
Qurbani dllt bm😍
2026-10-20 20:56:16
0
777 :
Duri azizakanman zor azari haya🫠,
2026-10-21 17:34:52
0
👸🏻 :
Qurbant bm💔🥰
2026-10-20 20:40:45
0
﮼رۆژیی🤍 :
para mn🥹💔
2026-10-21 03:43:23
1
﮼بەرۆژی🤍 :
💔
2026-10-23 04:50:20
0
KANNY :
💔🫂
2026-10-20 21:34:56
0
𝑅𝐴𝑀 :
♥️♥️♥️
2026-10-20 20:03:06
0
ℳ :
😍🌚”
2026-10-20 19:04:51
0
Diyarr- :
😍😍😍
2026-10-20 19:00:53
0
🤎 :
💔💔🥀
2026-10-20 23:04:21
0
To see more videos from user @p4r1ii.08, please go to the Tikwm
homepage.