@montessori.rojda: Replying to @zhinkomfri دایکی ئازیز، دەتەوێ منداڵەکەت ڕەنگەکان بە دروستی فێر بێت و تێکەڵی نەکات؟ 🎨✨ ئەم مۆدێلی فێرکردنە، ڕێگای پزیشکی ئیتالی (ماریا مۆنتیسۆری - Maria Montessori) یە، کە لە سەرانسەری جیهاندا ناوبانگ و سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی هەیە و زۆر دڵخوازە! تۆ دەتوانیت بەم ٣ قۆناغە سادەیە، هەر شتێکی تر بە منداڵەکەت فێر بکەیت؛ وەک شێوە ئەندازیارییەکان، ئاژەڵەکان، پیتەکان و ژمارەکان. 🧠 زۆربەی دایکان دەپرسن کەی دەست پێبکەین؟ باشترین تەمەن بۆ فێربوونی ڕەنگەکان لە تەمەنی دوو ساڵییەوەیە، بەڵام ئەگەر منداڵەکەت پێش دوو ساڵیش ئامادەیی تێدا بێت و زانیاری وەرگرتبێت، دەتوانیت پێش ئەو تەمەنەش دەست پێبکەیت. بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت، پێویستە ئەم ٣ قۆناغە بە ڕێکوپێکی جێبەجێ بکەیت. هەمیشە لە ٣ ڕەنگی سەرەکی دەست پێبکە (سوور، شین، زەرد) و هەر جارێک تەنیا یەک ڕەنگ بناسێنە. 🟥 قۆناغی یەکەم: ناساندن (فەکەت زانیاری پێ بدە) لەو ڕەنگەی هەڵتبژاردووە دەست پێبکە (بۆ نموونە ڕەنگی سوور). بۆ ماوەی یەک هەفتە یان چەند ڕۆژێک، تەنیا ڕەنگەکەی پێ بناسێنە. هەرچی لە چواردەورتان بینی پێی بڵێ: 「ئەم کارتە سوورە」، 「ئەم دوچەرخەیە سوورە」، 「ئەم تۆپە سوورە」. ❌ لەم قۆناغەدا بە هیچ شێوەیەک لێی مەپرسە "ئەمە چ ڕەنگێکە؟" چونکە مێشکی تێکەڵ دەکات. 🟩 قۆناغی دووەم: ناسینەوە و جیاکردنەوە (تشخیص) کە هەستت کرد ڕەنگەکەی لەبەر کردووە، داوای لێ بکە کارێکت بۆ بکات، بۆ نموونە پێی بڵێ: 「دەستت دابنێ لەسەر کارتە سوورەکە」، 「تۆپە سوورەکە بشارەوە」، یان 「سێوە سوورەکەم بدێ」. 💡 بۆ ئەم قۆناغە یاری جیاواز و داهێنەرانە هەیە (کە دواتر ڤیدیۆتان بۆ پۆست دەکەم)، وەک ئەوەی: سبەتەیەکی پڕ لە شتی ڕەنگاوڕەنگی پێ بدەیت و پێی بڵێیت: 「ئەوانەی ڕەنگیان سوورە جیا بکەرەوە و لەژێر ئەم کارتە ڕیزیان بکە」. 🟦 قۆناغی سێیەم: ناونان (نام‌گذاری) ئەمە قۆناغی کۆتاییە؛ کاتێک منداڵەکە بە تەواوی ڕەنگەکەی فێربوو، ئێستا کاتی پرسیارە! لێی بپڕسە: 「ئەم تۆپە چ ڕەنگێکە؟」 و پێویستە منداڵەکە خۆی بڵێ: 「سوورە」. ⚠️ تێبینی زۆر گرنگ: ئەگەر منداڵەکە نەیتوانی ناوی ڕەنگەکە بڵێت یان غەڵەتی کرد, پەلە مەکە و مەیەتە سەر کێشە، تەنیا پێویستە دووبارە بگەڕێیتەوە بۆ قۆناغی دووەم و ڕاهێنانی پێ بکەیتەوە. 📌 پۆستەکە سەیڤ بکە چونکە دڵنیام کاتی ڕاهێنان لەگەڵ کوچەڵەکەت پێویستت پێی دەبێتەوە! #دایک_و_کۆرپە #بیبي #پەروەردەی_منداڵ #fyp #ملابس_اطفال

Montessori.rojda
Montessori.rojda
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 22 October 2026 11:11:33 GMT
10434
284
10
56

Music

Download

Comments

shaima_e_karemii
shaiiima :
کچەکەی منیش دوو ساڵە ئاشقی پرتەقاڵیە پێشی ئەڵێ قوقاقی. بنێشتی پرتەقاڵی و مەساسەی پرتەقاڵیش نەبێ نایخوا .
2026-10-22 21:32:48
2
wabisabi_artt
Wabisabi_artt :
زور سپاس بۆ زانیاری به سودەکانت💓
2026-10-22 13:59:13
1
zhinkomfri
zhinko ahmadnazhad :
ئەی چەن جووانە
2026-10-22 11:29:43
1
zhinkomfri
zhinko ahmadnazhad :
بژی
2026-10-22 11:30:26
1
wabisabi_artt
Wabisabi_artt :
💓✨💓
2026-10-22 13:58:43
1
To see more videos from user @montessori.rojda, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About