@x_mardin_x: چەند جار لە ڕووداوێکی مەترسیدار یان کارەساتێک ڕزگارت بووە و وتووتە: شانسم هەبوو یان موعجیزە بوو ؟ لە ڕوانگەی قورئانەوە، شتێک نییە بە ناوی ڕێکەوت یان شانس ، بەڵکو سیستەمێکی پاراستنی شاراوە هەیە کە تۆ نابینیت! ﴿لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ﴾ (الرعد: ١١) بۆ هەر مرۆڤێک، کۆمەڵێک فریشتەی پاسەوان هەن لە پێشەوە و لە دواوەی، کە بە فەرمانی خودا دەیپارێزن ئەم ڤیدیۆیەم بەکارهێنا بۆ وێناکردنی ئایەتەکان ( ئەگینا ئێمە نازانین شێوەی فریشتەکان ڕێک چۆنە ) بەڵام ڤیدیۆکە وێناکردنێکی زۆر جوانی ئەو سیستەمە وردەی خودایە. ئەو چرکەساتەی کە مرۆڤێک لە (مەرگێکی مسۆگەر) ڕزگاری دەبێت، کاری ئەو پاسەوانانەیە (الحَفَظَة) کە خودا بۆ پاراستنی ئێمە ڕایسپاردوون. ئەوان لە هەزاران ڕووداوی مەرگ دەمانپارێزن کە ڕەنگە خۆمان تەنانەت هەستیشیان پێ نەکەین. ئەم سیستەمی پاسەوانییە بەردەوامە تا ئەو چرکەیەی کە ساتی دیاریکراوی مردن (أجل مسمى) دێتە پێشەوە لەو کاتەدا پاسەوانەکان لێمان دەگەڕێن بۆ ئەوەی فەرمانی کۆتایی خودا جێبەجێ ببێت. ئەگەر ئەم سیستەمە نەبووایە، مرۆڤ نەیدەتوانی لەناو ئەم هەموو مەترسییەی سەر زەویدا بژی. سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە تەنانەت لە بێئاگاییشماندا دەمانپارێزێت وە چەندەها جار چانسی ترمان پێ ئەدات بەڵکو بە خۆماندا بچینەوە 🤍 . #fyp #قورئان #foryou #kurdistan #explore

X MARDIN X
X MARDIN X
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 22 October 2026 20:06:10 GMT
104701
12338
113
1809

Music

Download

Comments

wolfxcr
regay islam :
حدیس چون ڕه ت ده کریته وه
2026-10-22 21:23:06
0
shna..89
ZHEN :
کاتئ سۆشیال میدیا بۆ شتی جوان بەکاردێنی چەندە جوانە ئەوڤیدیۆیە بژی👏👏👏
2026-10-23 06:51:29
110
itzparza
Parza :
زۆر راستە بەسەر خۆم زۆر هاتووە ، بیرمە فەترەیەک هەموو ڕۆژێک لە یەک شوێنەوە هاتوچۆم ئەکرد کە شوقیەکی بەرزی لێ دروست ئەکرا … دەوری شوقەکەیان بە مۆتەی پرتەقالی گرتبوو بەس من تاقەتم نەبوو بپەرمەوە بچمە ئەوبەر هەر بە ناو مۆتاکانا ئەرۆشتم ، سوتفە رۆژێک موهەندیسێک منی بینی پر بە خۆی هاواری کرد وتی لەوێوە مەرۆ خەتەرە ، رێک وەستام گەرامەوە لەو کاتەیا یەک دنیا بلۆکیان هەڵیایە خوارەوە … زۆر سەیر بوو چونکە مانگێک بوو لەوێوە هاتوچۆم ئەکرد بەس ئەو رۆژە کە لەوێوە نەرۆشتم هەلیان یایە خوارەوە
2026-10-23 10:14:37
67
sky.of.lona
lona :
بەڕاستی من هەستم بەوە کردووە وە لە منداڵی بچووکیش بەتایبەتی، لە ڕاستی بەم ئایەتە پیرۆزە هەستی پارێزگایی زیاتری پێ بەخشیم.
2026-10-22 21:01:49
3
0_ar1i_1
𝘼𝙍𝙄𓃮 :
گەر ئەزێت نەبێ چەن پرسیارێکم هەیە برا؟💐
2026-10-23 14:10:57
0
asmane_shin2
aras_lak🇺🇸 :
دەستخۆش برا
2026-10-22 21:23:34
1
1_henry_101
Henry Cavill :
کاکە ماردین هیوادارم بابەتێکی تێر و تەسەل لەسەر زۆر بوونی ئێمە بکرێ کەوا لە ئادەم و حەواوە ئێمە دروست بووین بەڵام سەرەتایی ئێمە خوشک و برایە وە ئایا چۆن لە بەهەشتتا منداڵ خستەوە هەبووە وە یەک شتی تریش هابیل قابیلی کوشت بەس چۆن بزانین هابیل دەجال نییە لە کۆتایی دنیا دەر دەکەوێت
2026-10-22 20:20:34
48
muh22d0
مـحـمـد :
لەوانەیە لەژیانت دەیان جار هەبی بەتەمابووی شتەک بخۆی بەس لێت ڕژایە نەتخواردیە خێری تێدایە یان بەتەمای جێیەک بوی ڕێک نەکەتیە یان تاخیر بووی هەمووی خێری تێدایە ،بە هەموو قەدەرەکی خوای گەورە ڕازی بن هەر خوای گەورە زانا و دانایە
2026-10-23 05:54:55
14
kh0shnaw09
𝒮ℯ𝓅𝓉ℯ𝓂𝒷ℯ𝓇𓆩🖤𓆪 :
بەس وای ئەگەر ئەو پاسەوانە بە ئەمری خوا لا ئەکەوی یان ئەمری یان زۆر بەخراپی بریندار ئەبی
2026-10-23 07:25:15
1
mhamadkarate97
mhamadkarate97 :
ڕەنگە ئەمە مەبەستەکە بێت بەڵام ڕەنگە (حافظ) لێرە بە مانای فریشتەی تۆمارکار بێت،. کە کردەوەکانی مرۆڤ تۆمارئەکەن
2026-10-23 10:23:17
0
un.miran
Un.Mira :
ئەی کاتێک دەمری ئەم پاسەوانە ئەرکی چیە؟. ئەی واتای قەدەر چیە ئەگەر ئەو ئەتپارێزی؟
2026-10-22 21:05:25
0
i4m.ebo10
𝐸𝑏𝑂𝑜🩶" :
کاک ماردین ئەگەر بکرێ ڤیدیۆیەک لەسەر نوێژ بکەی سەرم لێ شێواوە هەر کەسەو شتێ ئەڵێ.
2026-10-22 21:15:03
13
kozhin7250
﮼کۆژە🦅 :
دایم ئیمانم بە قەدەری خوای گەورە هەبوەو هەمیشە شوکور بوم بەوەی بۆی داناوم بەڵام وەڵای لە شتێک گێڕاومێتەیەوە باس کردنی لای هەنێ کەس ئەبێ بە موبالەخەو قەناعەتت پێ ناکەن
2026-10-22 21:33:32
7
aliomerr07
aliomerr07 :
خودا عەدالەتی لەسەر زەوی و ژینمان دا هەیە ؟
2026-10-23 02:55:44
5
kamil_227x
𝙆𝙖𝙢𝙞𝙡 ♟️ :
سوپاس بۆ خودا 🥰❤
2026-10-22 20:12:12
6
regay_eslam229
ANAS :
واللەهی ڤیدیۆیەکە جوان بوو مامە ماردین ئەتوانم ببەم تخوا
2026-10-23 09:45:14
2
shapol_ll
AyadTal :
ئایە گەر خودا بزانێت من بەیانی سێوێک ئەخۆم هیچ هەلێک هەیە بۆ ئەوەی نەیخۆم؟
2026-10-22 22:05:40
3
xellan.x
xellan.x 🎀 :
🤍🩵
2026-10-22 20:12:31
7
hawzhin.k.muhamad
hawzhin :
ئایەتێکی پڕ لە ئارامی مرۆڤ کاتێک دەزانێت پاسەوانێکی لەسەرە لەلایەن خوداوە هەست بە دڵنیایی و هێمنییەکی ڕەها دەکات
2026-10-23 10:14:24
5
kurdx667
𝙎𝙃𝙀𝙓 𝙕𝘼𝙉𝘼 :
2026-10-22 20:10:08
3
.kurdawar
KURDAWAR :
2026-10-22 20:43:44
2
raaavan.1
Ravann🦋✨ :
2026-10-22 21:02:42
2
x_mar1am_x
𝗫 𝗠𝗔𝗥1𝗔𝗠 𝗫 :
بژیت💐✨
2026-10-22 23:16:35
1
r4v1aarhamyar1
Ravyer🖤 :
Mardin🌷
2026-10-23 09:28:20
1
mikasa..2222
mikasa..2222 :
باشە من پرسیارێکم هەیە لەسەر حیجاب ! باشە لە قورئان باسی کراوە کە ئافرەت بە قژی هەڵئەواسرێت؟ وشەی خمر هاتووە بەڵام جەختی لەسەر قژ نەکردۆتەوە تەنها ئەڵێت سنگ داپۆشن ! بە مانایەکی تر کە ئەمەوێت تاکید بمەوە لە کەسێکی قورئانیەوە ! ئایا ئەگەر سەرپۆش نەکەم بەڵام نوێژ و ڕۆژوو هەموو شتەکانی تر بکەم کۆتایی چی ئەبێت؟ ئایا تەنهابە ئەهلی جەهەنەم حسابم لەو کاتەشا؟ تکایە بۆم ڕوون بکەوە کاک ماردین زۆر زۆر مێشکم جەنجاڵە ئەمەوێت لە کەسێکی قورئانی جوابم دەست بکەوێت نەک فڵان وتی فڵان نەیووت!
2026-10-23 09:55:05
1
To see more videos from user @x_mardin_x, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About