@dengek21: گوورگ ، کە پیر ئەبێت ، ددانی خۆی ئەژمێرێت.!! ...................... ئەڵێن (بودا) لە گوندێکدا خەریکی ئامۆژگاری کردنی خەڵک بوو ، ئافرەتێک بۆنانی نیوەڕۆ بانگهێشتی مالەکەی کرد ، لە خوارووی ئاوایی ، بودا بانگهێشتەکەی قبوڵ کرد ، دواتر خەڵک وتیان قوربان باشترە نەچیت ، چونکە ئەو ئافرەتە (ناوبانگی باش نییە) ، بودا گووتی ، هیچ ئافرەتێک ناتوانێت خراپ بێت ، ئەگەر پیاوێکی خراپیش نەبێت ، هیچ ئافرەتێک ناتوانێت لەشفرۆش بێت ، ئەگەر پیاوێکی لەش کڕ نەبێت. ئاگر دروست نابێت ، ئەگەر ئۆکسجین نەبێت ، خراپە دروست نابێت ، ئەگەر دوو خراپەکار نەبن. ...................... خراپترین دۆزەخێک کە بۆ هەر ژن و پیاوێک دێتە پێش (خیانەت و ناپاکی هاوسەرگیری کردنە) ، چونکە ئیتر ئەو پەیوەندییە هیچ مایکرۆ و شەپۆلێکی گەرمکەرەوە ناتوانێت گەرمی بکاتەوە ، ئەوەی کە پەیوەندی ژن و مێرد ئەشکێنێت ، شەڕ و ئاژاوە و دەمەقاڵێ نییە ، ناوناتۆرە و چێشتی سارد نییە . تەنانەت ماڵی گەورە پیاو و پیغمبەران و فەیلەسوفان و نووسەرانی دونیا پڕ بووە لە گرفت. مرۆڤ دەتوانێت بەرگەی چێشتێکی بێ خوێ و سوێر بگرێت ، مشت و دەستی مرۆڤ بەرە بەرە بە ئەندازە و بڕی خوێ ڕادێت ، دەتوانێت بەرگەی چێشتی سارد بگرێت ، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت ، بەرگەی پەیوەندییەکی ساردو سڕ بگرێت ، هەموو ساردوو سڕییەک ئەگەری گەرمکردنەوەی هەیە ، بەڵام خراپترینیان (ناپاکییە). ڕۆحی مرۆڤەکە ، دی ئێن ئەی چێشتەکە تێک ئەشکێنێت ، تامەکەی ئەگۆڕێت. کەسی خیانەتکار هەمیشە هەست بەتاوان دەکات بەرامبەر بە خۆی و ئەوی تر (desconstructive guilt) بە تایبەت کاتێک ئەوی تر ئاگای لێ نییە و باشە لەگەڵیدا ، بۆیە بەردەوام ئەم ئەسوتێ ، لە دوای کارەکەی هەمیشە پەشیمانە ، هەوڵی ئەوە دەدات لەگەڵ ئازاری ویژدانی سازش بکات و بەردەوام داوای لێبووردن بکات. .................... مرۆڤ لە تەمەنی گەنجی و موراهەقە (تاڕادەیەک) رێی تێئەجێت ، بەهۆی کەف و کوڵی (غەریزە و ڕەمەک)ەکانییەوە ، بکەوێتە هەڵەوە ، بەڵام نەنگییە مرۆڤ دوای چەندین ساڵ هاوسەرگیری و منداڵ و خزم و کەسوکار و یەکتر ناسین ، بکەوێتە ئەم داوی غەریزەیەوە ، هیچ شتێک پاساو نییە بۆ ئەم کارە ، دەشێ دوو مرۆڤ نەگونجێن ، بەڵام نەگونجان پاساو نییە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی ساردتر دروست بکەیت ، کاتێک ژمارەی ئەم ساردییانە زۆر دەبێت ، مرۆڤ لە شوێنێکدا ، ئەیبەستێ و ڕەقی ئەبێتەوە و لە هەمووان دوردەکەوێتەوە و هەمیشە لە ڕۆحیدا ئازار دەچێژێت و وردە وردە دەبێت بە پەیکەر .................. بەندەی ئارەزوو ، لە بەندەی ئاغا و دیوەخان ترسناکترە ،چونکە ئارەزوو تێربوونی نییە، ئەوەی شوێن ئارەزووی بکەوێت ، وەکو ئەوە وایە (هەنگوین بەسەر نوکی شمشێرەوە بلێسێتەوە) ڕۆژێک زمانی چیژی ئەبڕێت . پێشینان ئەڵێن (گورگ کە پیر دەبێت، هەموو ڕۆژێک ددانی خۆی ئەژمێرێت) ئینسان با لە تەمەنێکیشدا وەکو گورگ پەلاماری دابێت ، بەڵام کە برێک چووە ، تەمەنەوە حەقە ئیتر دابنیشێت ، برێک ئابڕوو و کەرامەتی خۆی و منداڵ و کەسوکار و پلە و ناوبانگی بژمێرێت. حافز چەند جوان دەڵێت (دارم من از فراقش، در دیده صد علامت) با، بە فەرمیش جیانەبوبێتینەوە ، بەڵام سەد نیشانەی جیابوونەوە لە چاوماندا هەیە ، خیانەت تەنها دڵ ناشکێنێت ، بەڵکو ڕوانین و چاو دەشکێنێت ، ئیتر نە کەوانتەر و نە خانووی ئاخر مۆدێل و نە قژی کاڵ و نە بالای بەرز نابینێت ، فرمێسکێک کە لە چاو و قوڕگ و دڵدایە ڕێ لە هەموو بینین و هەستپێکردنێک دەگرێت. تەنها خودایە کە هەڵە و کەموکورتی نییە ، هەرئەویشە دەرفەتی بەردەوام دەدات ، بەڵام مرۆڤ خودا نییە ، رەنگە لەلای مرۆڤەکان دەرفەتی دووەم قەت نەبێت. نوقتە سەری دێڕ ... هێمن عبدالقادر

دەنگێک
دەنگێک
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 23 October 2026 09:36:09 GMT
2825
157
12
11

Music

Download

Comments

0.reb4
✯𝑅𝖊b̸ꪖ✯ :
تایبەت🖤🖤
2026-10-23 14:52:13
1
qa.en34
qa.en.34 :
akret kope am nusenam bo bneret agar azet nya 🌸
2026-10-23 21:49:35
0
marall..m
𝙈𝘼𝙍𝘼𝙇𝙇♛ :
دەنگیک بۆ بێ دەنگەکان 👏
2026-10-23 15:20:13
1
twanawahab
Twana Galaly :
بژيت ده ست خؤش
2026-10-23 09:39:48
1
mhamad.jamal06
☝️سبحان الله وبحمده🤲 :
دەس خۆش
2026-10-26 19:43:36
0
dindarhamad801
dindarhamad :
🥰🥰🥰
2026-10-23 16:18:24
1
ara87911
{ARA} :
❤️❤️❤️
2026-10-23 16:21:51
1
ali_jaf_nutral_center
سەنتەری سروشتی علی جاف :
🤍🤍
2026-10-24 20:59:18
0
To see more videos from user @dengek21, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About