@bejaw2008: هێچ کەس لێم تێنەگەیشت، نەک لەبەر ئەوەی قسەکانم ڕوون نەبوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی هێچ کەس نەیویست لە پشت بێدەنگییەکانمەوە ئازارەکانم ببینێت. هەمیشە پێکەنیم بۆ ئەوەی کەس نەزانێت چەندە لە ناخمەوە شکاوم، هەمیشە وتم باشم، لە کاتێکدا هەزاران شت لە دڵمدا هەبوو کە نەمدەتوانی بە زمانی بیانکەم. من تەنها کەسێکم دەویست کە بێ ئەوەی ناچار بم هەموو شتێک ڕوون بکەمەوە، لە چاوەکانمەوە بزانێت چەندە ماندووم. بەڵام هەر کەسێک هاتە ژیانمەوە، تەنها ئەو بەشەی منی بینی کە خۆم پیشانم دەدا، نەک ئەو مرۆڤەی شەوانە بە بێدەنگی لەگەڵ خەمەکانی خۆیدا دەجەنگا. کەم‌کەم فێر بووم کە هەموو ئازارێک ناگوترێت، هەموو فرمێسکێک نابینرێت و هەموو پێکەنینێک نیشانەی دڵخۆشی نییە. ئێستا چیتر گلەیی لە کەس ناکەم، تەنها دڵم لەوە پڕە کە من هەمیشە هەوڵم دا هەمووان تێبگەم، بەڵام کاتێک نۆرە گەیشتە من، هێچ کەس نەیپرسی: تۆ لە ناخەوە چیت بەسەر هاتووە؟!🖤🕊️

↻
↻
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 24 October 2026 10:59:58 GMT
2072
185
0
66

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @bejaw2008, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About