@salah_ibrahim33: بۆچی لەکوردستان بکوژ دەکەن بە نەخۆشی دەروونی نوسینێک ڕەنگە زۆر بێت بەڵام شتی زۆر گرنگی تێدایە لە وڵاتان و وڵاتی خۆمان بەتایبەت کەسێک تاوانێک بکات کوشتن یان هەر کارێک تاوان بێت ڕێک خێزان و کەسوکاری ئەیکەن بەنەخۆشی دەروونی باشە بۆ ؟؟ لەوڵاتانی تر لەزۆر بواردا پێشکەوتوون جگە لە ڕووی یاسایی و توێکاری تەرم لێکۆلەڕ پزیشکی دەرونیش ڕۆڵی گرنگی هەیە لەکەیسی تاوان و کوشتن بەڵام لەوڵاتی خۆمان زۆر لاوازە کەسێک تاوان یان تاوانی کوشتنێک دەکات خێزانی بۆیە دەیکەن بەنەخۆشی دەروون لەبەر دوو هۆکار : دوژمنداری و تۆڵەکردنەوە دروست نەبێت و خەڵکی بەچاوێی ڕقەوە سەیریان نەکەن دەڵێن مناڵەکەمان نەخۆشی دەروونی بوو هۆکاری دووەم بۆ کەمکردنەوە تاوانەکەیە....چونکا تاوانکار یان بکوژ کەسێکی تەندروست بێت یاسا و سزای جیاوازترە لەکەسێک نەخۆش هەرچەند هەردوکی هەر تاونبارە و بکوژە بەڵام کەسی نەخۆش لەڕووی سزا زیندانی و ئەشکەنجە و هەندێک شتی تر جیاوازن و لەکاتی زیندانی چارەسەری دەروونی بۆ دەکرێت ئەگەر سەلمێندرا نەخۆشی دەروونی هەیە خێزانەکان بۆیە بکوژەکەیان ئەکەن بەنەخۆش چونکا سزای بیست ساڵی پێ باشترە لە سزای هەتا هەتایی یان سزای هەتا هەتایی پێ باشترە لە حوکمی عیدام کوشتنەو بکوژم خۆ ڕاستە زۆرەن ئەوانەی بکوژ و تاوانەکەن نەخۆشی دەرووی یان تێکچونی دەرونیان هەیە ئەگەر نەخۆشیش نەبێت تکچوونی دەروونیە بۆنمونە توڕەیە لەوکاتە کۆنتڕۆڵی خۆی ناکات یان ڕق و حەسادەت بەرچاوی گرتووە ...یان بەجدی نەخۆش ڕاستە بکوژە و تاونکارە هەمانە ئەڵێ بکوژ زۆر زیرەکە ناتوانرێت هۆکار دیار بکرێت منیش ئەڵێم تخوا ؟؟ پزیشکی دەروونی وڵاتان تر زۆر لێهاتوون چەند لێزان بیت ناتوانیت لە پزیشکی دەروونی ببەیتەوە کاتێک خوێندکار بوم دکتۆرەکەمان فێری تەکنیکی چاوپێکەوتنی دەکردین نەخۆشێکی بانگ کرد وای لێکرد هەرچی سڕی هەیە درکاندی بەجۆرێک وایدەزانی بەس خۆیەتی کەچی پڕ دەور پشتی کەس بوو پزیشکی دەروونی وا لەکەسی تاونکار یان تاوەنبار دەکات مێشکی بۆخۆی ڕادەکێشت وای لێ دەکات هەموو شتێک بدرکێن لێرەدا بکوژ چەند زیرەک بێت تێدەکەوێت چونکا سێ بژاردەی لەبەردەستە : یەک ...بێدەنگ بوون ....کە واتایی شکستی بکوژە و بیانوی نامێنی بۆ سزای یاسایی دوو ...درکاندن ڕاستێکە ئایە نەخۆشە یان نا لەتێری و کێشە و هۆکارێک بووە وایکردووە تاوان بکات یان کەسێک بکوژێت سێ ...پزیشکی دەرونی ئەوندە پرسیارەکات تاونکار و بکوژ دەشەڵەژێت وای لێدەکات تەوقی دەکات ناچار یان ڕاستی دەڵێت یان بێدەنگ دەبێت یان درۆ دەکات کەدرۆی کرد دەرکەوێت چونکا کەیسمان بووە خوێندکاری پزیشکی بووە خۆی کردبووە نەخۆش تاوەکو خێزانی فشار و لێی توڕەنەبن و قسەی پێنەکەن دکتۆرەکەمان هات بۆلامان وتی ئەمە نەخۆش نیە درۆ دەکات لەترسە خۆی کردوە بەنەخۆش بۆیە پێت دەردێنێت چەند زیرەکیش بیت بەڵام بەداخەوە کوردستانی خۆمان زۆر لاوازە باشە بکوژ کەسێکی کوشت یان تاوانێکی کرد و خوشی کوشت چی بکەین ؟؟ حلی ئەوەشم لایە ... خێزانی هەیە بکوژ تاوانێکی کردوە و خۆشی کوشتووە لەوکاتە چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانی دەکرێت کوڕەکەتان کێشەی چی بوو بۆوای کرد لەم کاتەش ڕەنگە خێزان ڕاستی نەڵێن بەڵام پزیشکی دەروونی لێکۆڵەر نا پزیشکی دەروونی چونکا لەکۆتایدا وەرەقەی نەخۆش بەدەست دکتۆرە ...پێی دەردێنن چۆن یان خێزانی ڕاستی دەڵێن یان بێدەنگ دەبن یان درۆ دەکەن لەهەرسێ حاڵەتدا لەبەرژەوندی یاسا و پزیشک و ماڵی کوژراو کۆتایی دێت ... ڕاستە ماڵی بکوژ کوڕەکەی خۆشیان خۆی کوشتووە بەڵام لەترسی قسەی خەڵک و توڵەکردنەوە دەیکەنە نەخۆش لیرەدا دەبێت دۆسێکە دابخرێت بەچی بەوە پزیشک دەرونی کۆتا قسەدەکات لەگەڵ پارێزەر و لێکۆڵەرەکان دەڵێت ئەمە نەخۆش بووە یان نەخۆش نەبووە دۆسێکە دادەخەن چونکا بکوژ لەژیان نەمەوە و کەس سزا نادرێت خێزانەکانیش خۆیان سوڵح دەکەن کەماڵی کوژراو و بکوژ هەردوکیان جەرگیان سوتاوە ڕازی دەبن یان هەیە دەبێتە کێشەی کۆمەڵایەتی ئەوکاتە حساب بۆ ئەم کەیسە ناکرێت هەرکێ تاونێک بکات نوێیە چونک بکوژ لەژیان نەماوە ئەی ئەگەر نەخۆش بێت چی ؟؟ لەوکاتە دکتۆر وەرەقەی بۆدەکات بۆلێکۆلەر و یاسا و ئاسایش کە ئەمە نەخۆشی دەروونی هەبووە هەرچەند تاوان هەر تاوانە بەڵام ئەکەر بکوژ لەژیان مابێت بەزیندوی دەستگیر کرا ئەوە کەیسەکە کەمێک جیاوازی هەیە بەبەراورد بەکەسێک ساقە و تەندروستکە نەخۆش نیە بەڵام بکوژ هەر بکوژە بەڵام پاشگری نەخۆشی بۆ زیاد دەکەن (بکوژ + نەخۆشی ژدەروونی هەیە) بۆزانیاریتات کوشتن لای خۆمان زۆر زۆرە بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانمان چونکا وەڵاتێک وەکو ئێران 90ملیۆنە کە 18قاتی خۆمانە ژمارە دانیشتوانی کەچی کەیسی کوشتنی ئەوندە زۆریش نیە زیاتر شەڕو و بریندارکرن و لێدان وشتە #foryoupage #hawler
As.Doctor Designer
Region: IQ
Saturday 24 October 2026 18:04:06 GMT
Music
Download
Comments
As.Doctor Designer :
نوسینەکە زورە بەڵام ڕونکردنەوە تەواوە سەیڤی بکەن بەپێی مەجاڵ بیخوێنەوە
2026-10-24 18:52:19
9
AL-ayyubiKURD :
دەسوخۆش بێت دکتۆر گیان
ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێ لە هەرێمی کوردستان تەنیا دوورکەوتنەوەیە لە ئیسلام و قورئان
2026-10-24 20:46:32
3
Z A H R A :
2026-10-24 18:26:29
1
eno.kurdi :
2026-10-24 21:39:06
1
عامر عبدالله :
2026-10-25 01:45:01
0
amedi20 :
🥰🥰🥰
2026-10-24 23:35:37
0
To see more videos from user @salah_ibrahim33, please go to the Tikwm
homepage.