@n.nadiar: شەوێک خۆمم لەگەڵ ئاوێنە پارچەکراوەکەم دانیشاند، لەکاتێکدا بە ڕوونی نەمدەزانی کاممان شکاوترین بەڵام لە پارچەکانەوە سەیری خۆمم دەکرد، کە قژمم بینی هەستم کرد تاڵە سپیەکانم لەگەڵ ڕۆشتنی ڕۆژەکان زیاد دەکەن، لۆچەکانی ڕووخسارم سات بە سات پیرتر دەریاندەخستم, لەرزینی دەستەکانم ماندوێتی منیان لەژیاندا پێناسە دەکرد، بیرم لەو ڕێگایە دڕکاویە دەکردەوە کە تێپەڕمداوە لەهەمان کاتیشدا نیگەران دەربارەی چارەنووسی نادیارم لە داهاتوودا، کە زانیم بە سەیرکردنی خۆم دوو ئەوەندە زیاتر ڕەشبین دەبم بە چاوێکی پڕەوە پارچە ئاوێنەکانم بە زەویەکەوە نایەوە و لە دڵمدا داوای لێبوردنەکم ئاڕاستەی دایکی بێچارەم کرد، ئاخر کە منی بەم شێوازە بینیبا و زانیبای ڕادەی سەرلێشێواوی من نەژمێردراوە ئەوەندەیتر بەدبەخت دەبوو...#tomandjerry #actives? #nnadiar #foryoupage
𝖭𝖺𝖽𝗂𝖺𝗋 ⪼ ﮼نادیار
Region: IQ
Sunday 25 October 2026 21:21:01 GMT
Music
Download
Comments
﮼ئاڤگ⚖️🎀 :
ئەم قەسیدەیە ناوی چییە؟؟!!
2026-10-26 17:47:29
0
close :
ئەی دڵ بەرگەی چ شکانێکی دی دەگری🥺😊
2026-10-28 17:01:27
0
catoly2 :
لەتەنیایی خۆمدا نوقم بووم نازانم بۆ مێشكم ناتوانێ باوەڕ بە خۆی بێنێت كە ئەمەلێك هەبێت تۆ ببیت بە خێزانم
2026-10-26 20:55:19
2
𝐑𝐎𝐌𝐀,🖤 :
کۆپی کەپشن؟♥️
2026-10-28 09:38:03
0
laz :
@Anna♥️
2026-10-26 22:06:12
0
s9rrya :
[Heart eyes][Heart eyes][Heart eyes]
2026-10-25 23:16:43
0
To see more videos from user @n.nadiar, please go to the Tikwm
homepage.