@sshhiibbaa01: کێکی بریۆش_ کیکة البریوش _ brioche هەویرکاریەکی زۆر زۆر خۆش و ئاسان و بەتامە و دەتوانی بە زۆر شکڵ و شێوەی تر دروستی بکەیت من بە دوو ڕەنگ کردومە تاقی بکەنەوە زۆرتان بە دڵ دەبێت ____________________ کەرەستەکان: ٥ کوپ ئارد کەچکێک خەمیرە ٢کەچک شەکر ٢ کوپ شیری گەرم و شلەتێن بە پێی ئارد و شێلان زۆر و کەمی دەگۆرێت ٣ کەچک شیری وشک ٢ هێلکە نیو کەچک خوێ ڤانێلا نیو کوپ ڕۆنی خەست یان زبدە سەرەتا خەمیرە و شەکر و شیرە گەرمەکە تێکەڵ دەکەم و ١٠ خولەک جێی دەهێلم دواتر کەرەستەکانی تری بۆ زیاد دەکەم و دەیشێلم و دوای شێلان دەیکەمە دوو بەشەوە ، بەشێکی هەویرەکە دوو کەوچک کاکاو و کەمیک شیری بۆ زیاد دەکەم و دەیشێلمەوە تا ڕەنگی قاوەیی دەبێت و دایدەنێم هەڵبێتەوە دوای ترشانی هەویرەکە دەیانکەمە هەنگوتک و هەموویان بە یەکسانی پان دەکەمەوە و دەیخەمە قالبێکەوە و بە هێلکە چەوری دەکەم و دایدەنێم ٢٠ خولەکی تر دوای ئەوە دەیخەمە فڕنەوە کە دە خولەک پێشتر لە پلەی ١٧٠ گەرمکراوە و تەنها ژێرەوەی پێدەکەم و لەگەڵ ژێرەوە ڕوی سەرەوەشی دەبرژێت بۆ ماوەی ٣٠ بۆ٤٠ خولەک یاخود تا هەویرەکە بەرز دەبێتەوە و هەست دەکەی برژاوە #explore #sshhiibbaa #brioche #بريده #معجنات
شیبـــــــــا🥥🌱
Region: IQ
Monday 26 October 2026 13:48:36 GMT
Music
Download
Comments
Qween 👸👑 :
هەرشتێ تۆ بیکەی تایبەتە
2026-10-26 17:49:56
2
pasha :
2026-10-26 20:59:35
0
baringul4 :
ناتواني وةك شانةي هةنك نوتيلا بكةيتة نيواني و بة گونتك داي بني بة ريز ؟؟
2026-10-26 16:08:01
3
Just alla :
😁😁😁
2026-10-26 18:04:18
0
To see more videos from user @sshhiibbaa01, please go to the Tikwm
homepage.