@britainnews: #هەواڵی_بەریتانیا دووشەمە 26/10/2026 ئامادەکردن : #کێوان_عومەر ناوەندی | بادینی ♦️بڕیارە جۆن هیلی، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا، لە بودجەی ئەم پایزە باجی سووتەمەنی هەڵگرێت و داشکاندنە کاتییەکەی بە ڕێژەی پێنج پەنس بۆ هەر لترێک لاببات وەك کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شۆفێران و ئەو گرانیەی لە نرخی سوتەمەنی دروست بووە بەهۆی ناکۆکیەکانی ئێران و ئۆکرانیاوە . ♦️هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی بەریتانیا بە هاوکاریی پۆلیس یەختێکی گومانلێکراویان بە ۱۷ کۆچبەرەوە لە باشوری ئینگلاند دەست بەسەردا گرت کە ماسیگرێکی ئەلبانی ویستبوی لە نۆکەندی ئینگلیزییەوە بیانپەڕێنێتەوە بەریتانیا. ♦️بای توند و بارانباری بەخوڕ هێشتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامە، هەرچەندە دەزگای کەشوهەوا (مێت ئۆفیس) پێشبینی دەکات لە کۆتایی هەفتەکەدا کەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە. ♦️دەنگوباسەکان لەبارەی ئەگەری چونەوەی بەریتانیا بۆ نێو یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە و بابەتی سەرەکی گۆڕەپانی سیاسییە ئێستا، ئەندی بێرنهام سەرۆوەزیران لەبەرنامەی بەیانیان وتی نامەوێت لەجێی گەلی بەریتانیا بڕیار بدەم . ♦️ڕاپۆرتێکی نوێ کە لەلایەن لێژنەی بەرگری پەرلەمانەوە بڵاوکرایەوە هۆشداری دەدات لەوەی کە هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا لە ئێستادا کەشتی و توانای پێویستی نییە بۆ بەرگریکردن لە باکووری دوور (های نۆرس) لە هەڕەشەکانی ڕووسیا. ♦️لێکۆڵینەوە لە کوشتنی هنری نۆواک: شەبانە مەحمود، وەزیری ناوخۆ، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی دەستپێکردووە دەربارەی کوشتنی خوێندکار هنری نۆواک، ئەمەش دوای هەوڵ و هەڵمەتی بەردەوامی خێزانەکەی. ♦️سادق خان، سەرۆکی شارەوانی لەندەن، بڕیاری بە پیادهکردنی شەقامی ئۆکسفۆردی لەندەن و نەهێشتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بە هەنگاوێکی مێژوویی بۆ پایتەخت ناوبرد و ناوچە بازرگانییەکە دەکاتە شوێنێک کە ئۆتۆمبێلی تێدا نەبێت. ♦️پزیشکە باڵاکانی ئینگلتەرا پلانیان هەیە مانگی داهاتوو دەست بە مانگرتنی نوێ بکەن لەنێو ناکۆکییە بەردەوامەکان لەسەر زیادکردنی مووچە و مەرجەکان. 💰ئەمرۆ شەمە نرخی پاوەن بەمجۆرە بوو : نرخی 100 دۆلار لە بازاڕە ئۆنلاینەکانی بەریتانیا بە 74 پاوەن و 76 پێنس بوو ، لە بەرامبەریشدا نرخی 100 پاوەن بە 131 دۆلار و 70 سەنت بوو ، نرخی 100 دۆلار حەواڵەش لە بەریتانیا بۆ کوردستان لەنێوان 81 پاوەن بوە. 🥰 سوپاستان دەکەین بەآداری بکەن بە لایك و کۆمێنت و شەیر کردنی بۆ ناو گروپەکان پۆستەکانمان کەمترین کەس دەیبینێت ، زۆر سوپاس🙌 ♦️مافی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنیا بۆ ئەم پەیجە پارێزراوە 🤲 لە خۆشیدا بن و سەلامەت بژین ____________
Britain news هەواڵی بەریتانیا
Region: GB
Monday 26 October 2026 23:36:42 GMT
Music
Download
Comments
ً :
😅تەریق ئەبمـەوە
2026-10-27 08:49:28
3
Aras :
%20 vat war agrn lol 😂
2026-10-27 07:27:57
0
Kiwan :
[Tears of joy] Ba hale grn leyan nakwet
2026-10-27 16:27:16
0
Dida_daily :
واووو چەن زۆرە
2026-10-26 23:40:18
0
Salar 🇬🇧 :
2026-10-27 02:39:55
0
sirwanali52 :
هه ر وه ك خؤي بئ باشتره
2026-10-27 09:09:14
0
𝑺𝒉𝒂𝒎𝒆𝒓𝒂𝒏.🏋🏻 :
Bawar bkan 10p grani akan nak 5p dabazet
2026-10-27 07:59:19
0
hamed🇬🇧 :
عجب خبریکه .ولا مهمه🤣
2026-10-27 01:28:46
0
Haji_94 :
Hatiw 5p😂
2026-10-27 01:23:19
0
Rebwar :
🤣🤣🤣🤣
2026-10-27 01:13:26
0
Rabar Mahmood :
😏😏😏
2026-10-27 15:04:27
0
Mhamad Jabar399 :
🤣🤣🤣
2026-10-27 15:41:57
0
To see more videos from user @britainnews, please go to the Tikwm
homepage.