@patriotic.union.o: (شەهید کەیکاوس) شەهیدی فەرماندە و قارەمان کەیکاوس حەمە ڕەشید عیسا ناسراوە بە کاکە سوور. - لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥ خێزانێکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری گوندی (نیجەڵەی)ی پارێزگای هەڵبجەیە. - لە منداڵیدا وریایی و ژیری و چاوکراوەی پێوە دیار بووە، لەتەمەنی نەجەوانیدا هەستی بە چەوساندنەوەی گەلەکەی کردووە، هەر بۆیە لە ساڵی ١٩٨٠ دا پەیوەندی دەکات بە ڕێكخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ماوەی دوو ساڵ چالاکانە ئەرکەکانی ڕێکخستنی ڕاپەڕاندووە، بووەتە جێگەی ڕەزامەندی و متمانەی هەڤاڵانی ڕێکخستن لە شاری هەڵەبجەدا. - ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە کەرتی دووی شەهید ئەحمەد گریانەیی. - بەهۆی هەلومەرجی ئەوکاتەوە چەکو تەقەمەنی کەم دەبێت و شۆڕش چەکی نابێت تابیدات بە هەموو ئەوانەی دەبوونە پێشمەرگە، بۆیە شەهید کەیکاوس پاش هەفتەیەک لە پێشمەرگایەتی کە هەر بێچەک دە بێت، لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بڕیار دەدەن چەک پەیدابکەن، لە چالاکییەکی دەگمەندا لە (ملە خورد)ی شاخی هەورامان، بەدەستی خاڵی بەبێ چەک پەلاماری چەند سەربازێکی ڕژێم دەدەن و دوو پارچە چەکیان دەستدەکەوێت. - شەهید کایکاوس بەهۆی ئازایەتییەکەیەوە هەرزوو دەبێتە جێگای متمانەی هەڤاڵانی تیپی ١١ی هەورامان و دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزە، لەناو هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانیدا خۆشەویست و ڕێزلێگیراو بووە. - لەژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری دەیان شەڕو نەبەردی و داستانی کردووە و ڕۆڵێکی قارەمانانەی گێڕاوە، هەمیشە وەک شۆڕەسوارێک لە نەبەردییەکانی ڕۆژە سەختەکانی پێشمەرگایەتی دەرکەوتووە و لەبەر ئازایەتی و قارەمانێتی هەرزوو پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە. - ساڵی ١٩٨٧ کراوەتە فەرماندەی کەرتی دووی تیپی ١١ی هەورامان، هەمان ساڵ لەگەڵ خاتوو ئەدیبە حەمەسەعیدی کچە پێشمەرگەی شاخ زەماوەندی کردووە دەبنە خاوەنی کوڕ و کچێک بە ناوەکانی ئەسیر و فرمێسک. - بەهۆی زۆری چالاکییەکانی و پێشڕەوی لەو بوارەدا، هەر لەساڵی ١٩٨٧دا، ماڵی باوکی لەلایەن ڕژێمەوە دەسوتێنرێت. - لە ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ دا وەک فەرماندەیەکی قارەمان ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە ڕاماڵین و ڕاونانی هێزەکانی ڕژێمی بەعس، دوای ئەوە کراوەتە فەرماندەی تیپی ١١ی هەورامان و پاشتریش جێگری فەرماندی هیزی سێی هەڵەبجە. - بەڵام بەداخەوە، لە شەڕە نەخوازراوەکانی ئەوکاتە و لە شەوی ٢٥ لەسەر ١٩٩٢/١٠/٢٦ لە شاخی خواکوڕک شەهیدکراو گەیشتە کاروانی نەمران. #یەکێتی_نیشتمان_کوردستان #شەھیدان #fouryou
patriotic union of kurdistan
Region: IQ
Tuesday 27 October 2026 09:38:11 GMT
Music
Download
Comments
kurdiiraq :
خوای گەورە لێی خۆشبێت،نموونەی پیاوی بەڕەوشت و قارەمان
2026-10-27 19:53:55
0
Siaman Mhamad kareem :
خوا لێیان خۆش بێت
2026-10-27 19:01:30
0
samankokoy :
یاربی جێگای بە هە شت بێت ئامۆزاگیان
2026-10-27 18:30:42
0
لقمان شكور احمد :
خوا عافي بكا
2026-10-27 15:16:31
0
To see more videos from user @patriotic.union.o, please go to the Tikwm
homepage.