@larios6589: #harrypottertiktok #muggles

Larios🩵💙💫
Larios🩵💙💫
Open In TikTok:
Region: US
Wednesday 28 October 2026 06:20:33 GMT
773
26
1
1

Music

Download

Comments

carlos.vargas3503
Carlos Vargas :
🤣🤣🤣
2026-10-29 01:03:23
0
To see more videos from user @larios6589, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

باران دەبارێ،دڵۆپەکان وەک ماچی سارد لەسەر گۆڕەکەت دەنیشنەوە،هەورەکان پڕن لە گریان،ئەمڕۆ ئاسمانیش وەک من دڵی تەنگە و دەگری،دەنگی گرمەی هەورەکان،هەموو کون و کەلێنێکی ئەم دنیایەی پڕ کردووە،منیش لێرە،لەسەر ئەم قەراغە تەنهایە،چاوەڕێم و سەیر دەکەم، ئازیزەکەم لەژێر ئەم خاکە سارد و قورسەدا،کاتێک شەپۆلی باران دەگاتە سەر گۆڕەکەت،کاتێک دەنگی کڕۆک و بروسکە تێکەڵی بێدەنگیی قووڵی ژێر خاک دەبێت،سەرمات نییە؟کاتێک هەورەکان بەو هەموو هێزەوە دەگرمێنن و زەوی لەژێر پێمدا دەلەرزێنن،تۆ لە دەنگی هەورەگرمەکە ناترسی؟کێ هەیە ئێستا ڕووپۆشێکی گەرمت بەسەردا بدات؟کێ دەستی ساردت بگرێت و بڵێت:خەمت نەبێت، من لێرەم
باران دەبارێ،دڵۆپەکان وەک ماچی سارد لەسەر گۆڕەکەت دەنیشنەوە،هەورەکان پڕن لە گریان،ئەمڕۆ ئاسمانیش وەک من دڵی تەنگە و دەگری،دەنگی گرمەی هەورەکان،هەموو کون و کەلێنێکی ئەم دنیایەی پڕ کردووە،منیش لێرە،لەسەر ئەم قەراغە تەنهایە،چاوەڕێم و سەیر دەکەم، ئازیزەکەم لەژێر ئەم خاکە سارد و قورسەدا،کاتێک شەپۆلی باران دەگاتە سەر گۆڕەکەت،کاتێک دەنگی کڕۆک و بروسکە تێکەڵی بێدەنگیی قووڵی ژێر خاک دەبێت،سەرمات نییە؟کاتێک هەورەکان بەو هەموو هێزەوە دەگرمێنن و زەوی لەژێر پێمدا دەلەرزێنن،تۆ لە دەنگی هەورەگرمەکە ناترسی؟کێ هەیە ئێستا ڕووپۆشێکی گەرمت بەسەردا بدات؟کێ دەستی ساردت بگرێت و بڵێت:خەمت نەبێت، من لێرەم"؟من لێرەم، بەڵام تەنها پێوە پەنجەرەی ژوورەکەم و ناتوانم دەستت بگەمێ،تەنها زریکەی باران و هاوارم دەگاتە لای تۆ،باران دەبارێ و منیش لەگەڵ هەژاندنی هەورەکاندا دەتوێمەوە،خەڵک پەنایان بۆ ماڵە گەرمەکانیان برد،بەڵام من هاتوومە سەر ئەو ماڵە نوێیەی تۆ،کە هیچ گەرمییەکی تێدا نییە تەنها ساردیی خاک نەبێت، دەبینم گڵەکە شل بووەتەوە و ئاو چووەتە ناو قووڵایی کێلی گۆڕەکەت، دڵم لە سینەمدا دەردەچێت،ئەوە چ بێدەنگییەکی بێوێنەیە تۆ تێیدا نقووم بووی؟من لێرە، لەژێر ئەم هاژە و هەڕەشەی ئاسمانەدا، بە تەنها قاچە ساردبووەکانم چەقیونەتە ناوقوڕەکە و ناشتوانم بڕۆمەوە.دەترسم.. دەترسم لەوەی تۆ لەو تاریکییەدا تەنها بیت و نەتوانیت بە دەنگی بەرز بگریت،بەڵام دڵنیابە تا ئەو کاتەی هەناسە دەدەم، ئەم گۆڕە غەریبە بە فرمێسکی گەرمم ئاو دەدەم و با هەرگیز زریان و باران نەوەستێت تۆ لە یادمدا هەر گەرم و زیندووی! #foryoupage #foryou #actives?

About