@cherok67: #koya بۆ ئەو کەسەی کە لە هەموو کەس زیاتر خۆشم دەویست و لە قووڵایی ئەم سینە چۆڵەدا جێگەت هەیە، نازانم چۆن دەست پێبکەم و چ ڕستەیەک بەکاربهێنم بۆ ئەوەی بڵێم چەندە بیرت دەکەم و چۆن ئەم دونیایە بێ تو بووە بە زندانێکی تاریک، سوێند بەو خودایەی کە دەزانێت لەم شەوە درێژ و بێسەروبەرانەدا چۆن ڕۆحم لە جەستەم دەردەچێت و چ ئازارێکی کوشندە لە قووڵایی سینەمدا دەسووتێت، ساتێک نەبووە کە ناوت لە هۆشم دەرچێت یان وێنەی ڕوخسار و چاوەکانت بۆ چرکەیەک لە بەرچاوم ون ببێت، ڕاستە خەڵک و دەوروبەر هەمیشە بەسەدان قسەی سارد و بێمانا دێن و دەڵێن ژیان بەردەوامە و دەبێت تۆش بە دوای چارەنووسی خۆتدا بڕۆیت و لاپەڕەی ڕابردوو دادەخرێت و کەس بە مردنی کەس نەمرتووە، بەڵام ئەوان هەرگیز نازانن و تێناگەن کە تۆ تەنها ناسیاوێک نەبوویت کە لە شەقامێکدا یەکتریمان ناسیبێت و دواتر بە ئاسانی فەرامۆشت بکەم، بەڵکو تۆ هەموو مانای هەناسەدان، هەموو ئارامیی دڵ و تەنها هیوایەکی مەزن بوویت کە دەمویست هەموو تەمەنم لە سایەیدا و لە تەنیشتتدا بەسەر ببەم، ئێستاش لەم کاتەدا کە تەنها سێبەری خەیاڵی تۆ لە دیوارەکانی ئەم ژوورە تاریک و ساردەدا دەبینرێت و هیچ دەنگێک جگە لە لێدانی تاکی دڵم و ناڵەی دەررونم نایێت، هەموو چرکەیەک ئەم ڕستەیە وەک زەبرێکی گەورە و وەک گرمەی هەور لە ناو مێشکمدا دەنگ دەداتەوە و بە گریان و هاوارەوە دەیلێمەوە کە بەس وەرەوە، قەینا من لێوی ماچ کراو، باوەشی بۆن کراویشتم ئەویتەوە بەخوا، بەخوا کە ماندووبووم لەم غەریبییە سەختە، ماندووبووم لەوەی بەیانیان چاو هەڵێنیم و کەس نەبینم جگە لە چوار دیواری بێدەنگ، ماندووبووم لەم هەموو یادەوەرییە تاڵانەی کە وەک خەنجەری ژەهراوی لە قووڵایی سینەمدا دەچەقێن و چرکەیەک ئارامم لێ ناستێنن، من لەم دنیایەدا هیچ داوایەکی گەورەم لە کەس نەکردبوو، تەنها داوام دەکرد کە لە تەنیشت مندا بمێنیتەوە، دەستەکانت بخەیتە ناو دەستە ساردەکانم و بە یەکەوە ئەو ڕێگە پڕ لە دڕک و داڵی ژیانە ببڕین، بەڵام دەستی بێرحەمی ڕۆژگار، هەندێک جار بە ناچاری و بە هەزاران کۆتوبەندی کۆمەڵایەتی و سەختیی دەوروبەر، ئێمەی خستە سەر دوو ڕێیانێکی کوشندە و زۆری لێکردین کە دەستی یەکتر بەربدەین و لە یەکتر دوور بکەوینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، با هەموو دنیا، با هەموو کەسێک و با خودی چارەنووسیش بزانێت کە من هەرگیز ناتوانم و نابەشم کە تۆ لەبیر بکەم، چونکە هەموو گۆشەیەکی ئەم شارە، هەموو ئەو کۆڵان و سەرشەقامانەی پێكەوە پێیدا تێپەڕیوین، شایەتی ئەو ڕاستییەن کە ئێمە بە روح و بە خەیاڵ بۆ یەکتر دروست بووبووین و هیچ هێزێک نەبوو کە بتوانێت ئەم خۆشەویستییە ڕاستەقینەیە لەناو ببات، ئەگەر هەموو کەسێکیش بێت و پێم بڵێت کە پەڕەی نێوانمان داخراوە و شتی وا نەماوە، من هێشتا وەک شێتێک لەسەر ئەو ڕێگەیە دادەنیشم و چاوەڕێی هاتنەوەت دەمەوێت، چونکە باوەڕم بەو ڕۆژە هەیە کە دەرگاکە کرێتەوە و تۆ بەو پێكەنینە گەرمەی خۆتەوە بێیتە ژوورەوە و کۆتایی بەم هەموو عەزابە بهێنیت، بۆیە لێرەوە بە دڵێکی شکاو، بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک و بە رووحێکی تیاچووەوە دیسانەوە و تا سەر ئەبەد دەڵێم وەرەوە، وەرەوە با ئەم هەموو بارقورساییە و تەنیاییەی سینەم لە کۆڵبکەیتەوە و جارێکی تر ژیان بەو هەناسە گەرمەی تو ڕووناک و گەش ببیتەوە، چونکە من بێ تو تەواو نییم، نیوەکەی تری گیانم و هەموو دنیای من تەنها تۆیت و هیچ شتێکی تر لەم خاکەدا ناتوانێت جێگەی تۆ پڕ بکاتەوە، چونکە هەموو ساتێکی دووریی تو بۆ من لە سەد مەرگ قورس ترە و چاوەڕوانیم تەنها بە گەڕانەوەی تو کۆتایی دێت، وەرەوە چونکە من بە هەموو وجودمەوە تەنها و تەنها تۆم دەوێتەوە و هیچی تر نییە کە بتوانێت دڵم ئارام بکاتەوە و کۆتایی بەم هەموو سووتانە بهێنێت، چونکە ژیان بێ بوونی تو بۆ من تەنها مەرگێکی هێمن و بێدەنگە و هیچی تر.💔
حــاجــی🎖️
Region: IQ
Thursday 29 October 2026 19:50:57 GMT
Music
Download
Comments
𝙍𝙚𝙙𝙬𝙖𝙣!." :
خۆشەویستی زۆر جوانە بەڵام گەر هەردولا بۆیەک بسوتین نەک یەکیک بسوتیت و یەکێک لەکەیفو سەفای خۆی بیت
2026-10-29 20:03:40
92
⭠𝙃𝙖𝙢𝙖🇩🇪𝘽𝙈𝙒⭢ :
برام تاڵی نەبونی بکێشە منەتی هەبونی بە جەهەنەم💔🫠
2026-10-29 22:32:44
18
𝘊𝘢𝘭𝘭𝘷𝘪𝘯🩸’ :
زۆد زگــم پێط دەسوتێ برای من💔🌚…:(
2026-10-29 19:59:03
18
﮼یوسف :
Bram are batama ne laberi kay jarge mn Wlla Shayani awa neya awana xafati le bxoy dazanm quras bas haulla baaa 🥲
2026-10-29 20:30:38
4
M.M.Mirane :
2026-10-29 22:50:43
1
𖣂︎ :
Huhhhhh brakam bashi ema har xyanata💔💔💔
2026-10-29 20:00:45
2
blnd_gardee :
وەڵاهی ئیوەی نیە ئەوها بکەی برام.
2026-10-29 22:09:04
2
سیتە :
بەس وەرەوە
2026-10-29 22:22:40
2
Rasha :
💔
2026-10-29 22:35:31
1
Nabaz :
If everyone can have it i don't want it.🖤
2026-10-29 20:52:01
0
꧁༒☬ تاسیان ☬༒꧂ :
زۆر جوانە 😊🤗🥰
2026-10-29 21:10:19
1
tarq agha cars :
هەر کەسەک ئەوها بی شایەنی لەوە زیاترە لە سەرووی هەموو شتەک شەخسیات و کەڕامەت هەیە
2026-10-30 01:02:29
1
DAFNA :
ئەو دونیایە بۆ وایە ئەو کەسی کە خۆشت دەوێت لە کۆتای لە دەستت دەچیت 🥀🙃
2026-10-29 21:20:00
1
Mara :
💔💔💔
2026-10-29 20:53:47
1
Zahra muhamad🖤 :
چەند خۆشە کەسێ ئاوا خۆشی بوێی🥹
2026-10-30 00:07:36
0
🖤ڕیڤا :
2026-10-29 20:26:04
1
arkanayub8 :
2026-10-29 23:19:31
0
ebrahim :
2026-10-29 23:18:29
0
Binar’ :
نامەوێتەوە ئەوها لێگەرێ لە چێیە با هەر لەوێ بی🖤
2026-10-30 00:13:25
0
دآنَٰـُـٰٓيَٰـُـٰٓ ♩⁽☯₎ :
خؤشة خؤشةويستي لة هةردو سةربئ
نةك ئةمن سوتاو و ئةو بئ خةبةر بئ..!🤎
2026-10-30 03:19:44
0
RAYAN . S . LAK 0824 :
نسیحەتێک ..... هەرگیز خۆشەویستی مەکەن تا ئەو کاتەی کە خۆت دەزانی کەتەکە گونجاوە بۆ ژن هێنانت . ئەو کات یەکێکتان بەدڵ بوو . ڕاستەوخۆ بڕۆنە داوای. ئەو کاتە هەم خۆت بەدڵتە.
هەمیش ئەگەر قسەمت نەبوو خەمی لێناخۆی.
2026-10-30 03:24:57
0
♔𝐌𝐄𝐄𝐑♔ :
حەزم لە دەستی دوو نیە😞💔
2026-10-29 23:32:04
0
🩵, :
Ay chand ba azara💔
2026-10-29 22:22:23
0
To see more videos from user @cherok67, please go to the Tikwm
homepage.