@rishagyan0: ئەوە کەی ژیانە کە مرۆڤ نەتوانیت لە تەنیشت کەسێکی نزیکیدا بژیت، نە بشتوانیت بێ ئەو هەڵبکات.. نازانم تۆ بێ من چۆنی، وەلی دەزانم من بێ تۆ جەستەیەکم بێ ڕۆح، تۆفانێکم بێ نووح، هەنگیکم بێ هەنگوین و دڵێکم دوور لە ئەوین، رێگەیەکم بێ مەودا و سەریەکم خالی لە سەودا من بێ تۆ، بێ خۆم، بەم ڕۆژگارە ئەوەنەی لای توم لای خۆم نیم، خۆزگە نە سەرەتا تا وا بە گەرمی بەرەو رووم هاتبایت و نە لە کۆتاییشدا وا بێوەفا بوویتایە. من که ئاگام لە خۆم نەبوو بۆ چ ئەو بلیسەی ئاگرەت هەڵدایە کوانوی دڵمەوە..؟ دواتیش کە دیت وا دەسووتم لەنیو گڕکانی ئەوینی وا بەتیندا وەکو پەلەوەرێکی سەربراو هەڵدەبەزم بۆ چی وا بێباک و نەشیاو بێ مەنانەتانە و ناشرین بەجیت هێشتم؟ ئەنەمە بوو جەزای ئەو گشت سووتان و گەڕان و دەست گرتن و گەشت کردن و پێكەنین و گریان و شینە؟ خۆ بیستوومە خوا فەرموویە پاداشتی چاکە چاکەیەو، ئەی تۆ بۆ وا ئەو گشت چاکەیەت لەبیر کرد؟ هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم که ڕووت دی سەرمات لەبیر بچێتەوە، وەخەتیک چاوت بە قەرەباڵغەک کەوت منت لە خەيال نەمینیت... خۆ من دەيان کەسم بە دەوردان وەکو پەپوولەی دەوری چرا وەکو شەیدا و عەشق وەکو برا خۆیانم بەقوربان دەکەن وەلی.... بزەیەکی درۆینەی توم بە کەسی لەوانە نەدەدا وامدەزانی که توش وەهایت مالی دنیا و چڵکی دەستان ئەوە دێنیت یار و دوستان بتوڕنیت، هەموو دنیا پێشکەشت بیت وەرە چی لە مالدایە گسکی بدە!! بۆ خۆتی ببە... پیرۆزت بن و هەمرگەی ئەو دلم که بە تالانت بردُووە بیگیرپەوە نازانم رووی دەمم لە کێ بوو، ناشزانم راستی دەکرد وا چاک بوو یان ئەوەی نزیکی وا خراب ئەوەشم لێ روون نییە وەلامی دوستە تازەکەی ئەگەر گویی لەم قسانە ببایە چی دەبوو
🦅أ بـو شـوارب🦅
Region: IQ
Friday 30 October 2026 15:28:49 GMT
Music
Download
Comments
Ranja🖤✨¹⁰³ :
2026-10-30 23:27:39
0
jUja🎀 :
شایەنی سەد هەزار لایک و کۆمێنتە ✨@
2026-10-30 18:29:27
0
☆𝕬𝕷𝕴~𝕮𝕳𝕬𝖀𝕬𝕹𝕴𝕰🕊 :
2026-10-30 23:01:57
0
🐆𝜨𝛼f𝜶𝜹m ᥫ᭡ :
@K kasmm♥️💍
2026-10-30 22:46:21
0
𝓡 :
💚
2026-10-30 17:54:48
0
. :
du7a bkan baukm dle narm be.. u baway amawe pey bgam...
2026-10-30 19:29:46
1
To see more videos from user @rishagyan0, please go to the Tikwm
homepage.