@rwanin93: کۆمەڵگەیەک لە قسەدا موسڵمان، لە کردەوەدا دووڕوو! گەلێک هەەیە کە ڕێژەکەی بە ٪٩٩ موسڵمان دەناسرێت، کەچی لە واقیعدا کاتێک پێویست دەکات بەرگری لە بەهای ئایینی یان بنەما ڕاستەقینەکان بکرێت، بێدەنگ دەبێت یان تەنها بۆ ڕووکەش و سۆشیاڵ میدیا دەجووڵێتەوە! سەیر ئەوەیە؛ بۆ کڕینی کیلۆیەک هەنار یان بۆ وێنەیەک و سۆسیال میدیا، ملیۆنان کەس ڕێگەی دوور دەبڕن و کاتێکی زۆر لە سەیراندا بەسەر دەبەن، بەڵام کاتێک پرس دەبێتە سەر بەرژەوەندی گشتی و ئایینی و شایستە بنەڕەتییەکان، کەس ئامادە نییە هەنگاوێک بنێت. کەی باوەڕ و ئایین تەنها بۆ پۆست و ڕیکلام بووە؟! با کەمێک بەخۆدابچینەوە؛ ڕەفتارەکانمان پێچەوانەی ئەو دروشمانەن کە بەرزیان دەكەینەوە. #ڕەخنە #هۆشیاری #کۆمەڵگە #بەهاکان #ڕووکەش
روانین
Region: IQ
Saturday 31 October 2026 10:27:08 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @rwanin93, please go to the Tikwm
homepage.