@shqipet.e.berlini4: Berlin####🇩🇪

🇦🇱🇩🇪Shqipet e Berlinit🇩🇪
🇦🇱🇩🇪Shqipet e Berlinit🇩🇪
Open In TikTok:
Region: DE
Sunday 01 November 2026 06:45:49 GMT
4529
52
2
5

Music

Download

Comments

dona.ks2
Dona 🇦🇱🇩🇪 :
koha kalon 😞😞😞
2026-11-01 09:44:48
1
To see more videos from user @shqipet.e.berlini4, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

لە دوای ڕۆیشتنتەوە، زۆر شت گۆڕاوە، بەڵام ئەوەی زۆرتر لە هەموو شتێک گۆڕاوە منم. پێش تۆ هەستم دەکرد ژیان هەرچەندە پڕە لە کێشە و ناخۆشی، بەڵام هەر لە کۆتاییدا ڕۆژێک دێت کە هەموو شتێک چاک دەبێتەوە، بەڵام دوای تۆ فێربووم هەندێک برین هەرگیز بە تەواوی چاک نابنەوە، تەنها مرۆڤ فێر دەبێت چۆن لەگەڵ ئازارەکەیان بژی. منیش فێری ئەوە بووم کە چۆن بە ڕووخسارێکی ئارام لەگەڵ خەڵکدا بژیم، لە کاتێکدا لە ناو خۆمدا هەموو شەوێک شەڕێک بەڕێوە دەچێت، شەڕێک لە نێوان ئەوەی دڵم دەیەوێت و ئەوەی عەقڵم پێی دەڵێت کۆتایی هاتووە.هەموو ئەو شەوانەی بەبێ تۆ تێپەڕین، من هەر بە هیوایەکی بچووکەوە خەوتووم. هەر جار مۆبایلەکەم دەنگی کردووە، دڵم پێی وایە شاید تۆ بیت، شاید ناوت لەسەر شاشەکە دەرکەوێت، شاید تەنها وشەیەکی کورت بنووسیت، بەڵام هەر جار کە شاشەکەمم کردووەتەوە، هیچ نەبووە جگە لە بێدەنگی. ئەو بێدەنگییەی کە هەر جار زیاتر لە پێشوو دڵمی شکاندووە.من هێشتا نازانم چۆن دەبێت مرۆڤ کەسێک لە دڵی خۆی دەربکات کە ڕۆژێک هەموو ژیانی لەگەڵیدا بەستبوو. چۆن دەبێت شوێنی کەسێک لە دڵت بەتاڵ بکەیت کە هەموو شوێنەکانی ژیانت پڕ کردبوو. چۆن دەبێت دەنگێک لەبیر بکەیت کە جارێک ئارامی دڵت بوو، چۆن دەبێت چاوێک لەبیر بکەیت کە جارێک هەموو دنیات لە ناوی ئەو دوو چاوەدا دەبینی.دەست بخەرە روحمەوە، تازە من تۆ نابینمەوە، تازە باخچەیی تەنیایی من گولی دیتنی تۆ ناگرێت، ئەو باخچەیەی جارێک بە هاتنی تۆ بەهار دەبوو، ئێستا هەموو وەرزەکانی بە خەزان دەچنەسەر، هەر گوڵێک کە دەیڕوانیم یادێکی تۆی تێدایە، هەر بۆنێکی خۆش من دەباتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کە تۆ لە نزیکم بوویت.دەست بخەرە روحمەوە، تەمەن بە تۆوە رووناک بوو، کولانەکانی زیندەنگی لە لای تۆ ئەهاتنەوە گەرەکی منالی من، ئەو کاتەی تۆ لەگەڵم بوویت تەنانەت ڕۆژە خراپەکانیش بۆ من ئاسانتر بوون، چونکە هەستم دەکرد کە کەسێک هەیە کە لە کۆتایی هەموو ڕۆژێکی خراپدا دەستم دەگرێت و پێم دەڵێت من لەگەڵتم.ئێستا ئەو دەستە نییە، ئەو دەنگە نییە، ئەو چاوە نییە، ئەو کەسەی کە پێشتر دڵمی بە یەک وشە ئارام دەکرد لە ژیانمدا نییە، و من ماومەتەوە لەگەڵ هەموو ئەو وشانەی کە هەرگیز نەمتوانی پێت بڵێم.گوناحەکانم لەلای تۆوە ئەچوونە بەردەم قاپی خودا، من لەگەڵ تۆدا هەستم بە پاکی دەکرد، هەستم دەکرد ئەگەر هەموو دنیاش دژی من بێت هێشتا شوێنێک هەیە کە دەتوانم ئارام بم، شوێنێک هەیە کە دەتوانم خۆم بم بەبێ ئەوەی بترسم لەوەی کە کەسێک حوکمم بدات.لەگەڵ تۆدا هەموو شتێک مانایەکی تایبەتی هەبوو، گفتوگۆیەکی سادە دەبووە بیرەوەرییەکی گەورە، ڕۆژێکی ئاسایی دەبووە ڕۆژێکی جوان، تەنانەت بێدەنگییەکەش لەگەڵ تۆدا شیرین بوو، چونکە پێویستی بە قسە نەبوو، تەنها بوونت بەس بوو بۆ ئەوەی دڵم ئارام بێت.ئێستا بێدەنگی بووەتە قورس‌ترین شت بۆ من، چونکە هەر بێدەنگییەک هەزاران پرسیار لەگەڵ خۆیدا دێنێت، ئایا هەرگیز بیرت لێم دەکەوێتەوە؟ ئایا هەرگیز دڵت بۆ ئەو ڕۆژانە تنگ دەبێت؟ ئایا هەرگیز کاتێک ناوم دێتە سەر زارەت؟ ئایا هەرگیز هەستت کردووە کە کەسێک بەڕاستی لە دڵی خۆی خۆشیویستویت؟دەست بخەرە روحمەوە، مەهێلە لە وهما بژیم، مەهێلە هەموو ئەو ڕۆژانە تەنها لە خەیاڵدا بژین، مەهێلە ئەو قسە جوانانەی ڕۆژێک پێکەوەمان کرد ببنە شتێک کە تەنها من بیری لێ بکەمەوە، مەهێلە من بە تەنیا هەموو ئەو یادەوەرییانە هەڵبگرم کە پێکەوە دروستمان کردوون.من زۆر جار هەوڵم دا خۆم قایل بکەم کە تۆ چوویت، کە دەبێت منیش بڕۆم، کە دەبێت دەستم لە بیرکردنەوەت هەڵبگرم، بەڵام چۆن؟ چۆن دەتوانم لە کەسێک هەڵبگرم کە هێشتا لە هەموو شتێکی دەوروبەرمدا هەیە؟ لە گۆرانییەکان، لە شەقامەکان، لە شوێنەکان، لە بۆنەکان، لە باران، لە شەو، لە خەونەکانم، لە هەموو ئەو شتانەی جارێک لەگەڵ تۆ مانایان هەبوو.هەندێک شەو لە ژوورەکەمدا دانیشتووم و تەنها سەیری تاریکییەکەم کردووە، نە گریاوم، نە قسەم کردووە، تەنها دانیشتووم و بیرم لەوە کردووەتەوە کە چۆن کەسێک دەتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا ببێتە هەموو ژیانی مرۆڤ، پاشان بە یەک ڕۆژ ببێتە کەسێکی دوور کە تەنها یادەوەرییەک لە دڵتدا ماوە.دەست بخەرە روحمەوە، ئەگەر هێشتا لە ناو دڵتدا شوێنێک بۆ من ماوە، ئەگەر هێشتا جارێک بە تەنهایی دانیشتوویت و بیرت لە من کردووەتەوە، ئەگەر هێشتا لە نێوان هەموو شتە نوێکانتدا یادێکی کۆنی من هەیە، بگەڕێوە، نەک بۆ ئەوەی هەموو شتێک وەک جاران بێت، چونکە شاید هیچ شتێک نەتوانێت وەک جاران بێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو دڵەی ڕۆژێک بە تۆوە خۆشیویست هەرگیز بە تەواوی لە چاوەڕوانییەکەی دەرنەچووە.من ناتوانم بە درۆ بڵێم کە تۆم لەبیر کردووە، ناتوانم بڵێم ئیتر هیچ هەستێکم بۆ تۆ نییە، چونکە هێشتا کاتێک شەو دەبێت و هەموو دەنگەکان بێدەنگ دەبن،#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee

About