@benyvexae: My forever first #afghan #persian #fyp #Love #foryoupage

￴￴
￴￴
Open In TikTok:
Region: DE
Sunday 01 November 2026 07:02:10 GMT
825
53
1
16

Music

Download

Comments

mangopyk0ji
Saga :
Dاولین کسی آرامش
2026-11-01 12:06:55
0
To see more videos from user @benyvexae, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەگەر لە جیهانێکی تردا لە دایک ببمەوە هەرگیز بە دووای بەختەوەری ناگەڕێم قوڵ نابمەوە لەوەی بەختەوەری چییە؟ ناو لە مرۆڤ ئەنێم ژەهر و سرووشت دەکەمە ماڵی خۆم تاقە دوونیایەک هەبێ خۆشمبووێ ناخم دەبێ هەرگیز گوێ لە گۆرانیە لاوازەکان ناگرمەوە ئێواران کە ڕوو لە خۆر دائەنیشم ڕووبار دەکەمە پیانۆ گەڵا وشکەکان دەکەم بە دەف لە کۆتایشدا دەستی منداڵە بچووکەکەی ناخم دەگرم و چیتر حەزم بە لاساری نییە و دەڕۆم ، دەڕۆم و دەگەمە وێستگەی شەمەندەفەرەکە بەڵام هەرگیز ئاوڕ بۆ دواوە نادەمەوە وەک و فیلمەکان ، چوونکە دەزانم تۆ هەرگیز لە دووامەوە دەرناکەویت ڕێگریم لێ ناکەی لە ڕۆشتنم ، دەڕۆم ئازیزم دەڕۆم نازانم شوێنەکە کوێیە وە پرسیاریش ناکەم هێڵی ئەم شەمەندەفەرە بۆ کوێ دەڕوا؟ دەڕۆم ئازیزم دەڕۆم وە هێندە دوور دەڕۆم تا هەرگیز یەک نەبینینەوە ، دەڕۆم وەک کارەکتەرەکانی منداڵیم ژیان بەسەر دەبەم بە منداڵی هەمیشە دەمووت من ماوکلیم ، ئازیزم وەک ماوکلی ژیان بەسەر دەبەم ، دەڕۆم بۆ دارستانێک لە بڕی مرۆڤ لەگەڵ گیانداراندا هاوڕێیەتی دەکەم دەڕۆم لەگەڵ پڵنگ و ئەو گورگە کەڵپە گەورانەدا ژیان دەکەم ، دەڕۆم ماڵێکی بچکۆلانە لەسەر دارە بەرزەکان درووست دەکەم وەک مارسۆپیلامی ، دەڕۆم لە ڕوبارەکاندا لەگەڵ ورچە سپیە گەورەکان شەڕە ئاو دەکەم ، دەڕۆم وەک و نێڵس لەسەر پشتی مراوییە کێویەکان شارەکان دەگەڕێم ، دەڕۆم دەبمە هاوڕێی کەو کۆتر و کەناری تا هەموو ئێوارانێ دەردە دڵیان بۆ بکەم باسی ئە ئەشقە یەک لایەنەی خۆم و ئەو ئەشقە خۆ بە زلزانیەی تۆیان بۆ بکەم تا ئەوانیش بێن لە بەردەم پەنجەرەی ژوورەکەتدا بەیانیان زوو بە جریوە تانە و تەشەرت لێ بدەن ، ئازیزم خۆ پێم وتی کە دەڕۆم؟ دەڕۆم ئەو ماڵە بچکۆلەی لەسەر بەرزاییەکان دروستم کردووە پڕ دەکەم لە وێنەی تۆ ، بە بەردە نووک تیژەکان هەموو دارەکان بریندار دەکەم و ڕووخسارت لەسەر دارەکان دەنەخشێنم دەچم لەسەر بەردە گەورەکان و لە ناو ئەشکەوتەکان بە خوێنی خۆم ئەو ڕووخسارە جوانەت دەنەخشێنم ، ئازیزم دیووتە گەر بڕۆم چی کارێکی شێتانە دەکەم؟ دە تخوا وەرەو مەهێڵە سواری ئەو شەمەندەفەرە ببم ،،، مەهێڵە بڕۆم و خۆم لە دوونیا ونکەم ، مەهێڵە لە دووریت وەک و شێت ژیان بکەم بمرم ، لە ڕاستیدا من لە شێر و گورگ و کەڵپە دارەکان دەترسم من هەرگیز ناتوانم وەک ماوکلی هاوڕێیەتیان بکەم ، مەهێڵە شەوان بەو تاریکیە لە دارستان بمێنمەوە ، بەخوا ئازیزی دڵم من زۆر لە تاریکی دەترسم ، مەهێڵە ببمە حەمەیەک کە بیرم بچێتەوە مرۆڤ چییە ،،، بهێڵە با وەک ئێوە مرۆڤ بم و لەگەڵ مرۆڤەکان بژیم بۆیە ئازیزی دڵم تخوا مەهێڵە بڕۆم ، چوونکە بڕۆم دەمرم🥰. #HM

About