@akar.karim18: من لەناو شەڕێکی زۆر گەورەدام ، شەڕ لەنێوان مێشکێک کە دەیەوێت بمرێت و جەستەیەک کە دەیەوێ زیندوو بمێنێتەوە... نازانی چەنێک بەئازارە ، کاتێک حاڵت باش نییە و ئەو کەسەی کە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکەیت حاڵت باش بکات ، هیچ سەرنجێکی لەسەرت نەبێت.. کاتێک دڵ تەنگ دەبم بۆت هیچکارێک ناتوانم ئەنجام بدەم ، ئەوەندە بە داماوی و بێدەنگی فرمێسک دەڕێژم کە خۆشم دڵم بۆ حاڵی خۆم دەسووتێت! لەدوای ڕۆیشتنت تەنیاییم هەڵبژاردووە... وە بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەنیا مانەوە ترسناکە ، ڕۆژێک دەگات تێدەگەیت کە چەنێک ئارامبەخشەو ئیتر ناتەوێت لەگەڵ هیچکەسێک ئاشنا ببیت ، ڕقم لەمرۆڤەکان نییە بەڵام هەستێکی باشترم هەیە کە کاتێک لێیان دوورم! هەندێک قسە هەیە کە بۆ هەمیشە لەبیری مرۆڤدا دەمێننەوە ، نەک ئەوەی کە بۆی زۆر گرنگ بێت نـا ، تەنیا چاوەڕوانی بیستنی ئەو قسانە لەو مرۆڤانەوە نەبووە.. لەناو مندا کچێک هەیە کە مردووە وە هیچکەسێک چڵێک گوڵی بەو نەداوەو ئەوی لەباوەش نەگرتووە! وە لە کۆتاییدا یەک ڕستە دەڵێم : هەرگیز لەبیرت ناکەم #fyp #foryou #capcut #tiktok #youtube
akar karim
Region: IQ
Monday 02 November 2026 20:19:56 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @akar.karim18, please go to the Tikwm
homepage.