@alhnabalea: . الولاء_والبراء_چییە؟ : (1) #الــولاء واتە دۆستایەتی و خۆشەویستی، وە #البراء واتە بەریئـ بوون، جا موسڵمان بۆ ئەوەی ئیسلامەتیەکەی بپارێزێت پێویستە ئەم دوانەی ھەبێت. الولاء و البراء ـیش لە پێناو الــلّٰــه تعالی ـدا ئەوەیە کە تۆ ھەموو ئەو کەسانەت خۆش بووێت کە الــلّٰــه تعالی خۆشی دەوێن، وە لە ھەموو ئەوانەش بەریئــ بیت کە الــلّٰــه عز وجل لێیان بەرییە، #ھەروەکو_فەرموویەتی: | وَأَذَٰنٌ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوْمَ ٱلْحَجِّ ٱلْأَكْبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِىٓءٌ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ | (التوبة : ٣) #واتــــــــــە: وە ئەمە ڕاگەیاندنێکە لە لایەن الــلّٰــه تعالی و پێغەمبەرەکەیەوە ﷺ لە ڕۆژی حەجی گەورەدا کە الــلّٰــه تعالی بەرییە لە موشریکەکان. جا ئەمە ڕێبازی پێغەمبەر إبراھیم بووە ﷺ، وە ھەر ئەم ڕێبازەیە کە فەرمان بە ئوممەتی ئێمەش کراوە کە پەیڕەوی بکەین. ھەروەکو الــلّٰــه تعالی دەفەرمووێت: | قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذْ قَالُواْ لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ٱلْعَدَٰوَةُ وَٱلْبَغْضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥٓ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمْلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ | (الممتحنة : ٤) : بە ڕاستی لە إبراھیم و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون سەرمەشقییەکی چاك بۆ ئێوەی ئیماندار ھەیە کە کاتێک بە ھۆزەکەی خۆیان وت ئێمە لە ئێوە و لەوانەش بەرین کە لە غەیری الــلّٰــه دەیان پەرستن، و بێباوەڕین پێتان وە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا بۆ ھەمیشە دوژمنایەتی و ڕق و کینە دەستی پێ کردووە ھەتاکوو ئەو کاتەی کە بە تاك و تەنھا و بە تەوحیدەوە بڕوا بە الــلّٰــه دێنن، بەڵام لەوەدا سەرمەشق نیە بۆتان کە بە باوکی وت داوای لێخۆشبوونت بۆ دەکەم خۆ ھیچیشم بۆت بە دەست نییە لای الــلّٰــه، پەروەردگارا پشتمان پێت بەستووە و بۆ لای تۆ گەڕاینەوە و سەر ئەنجامیشمان ھەر بۆ لای تۆیە. پێغەمبەر إبراهیم و ئەوانەی لەگەڵی بوون بەرائەت و ڕق و دوژمنایەتی خۆیان بەرامبەر کافرەکان ڕاگەیاند، ئەوجا فەرمووی لەوەی کە داوای لێخۆشبوونی بۆ کرد سەرمەشقتان نییە چونکە باوکی بوو، وە داوای لێخۆشبوون بۆ کافر دروست نییە:

تەوحید .الحنبلیة
تەوحید .الحنبلیة
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 04 November 2026 12:58:41 GMT
94
24
0
4

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @alhnabalea, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About