@raha.raha_01: ئەوەی دڵمان دەشکێنێت، خودی ڕووداوەکە نییە، بەڵکو ئەو چاوەڕوانییە زۆرەیە کە بۆ کەسێک یان ڕوداوێک هەمانبووە ، خۆ لەوانەیە ئەوان هیچ بەڵێنێکیشیان نەدابێت ، تەنها ئێمە بووین کە بە گوێرەی نیاز پاکی خۆمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێکردبێت ............................ ئەگەر چاوەڕێی خۆشەویستییەکی زۆری چواردەورەکەت کردووە ، لەوانەیە خۆشەویستییەکی کەمیش ببێتە شکست ، بۆیە پێویست ناکات لەخەڵک دورکەویتەوە بۆ ئەوەی کەس ئازارت نەدات ، تەنها ئومێدی زۆر بەهیچ کەس و شتێکدا هەڵمەواسە ، لە کۆتایدا هەمووان شوێن بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەون ، کەمن ئەوانەی لە ئاست چاوەڕوانیەکانی تۆدا دەمێننەوە. مرۆڤ بەو شتانە زۆر دەشکێت ، کە زۆر دەینانوسێنێت بە دڵیەوە، بۆیە هەمووان مەکەرە دەرەوە ، بەڵام زۆریش مەیاننوسێنە بە دڵتەوە. هەمووان دەگۆڕێن ، وەک چۆن ڕەنگی قژ و پێستی ساف و پێکەنین و باوەشەکان دەگۆرێن. هیچ کەسێک دڵی تۆ ناشکێنێت ، تەنها ئەو وێنەیە ، ئەو خەیاڵە دەشکێنن کە تۆ سەبارەت بەوان لە دەروونی خۆتدا دروستت کردبوون ، ئەمە بە ئاگاهاتنەوەیەکی چاکە بۆ ئەوەی ، چاوەڕوانی زۆرت لە هیچ کەس و شتێک نەبێت. لە کۆتایدا بۆ ئەوەی تووشی نائومێدیەکی زۆر نەبیت ، ئومێدی زۆر بەهیچ شتێکدا هەڵمەواسە، کاتێک چاوەڕوانییەکی زۆرت لە کەسێک ، یان ڕوداوێک ، یان شتێک هەیە ، لە ڕاستیدا تۆ ئامادە سازیت بۆ شکان و نائومێدییەکی زۆری دەروونی خۆت کردووە..#for #ڕەها #foryou #foryoupage #foryou
raha.raha_01
Region: IQ
Wednesday 04 November 2026 17:27:46 GMT
Music
Download
Comments
Aram Osman :
🌹🌹🌹
2026-11-04 18:46:45
0
dyari :
🥰🥰🥰
2026-11-04 17:55:41
0
hamaa0405 :
❤️❤️❤️
2026-11-04 21:36:56
0
To see more videos from user @raha.raha_01, please go to the Tikwm
homepage.