@german_marshal: - ⚡ جەنگی بروسکە نهێنیی پێشڕەویی خێرای ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانیی دووەمدا . • جەنگی بروسکە (Blitzkrieg) شێوازێکی جەنگکردنی خێرا و هاوئاهەنگ بوو کە ئەڵمانیا لە سەرەتای جەنگی جیهانیی دووەمدا بەکاری هێنا ، ئامانجی ئەوە بوو پێش ئەوەی دوژمن بتوانێت خۆی ڕێک بخات، هێز و بەرگرییەکانی بشکێنرێت. بیرۆکەکە هی کێ بوو؟ • ئەم شێوازە داهێنانی یەک کەس نەبوو لەسەر بنەمای بیرۆکە و ئەزموونی سەربازیی پێشوو پەرەی سەندوو ، بەڵام ژەنەڕاڵ هاینتس گودێریان (Heinz Guderian) یەکێک بوو لە گرنگترین کەسانی پەرەپێدەر و جێبەجێکەرەکانی ، ئەو گرنگیی بەکارهێنانی هاوئاهەنگیی تانک، هێزی پیادەی لەگەل هێزی لۆفتوافەی و واتا هێزی ئاسمانی دەدا . - چۆن کاری دەکرد؟ • لەبری ئەوەی جەنگ ببێتە شەڕێکی درێژخایەنی خەندەقی، تانکەکان بە خێرایی هێرشیان دەکردە ناو هێڵی بەرگریی دوژمن، فڕۆکەکان پشتیوانییان دەکرد و هێزە پیادەکانی ئۆتۆمبێلسوار بەدوایاندا پێشڕەویان دەکرد. ئەم هاوئاهەنگییە دەرفەتی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی لە دوژمن دەگرتەوە. • فەرەنسا وەك نموونەیەکی کاریگەر • لە ١٠ی ئایاری ١٩٤٠دا، ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر فەرەنسا و هاوپەیمانەکانی ، بەشێکی گرنگی هێرشەکە لە ڕێگەی دارستانی ئاردێنەوە بوو ، شوێنێك کە هاوپەیمانان بەهۆی سروشتی ناوچەکەوە پێیان وابوو هێرشی گەورەی تانک لێیەوە ئەستەمە ، هێزە زرێپۆشەکانی ئەڵمانیا لە نزیک سێدان لە ڕووباری مێوز تێپەڕین و پێشڕەویی خێرایان کرد تا لە ٢٠ی ئایار گەیشتنە کەناری دەریای مانش. • بەم شێوەیە هێزەکانی بەریتانیا و فەرەنسا لە یەکتر جیا کرانەوە و بەرگریی فەرەنسا بە خێرایی تێکچوو. ، لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٠دا فەرەنسا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ ئەڵمانیا واژۆ کرد. - کاریگەریی جەنگی بروسکە • ئەم شێوازە لە سەرەتای جەنگدا سەرکەوتنی خێرای بۆ ئەڵمانیا بەدەستهێنا و شێوازی جەنگکردنی لە ئەورووپا گۆڕی ، بەڵام لە دواتردا، بە تایبەتی لە جەنگی درێژخایەنی دژی یەکێتیی سۆڤیەت، فراوان بونی بەرەکان و لاواز بونی هێزەکانی ئەلمانیا ئەم تەکنیکەش لەگەلیا لاواز بوو چونکە سەرکەوتنی خێرا هەمیشە بە مانای سەرکەوتن لە جەنگێکی درێژخایەن نییە. @Hiwa ✍🏻. 📌 تێبینی: ئەم ناوەڕۆکە تەنها بۆ مەبەستی ئەرشیفی، ناساندنی ڕووداوە ڕاستەقینەکانی مێژووی سەربازی و لێکۆڵینەوەیە، و هیچ ئاراستەیەکی سیاسی لەخۆ ناگرێت. #جەنگی_بروسکە #Blitzkrieg #مێژووی_ئەڵمانیا #جەنگی_جیهانیی_دووەم #ڕاستییەکانی_مێژوو
ڕاستیەکانی مێژوو
Region: IQ
Wednesday 04 November 2026 19:56:07 GMT
Music
Download
Comments
Doughboy :
ئەڵمانیا هیزی ss نەبوایە بە هیچ هێزێک ئەو تاکتیکی جەنگییە سەری نەدەگرت هاوکات داهێنانی ئەو تاکتیکە لەلایەن هێزی ss بوو
2026-11-10 05:55:50
0
ZRNG :
باشە ئەم ئەڵمانیانە بۆ ئەوەنە زیرەکن🗿
2026-11-06 09:31:20
18
74mA :
ئەو کاتەیی کە ئەڵمانیای نازی بە ماوەیەکی کورت فەڕەنسای داگیر کرد و بەریتانیای تۆپ باران کرد
2026-11-06 10:34:07
3
userkqq6p7n2ey :
مانە برا ناڤێ ڤی جەنگی the blitzە ؟🌷
2026-11-06 15:46:59
2
Ayub :
2026-11-05 09:58:47
4
𝐍𝐨𝐯𝐞𝐦𝐛𝐞𝐫.🇬🇧 :
2026-11-06 18:57:56
2
abasashrafjaf :
ئەمە تەکنیک بوو یان لێبڕین بوو😁😁😁
2026-11-06 10:04:22
1
Kurdi Kurd :
ئه لمانياي نازي سه ربازي زؤر زؤر كه مبو بؤيه روخا💔
2026-11-07 15:24:23
0
ديلمان محمد برزوي :
ئةلمانةكان دژی ریبا خوره زةبةلاحةكان جه نگان به سه رکردایه تی هتلر
2026-11-05 13:44:35
3
Cyber :
2026-11-06 05:07:01
1
MALIK-GARDI :
2026-11-04 22:51:07
2
To see more videos from user @german_marshal, please go to the Tikwm
homepage.