@adnan_luqman: ##ئەگەر عەلی نەبوایە عومەرتێدا دەجوو؟ گەنجێك هات بۆ خزمەت حەزرەتی عومەری کوڕی خەطاب (ڕخ) وپێی گوت: ئەی فەرمانڕەوای عادل ، داوەری بکە لەنێوان من و دایکمدا ، عومەر فەرمووی: دایکت چی لێکردووی ئەی غولام؟! ئەویش گوتی: ئەی فەرمانڕەوای بڕواداران ئەو ، نۆ مانگان دەنێو زگیدا هەڵیگرتووم پاشان دووساڵی تەواو شیری پێداوم کاتێكیش گەورە بووم دەریکردم و حاشای لێکردم ، ئەوەبوو حەزرەتی عومەر ئافرەتەکەی بانگکرد و لەبارەی قسەکانی ئەو کوڕەوە پرسیاری لێکرد ، ژنەکە گوتی: ئەی فەرمانڕەوای بڕواداران! من ئەم کوڕە ناناسم ... من هێشتا هەر کچم و شووم نەکردووە!! عومەر فەرمووی شاهیدت هەن بۆ ڕاستی قسەکانت؟! ژنە گوتی: بەڵێ ئەو برایانەم شاهید من ئیدی عومەر بانگی براکانی کردن و لێیپرسین ئەوانیش لەبەردەمی عومەر شاهیدیاندا و گوتیان ئەو کوڕە درۆزنە و دەیەوێ ئابڕووی خوشکەکەمان بەرێ لە نێو هۆزەکەماندا و ئەو ئافرەتە هەر کچە و شووی نەکردووە ، ئیتر عومەر فەرمووی: ئەم کوڕە بەرن بۆ زیندان هەتا پرسیار دەکەین ، ئەوەبوو کوڕەیان برد بۆ زیندان ، لەڕێگا کاتێك دەیانبرد بۆ زیندان ، تووشی ئیمامی عەلی بوون(س.خ) کوڕەکە هاواریکرد ئەرێ هۆ ئامۆزای زاتی پێغەمبەری فریامکەوە من مەزڵوومم ، پاشان بەسەرهاتی خۆی بۆگێڕایەوە ، عەلی فەرمووی بیبەنەوە بۆلای حەزرەتی عومەر ، کە بردیانەوە ئیمامی عەلی هات و بەحەزرەتی عومەری فەرموو : ئەوڕۆ من قەزاوەتێکی دەکەم کە (رب العالمین) ڕازی بکات!! پاشان لە ژنەکەی پرسی: تۆ شاهیدت هەن؟! گوتی: بەڵێ پاشان شاهیدەکان هاتنە پێش و شاهیدییاندا کە ئەو ژنە دایکی ئەو کوڕە نییە و ئەو خوشکەی ئێمە هەر کچە! ئەوسا ئیمامی عەلی فەرمووی خودا و ئەو موسوڵمانانە بەشاهید دەگرم کەلێرە ئامادەن کەوا من ئەم کچەم لەم کوڕە مارەکرد لەسەر هەقە مارەیی ٤٠٠ درهەم (زیو) کە لە ماڵی تایبەتی خۆم دەیدەم ، پارەکەی دا بە گەنجەکە و پێیگوت: ئەوە ژنەکەش گوێی لێیە (نەتبینمەوە هەتا شوێنەواری زاوایەتیت پێوەدیار نەبێ!!) ئیدی کوڕەکە هەستا چوو بۆ لای ژنەکە و پێی گوت: هەستە وەپێشمکەوە بۆ ماڵی هاوسەرێتی.. ژنە هاواری لێ هەستاو گوتی: ئاگر! ئاگر! ئەی ئامۆزای پێغەمبەری دەتەوێ بمدەی بەکوڕی خۆم؟! وەڵڵا ئەو کوڕە کوڕی خۆمە، کاتی خۆی براکەم دامی بەپیاوێکی نامۆ ئیدی ئەوکوڕەم لێی بوو ، کاتێك گەورەبوو براکانم گوتیان دەبێ دەریکەی و حاشای لێبکەی!! لەتاو کوڕەکەشم ئاور لە جەرگم بەر بوبوو ئیدی ژنە دەستی کوڕی خۆی گرت و ڕۆیشتن. حەزرەتی عومەریش یەك بە خۆی هاواریکرد: ئەی هاوار بۆ عومەر! ئەگەر عەلی نەبوایە عومەر تێدادەچوو!!#حسبی_الله_ونعم_الوکيل🦋☝ #الهم_صلي_على_محمد_وأل_محمد #ئیمامی_عومەر🌸💙 #عومەری_کوڕی_خەتاب_❤
💔..حسبی اللە ونعم الوکیل 💔
Region: IQ
Wednesday 04 November 2026 20:19:11 GMT
Music
Download
Comments
qalab w shofala shazakan :
🥰🥰🥰
2026-11-04 21:30:24
0
ٸارە🖤." :
🥰🥰🥰
2026-11-13 23:10:38
0
🖤ZAYD RASHID🖤 :
🥰 🥰🥰❤️❤️❤️
2026-11-24 05:29:41
0
To see more videos from user @adnan_luqman, please go to the Tikwm
homepage.