@user010382087: … ئەوە کۆتا نووسینم دەبێت بۆتۆ، نووسینی ئەوەش ئەوەنده ئاسان نییە وە ک ئەوە وایه بەدەستی خۆم دڵم لەلاشم جیا بکەمەوە، بەڵام ئەوەنده دڵم پڕه و پێویسته هەندێکی هەڵڕێژم. هیچ ڕقێک بەرامبەرت هەڵناگرم چونکه یەکەم کەس بوویت کە بزانم چ هەستێکه کە کەسێکت بۆ گرینگ بێت، چ هەستێکه کە بەبێ ئەوەی یەکێک بیزانێ دوعای بۆ بکەی. هەرچەند تۆ همان هەستت نەبوو، بەڵام باشترین و جوانترین هەست بووی بۆم. لەگەڵ تۆ فێربووم کە چ هەستێکه کە کەسێکت خۆشبوی، ئێستاش هەموو ئەو خۆشەویستیه وەلا دەنیم و دڵی خۆم دەدەمه دەست خۆدا. ئیتر هیچ شتێک لەتوانای من نەماوه، هیچ کەسێک نەزانی خۆدا دەزانی، تۆ دەزانی کە چەنده هەوڵم بۆت دا چەنده خۆشم ویستی بەس نەتویست و ئیتر ناشتوانم لەوە زیاتر هەوڵ بدم لەتوانای من نەماوه. نازانم کە ئاخۆ تۆش وایت یا نا، بەڵام هیوادارم بزانیت من ئێستاش لە دوعاکردن بۆ داهاتویەکی باشت نەوەستاوم. تۆ شایەنی هەموو شتێکی باشیت لەو دونیایەدا هەیە. هیوادارم هەم لەو دونیایەدا هەم لەقیامەتیش خۆدا هیدایەتت بدا و بەرەکەت بخاته هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەیت. ئەو نامەیه نانوسم بۆئەوەی کە دووباره پێت بڵێم کە چەنێک خۆشمدەوێی، چەنێک دڵم تۆی دەوێ، یانیش کە چەنێک دەمەوێت داهاتویەکم لەگەڵت هەبێت نا. ئەو نامەیه بۆئەوە دەنووسم کە بەته واوی ڕێگای ژیانم دەگۆڕم و جارێکی تر بەڕێگاکەی تۆدا نایەمەوە. هەرچەندە زۆر بەئازاره، بەڵام ئازارێکی جوان بووی بۆم. من ناڵێم دڵم زۆر لەدواته و کەس خێرت لێ نەبینیت، نا چونکه من خۆشمدەوێی دەمەوێت بەدڵخۆشی بتبینم هەتا ئەگەر ئەو کەسەش نەبم کە دڵخۆشت دەکا، بەس هیوادارم کە ئەوەی دیته ژیانت بەجۆرێک خۆشی بوی کە هەرچی دڵتەنگیە لەبیرت بباتەوە کە تا ئێستا هەستت پێ کردوه. هیوادارم بەشایەنی ئەوەی بزانی کە دڵی خۆتی بۆ بکەیەتەوە چونکه منی بەشایەنی نەزانی. هەرچەنده دەزانم نەبوونی من بۆت گرنگ نیه، بەڵام ئێستا باشترم یانیش لانیکەم ئەوەیە بەهەموان دەڵێم کە باشم. ئێستا زیاتر پێدەکەنم و هەروەها دەچمه دەرەوە، فێربووم وەک ئەوەی هەموو شتێک باش بێت مامەڵە بکەم، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوە بوو هێشتا بەدوای تۆدا دەگەڕام تەنانەت لەو شوێنانەشی کە دڵنیا بووم کە لەوی نابیت. هەر تۆزێک پێش ئێستا بۆ کۆتا جار سەەیری ئەکاونتەکەت کرد، وەک ئەوە وایه من هیچ نەبوو بێتم بۆت. دڵخۆشم بۆت کە هێشتا بەردەوامیت دوای ئەو هەموو ئازارەی چەشتوته، بەڵام منیش ئازارم چەشت زیاتر لەوەی چاوەڕێم دەکرد. وامزانی خۆشەویستنت دڵخۆشیه، بەڵام من تەنهام و ئازارەکەیەم بەرکەوت. پێم وابوو ئەگەر چاوەڕێت بکەم و کاتت پێ بدم شتەکان باشتر دەبێت و لەکۆتایدا کۆتایی…

Unknown 0
Unknown 0
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 05 November 2026 06:50:53 GMT
2466
50
1
6

Music

Download

Comments

kawaxabaty
Kawa osman :
🖤
2026-11-05 14:55:16
0
To see more videos from user @user010382087, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About