@8..2.9: لەو ڕۆژەوە لەگەڵیا نیت، مورغی دڵ شیوەنی جانان دەکا جان و جەستەم لە فراقا، گریە و ناڵە و ئەفغان دەکا عەجیب ئەوەیە بولبولی غەمگین لە قەفەسی هیجران بۆ گوڵی ڕوخساری ئەو مەهە، هەوری غەم پڕ باران دەکا لە گێژاوی زوڵف و خەت و ئەبرۆ و چاو و ئەنفی عەرعەر لەم پێنج کوچە غەریبە دەم هەردەم اللە المستعان دەکا دڵ کە مایل بوو بە ڕووی، غەیری ئەو مەنواڕێ بۆ هیچ لا چون ڕۆحم واڵەیە ڕۆژ و شەو نەزری چاوی مەستان دەکا مەنزڵی دڵ گەرچی خاڵی بوو لە ڕووی تۆ، ساحێبی شیوەنی مەجزووب لە ناو خەڵوەتسەرای عیرفان دەکا ئەی نسیمی سوبح، بڕۆ بڵێ بەو دەمگوڵەی نێرگزچاوە ئەم عشقی بێپایانە، چۆن تەسلیمی دەردی هجران دەکا ڕەوێن لە ڕێی ئەو دڵبەرە، سەری دانەویشت بۆ کەس تەنها لە خەڵوەتی عوزلە، ذکریاتی زوڵفی پەرێشان دەکا #rauen #poetry
َ
Region: IQ
Thursday 05 November 2026 09:58:12 GMT
Music
Download
Comments
DaRinnn :
لە شەوی زوولف و خەیاڵ و نیگای چاوەکانت،
دڵم لە نێوان حەیرانی و عەشق ون بووە،
نە عەقڵ توانای ڕزگارکردنی هەیە، نە ئیرادە هێزی بەربەرەکانی؛
لەو هەموو جوانییەی تۆدا،اللَهُالمُسْتَعَان.
2026-11-05 15:18:33
3
barham :
ئەم هۆنراوەیە هی کێیە بێ زەحمەت؟
2026-11-05 10:54:39
1
ڕەهە :
دەنگی عەرعەرەکەت نەهات ئەی دڵدارەی سەرسام
لە دووری یار بوویتە عابد بە یادی ئەو بەردەوام
2026-11-05 17:07:15
5
Wolf🖤. :
یانی بەڕاستی خۆم شعر ئەنوسم بەس ئەمە زۆر تایبەتە وا هەست ئەکەم نالی و مەحوی نوسیویەتی بەڕاستی بژی نازانم هەرچی ئەکەم وەسفیم پێ ناکرێت ماشالڵە لێبێت🖤
2026-11-05 17:23:10
3
🍃🩵 :
wata che
2026-11-05 13:16:07
0
َ :
کێ ئەبینمم
2026-11-05 10:20:52
1
ROZH :
تایبەت✨♥️
2026-11-05 12:54:20
0
elllvvy :
🫠'
2026-11-06 13:53:19
0
دیاری من :
زۆر جوانە هەربژی
2026-11-05 11:26:26
0
SiPa🤎 :
تایبەت بوو🌸👏
2026-11-05 23:19:54
0
سان✷ :
کاک ڕەوێن♥️
2026-11-06 10:41:37
0
Balen sangawi :
هەربژیت 💚
2026-11-05 15:02:31
0
Snow Queen ❄️👑 :
چ جوانە خوایە🌸💔
2026-11-05 12:55:13
0
Dashni :
👏👏👏
2026-11-06 22:01:26
0
7amay ra7man :
♥️♥️♥️
2026-11-05 10:25:09
0
کوردەواری :
😍😍
2026-11-06 23:45:43
0
To see more videos from user @8..2.9, please go to the Tikwm
homepage.