@mohammad_kamaran: لێکۆڵینەوەی چەندین ساڵ دەری دەخات ئەوەی گەشتووە بە بەرزترین ئاستەکان لە بواری وەرزشی و زانستی و عیلمی و ئەکادیمی هەر شتێکی دیکە، هەمووی ئەم هاوکێشەیەی جێبەجێ کردووە: (سەرکەوتن= هەوڵدان و کۆڵنەدان و بەردەوامی + حەزلێبوون + ئامانجێکی دیاریکراو + ژینگەیەکی باش کە کەسەکانی چواردەورت و ئەو شوێنەی لێ دەژیت دەگرێتەوە) خودای گەورە لە سوورەتی "النجم" دەفەرموێت: وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ (٣٩) وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ (٤٠) واتە: و مرۆڤ تەنها پاداشتى كردەوە و كۆششى خۆى بۆ هەیە (٣٩) بێگومان هەموو كەسێك ئەنجامى هەوڵ و ماندووبوونى لە ئایندەدا لە قیامەتدا پیشاندەدرێت (٤٠) کە زۆر بەکوردی باسی ئەوە دەکات خودای گەورە: مرۆڤ بەس هەوڵدانەکەی بۆ دەمێنێتەوە. هیچ شتێک بەقەد هەوڵدان گرنگ نییە، بەڵام بەو مەرجەی بەردەوام بیت. لە سوورەتی " التوبة" خودا دەفەرموێت: يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ (١١٩) واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزكاربن و لەگەڵ ڕاستگۆیاندابن خودا فەرمانمان پێ دەکات لەگەڵ چاکان بین، چونکە چاکان ژینگەیەکی باشن بۆ ئێمە و مەجالی هەڵەکردن کەم دەبێت. لە کاتی خوێندنەوەی ئەو کتێبانە ئەو دوو ئایەتم بیر هاتەوە کە هەر دەڵێیت لە دیوێکی ترەوە ڕوونکردنەوەی ئەو دوو ئایەتە دەخوێنمەوە. سەرچاوە کتێبی: Grit - Situated نووسەر: Angela duckworth
Mohammad Kamaran
Region: IQ
Thursday 05 November 2026 16:26:12 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @mohammad_kamaran, please go to the Tikwm
homepage.