@sonof.sun: داگیرکاریەکەی عێراق. لە ئازاری ساڵی 2003 عێڕاق کەوتە ناو یەکێک لەخوێناویترین و مەترسیدارترین قۆناغەکانی مێژووی خۆی، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان (ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاری چەند وڵاتێکی تر) بەبێ ڕەزامەندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشیانکردە سەر عێراق بەئامانجی ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی فاشیست و سەدام حوسەینی گۆڕبەگۆڕ. هەر لەو ساڵەدا هونەرمەند و مۆسیقاژەنی بەناوبانگ "ماکس ڕیچەر" پارچە میوزیکێکی بۆ دۆخی ئەوسای عێڕاق لە ئەلبوومێکیدا بەناوی "Nature of the daylight" وەک ناڕازەیەتیێک بڵاوکردەوە. سەرەڕای ئەوەی کە خاڵییە لە وشەو لیریکس بەڵام بەگوێگرتن لە ئامێرە ژێدارەکان، سۆزێکی قوڵ و ماتەمینیێک بەسەر گوێگر ئەهێنێت و تاوەکو ئەمڕۆش میوزیکەکە وەک سیمبولێک بۆ ماتەمینی و تراژیدیاو ناڕەزایەتی دژی جەنگ و وێرانکاری ماوەتەوە. میوزیکەکە لە کۆمەڵێک فیلمی بەناوبانگی سینەماییدا بەکارهاتووە لەنێویاندا Shutter Island و Arrival لەکۆتا فیلمیش ساڵی پار لە فیلمە غەمگینەکەی "هامنێت" بەکارهات کە خانمە ئەکتەر "جێسی بەکڵی" توانی خەڵاتی ئۆسکاری تیادا بباتەوە. #musically #iraq #2003 #saddamhussein951 #arrival #shutterislandmovie #hamnet #sadmusic
aran
Region: IQ
Thursday 05 November 2026 18:59:39 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @sonof.sun, please go to the Tikwm
homepage.