@majnun_35: لە پەراوێزی چاوەکانی تۆوە... ڕەنگە ئەم پەیامە هەرگیز نەگاتە دەستت، یان ئەگەر بشگات، تەنها وەک دێڕێکی ئاسایی بیخوێنیتەوە ، بەڵام هەندێک جار مرۆڤ قسەگەلێکی لە دڵدایە کە ئەگەر نەیانكاتە خاوەن پیت، ڕۆح قورس دەبێت لە هەڵگرتنیان. من لەو کەسانە نییم کە بتەوێت بە دروشم و قسەی گەورە باسی خۆشەویستی بکەیت ، خۆشەویستی من بۆ تۆ لەو جۆرە بێدەنگانەیە کە پێویستی بە بەڵگە و وەڵام نییە ، تۆ لەو مرۆڤانەی کە بێ ئەوەی زەحمەت بە خۆت بدەیت ببیتە میوان، بوویتە بەشێک لە ئارامیی ئەم ژیانە ساردە. من چاودێریت دەکەم، نەک لەبەر ئەوەی بەدوای هەڵەدا بگەرێم، بەڵکو چونکە بینینی تۆ لە کاتی ماندووبووندا، لە کاتی زەردەخەنەکانتدا، یان لەو ساتانەی بە خەیاڵدا ڕۆ دەچیت، وێنەیەکی پاکم پێشکەش دەکات کە لە هیچ کتیبێکدا نییە ، نامەوێت نزیک ببمەوە و ئەم هاوسەنگییە جوانە بپارێزین، نامەوێت هیچ شتێک تێکەڵی ئەم پاکییە بێت ، با تۆ هەر ئەو کەسە بێگەردە بیت کە لە دوورەوە سەیرت دەکەم، وەک پەڕەیەک کتێبی خۆش کە تەنها لە دوورەوە بەر چاوت دەکەوێت. ڕەنگە لە لای تۆ من تەنها تێپەڕبوویەک بم، یان هاوڕێیەکی وەک سەد کەسی تر؛ ئەمەش جێی ڕەزامەندیی منە ، من نەمویستووە شایستەی دڵت بم، نە داوای شتێکت لێ بکەم لە تۆ و نە چاوەڕوانیی گەڕانەوەم هەیە ، بوونی تۆ بە تەنیا، بەوەی لەم دنیایەدا هەیت، هەناسە دەدەیت و خەونەکانت دەچنیت، ئەوە بۆ من دەستکەوتێکی گەورەیە. با هەر لەو دوورە بمێنمەوە؛ وەک سێبەرێکی نەرم کە بێ ئەوەی هەست بکەیت، لەگەڵتدا دەسوڕێتەوە ، هەر سەرکەوتنێک، هەر هەنگاوێکی جوانت بۆ پێشەوە، بۆ من جێی جەژنە، تەنانەت ئەگەر ناوی منیش لە هیچ کوێی بیرکردنەوەتدا نەبێت. تەنها بمێنەوە... هەروا ڕاستەقینە، هەروا جوان و سادە ، هەندێک مرۆڤ ڕووناکییەک لە گەڵ خۆیاندا دەهێنن کە تەنانەت لە دووریشەوە، ڕێگای کەسانی تر ڕووناک دەکەنەوە. لە پەراوێزەوە، کەسێک کە تەنها بە بێدەنگی دەتپارێزێت A 🍒 #slemani #wta #وتەی_جوان #بیرتەکەم💔😥 #مەجنون🖤
مەجنون 🖤
Region: IQ
Thursday 05 November 2026 19:19:40 GMT
Music
Download
Comments
HAJY_AYAR :
وجودت خاڵی و خەیاڵاتیشم پڕن لە تۆ ئاخۆ کەی بێت وجودت هاوتای خەیاڵاتم ببێت..🖤
2026-11-06 00:02:23
0
🦅 MARDA 🦅 :
🖤🖤💔
2026-11-05 19:24:06
1
Aras mahamad :
💐💐💐
2026-11-06 10:39:38
0
To see more videos from user @majnun_35, please go to the Tikwm
homepage.