@aassh.04: ئەی پەروەردگاری هەموو نهێنییەکان.. هەرچەند بیر دەکەمەوە گەورەیی تۆ زۆر لەوە مەزنترە کە مێشکە بچووک و سنووردارەکەی من وێنەی بکات. چەندین جار وشەی "گەورە"م بەکارهێنا بەڵام هەستم کرد ئەم وشەیە چەند هەژار و کەمە بۆ پێناسەکردنی ئەو شکۆ و مەزنایەتییەی تۆ. چەند سەیرە! بۆ هەموو ئازارێکی دونیا، بۆ هەموو خۆشی و مەینەتییەک، هەزاران وشەم لە فەرهەنگەکاندا دۆزییەوە، بەڵام کاتێک دەمەوێت تەنها یەک ڕستە دەربارەی تۆ بڵێم زمانم لە گۆ دەکەوێت.. لەو کاتەدا هەست دەکەم مرۆڤێکی بێزمان و کۆڵەوارم کە هیچ شک نابەم بۆ وەسفت تەنها بێدەنگییەک نەبێت کە پڕ بێت لە شکاوی. خوایە گیان.. چەند مەزنی و من چەند بچووکم! چەندین جار بەم پێیانەی خۆم بەرەو ئەو ڕێگایانە ڕۆیشتم کە تۆ لێیان ڕازی نەبوویت، کەچی تۆ هەر بە میهرەبانیی خۆت سێبەری ڕەحمەتت لێ نەگرتمەوە. چەندین شەو بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک و دڵێکی شکاوەوە هاتمەوە لای تۆ و بەڵێنم دا کە ئیتر ناگەڕێمەوە سەر هەڵەکانم، کەچی دیسان دڵم لای دا و بەڵێنەکەم شکاند.. تەنها تۆ دەزانیت چەند شەرمەزارم! بە تەماى چ ڕوویەک بم کاتێک دیسان دێمەوە دەرگاکەت؟ بەڵام سەیرەکە لێرەدایە.. سەرەڕای هەموو غەفڵەت و دووبارەکردنەوەی گوناهەکانم، تۆ هەر ئەو خودا میهرەبانەی جاران بوویت. نەک هەر دەرگاکەت لێ دانەخستم، بەڵکو بە باوەشێکی پڕتر لە جاران پێشوازیت لەم ڕۆحە ماندووەم کردەوە. بە قوربانی ئەو میهرەبانییە نەبڕاوەیە بم، کە ناهێڵێت دڵەکانمان لە ناو تەنیایی و پووچیدا بمرن. خوایە ئەگەر دڵخۆشییەک لەم ژیانەدا مابێت، تەنها ئەوەیە کە دەزانم: "دڵێک ڕوو لە تۆ بکات، هەرگیز بە بەتاڵی و نائومێدی ناگەڕێتەوە. #actives? #kurdistan #rasty_lak #sabr #alhamdulillah @TikTok

شەمێ
شەمێ
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 05 November 2026 21:00:20 GMT
1520
468
4
19

Music

Download

Comments

aa.nothing1
?? :
Chand juann postakanttt🥹.
2026-11-05 21:07:05
0
iuv.anii1
💎﮼ :
guelee gyanmm',
2026-11-05 21:02:24
0
n._.0114
n. :
🤍✨
2026-11-05 21:03:01
0
idea.hemn
𝐈𝐝𝐞𝐚 𝐇𝐞𝐦𝐧 :
❤️❤️❤️
2026-11-05 21:50:08
0
To see more videos from user @aassh.04, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About