@bnyaamin.1: Elissa🫠#bnyaamin #foryou

𝘣𝘯𝘠𝘮𝘪𝘯✪
𝘣𝘯𝘠𝘮𝘪𝘯✪
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 06 November 2026 16:39:01 GMT
1032
140
5
19

Music

Download

Comments

i4m_7amaa
𝟕𝐚𝐦𝐚.. :
Bray mn🤎
2026-11-06 19:36:26
0
cle63.3by3
& :
First
2026-11-06 16:41:51
0
cle63.3by3
& :
Alisa”✨
2026-11-06 16:42:09
1
To see more videos from user @bnyaamin.1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئایا قەدەر بەدزیەوە ڕادەکات لە قوتابخانەی مەحاڵ و دیدارێکی منو تۆ ڕێک بخات.؟ تۆ بڵێی بەو ئاواتە بگەم ماچێکی ڕومەتی ڕۆح ئاسات بکەم.؟ یان لەباوەشێکدا ڕوخسارم لەنێو دەستت بشارمەوە وەکو ئەو منداڵەی لەترسی باوکی دەچێتە پشت عەبا ڕەشەکەی داپیری؟ تۆ بڵێی بگەم بەتامی ئەو باوەشە و هەموو ئەو ڕۆژ و ساڵ و چرکەی بێ تۆییەم بیر بباتەوە ؟ بڵێی ڕۆژگار بۆیەکجار ڕێگام بدات دەم بنێم بە کانیاوی سۆزی تۆوە و تێر بم لەئاوی ئەشقت و بەتینویەتی نەگەڕێمەوە لێت.؟ ئایا دارەکان پشتی ترسی ڕەشەبا دەدەن بەزەویدا و لەگەڵ بەیەک گەیشتنمان بەیەکتر سەما بکەن؟ ئایا چاوەکانت پڕ دەبێت لەفرمێسکی حەسرەت کاتێک چاوت بەچاوم دەکەوێ دوای ساڵانێکی دوور و درێژی نەبوونی؟ یان تەنها من ئەو هەموو عەلاگە پڕ له حەسرەت و پەرێشانییە هەڵدەگرم و تۆ لەبەرامبەرم وەستاوی و چاوەکانت ئایەت و حەدیس ئەهێننەوە بۆ دڵت کەئەم ساتە خەیاڵە و ڕاستی نیە.؟ توند لەباوەشم دەگری و دەمگوشی بەخۆتەوە وەکو پرتەقاڵێک کۆتا دڵۆپی ئاوەکەم بتکێ بەسەر مەحاڵدا و بەتاڵ ببمەوە لەبێ هیوایی؟ دواتر لەبن گوێم بچرپێنی بیرم کردوی! بەو کەسەی هەموو نەفس و زاتێکی بەدەستە بیرم کردوی.! ئایا کۆتا دێڕەکانی حیکایەتەکەمان بە فرمێسکی خۆشی دەنوسین و مرەکەبی ڕەشی ڕۆژگار فڕێ بەین؟  ئایا دیدارەکەمان بەشەو دەبێت لەژێر ڕوناکی مانگدا و تەنها ئەستێرەکان بەشەرمەوە ڕومەتیان سور دەبێتەوە گوێمان لێ دەگرن؟ یان قەدەر لەسەر کاغەزی ڕێکەوتننامەکەمان بەخەتێکی جوان دەنوسێت ڕوناکی خۆر و درەوشانەوە دوای کوژانەوە و تاریکیەکی زۆری چاو. تۆ بڵێی کام جێگا بێت ئەم ساتە مێژوویە لەخۆ بگرێت تا کوچە بەکوچە و بەرد بەبەردی بکەم بەرەفیقی خۆم و وەکو لیژنەی بەخێرهاتن ئامادەیان بکەم بۆ بەخێرهاتنی حۆریەکی هەڵهاتوو لەفیردەوس.  بیر بکەرەوە باران ببارێ منیش ملپێچە سوفەکەم لەملی خۆم بکەمەوە و بیکەمه ملی تۆوە . تۆش لەخۆشیدا چاوەکانت بەدزیەوە تەکبیراتی جەژن بکات. دواتر بەهێمنی دەستت بگرم بڵیم بەئەندازەی هەموو ئەو دڵۆپە بارانانە خۆشم دەوێی. پێم بڵێ ئەزیزەکەم تۆ بڵێی ئەم خەیاڵانە ببن بەڕاستی و چیرۆکی من و تۆ ببێت بە سەردێری ڕۆژنامەی وڵاتی بەیببون و نێرگز و پەپولەکان. یان ئەمجارەش مەحاڵ لەسەر دیوارەکە قەدەر ئەهێنێتە خوارە و قاچێکی دەشکێت و هیوای بەیەک گەیشتمان بۆ ئەبەد لەسەر جێگا دەمێنێتەوە.؟  هیوادارم ڕای خۆتان لەسەر تێکستەکان بنوسن یان پێشنیارێک هەر شتێک❤

About