@whos.rawa: بەڕاستی، ئایا ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە هەرێم بمێنێتەوە و بەرەو پێش بچێت، یان زیاتر بەرەو ناکۆکی و دابەشبوون بیبەین؟ داوای دەوڵەت دەکەین، لە کاتێکدا هێشتا ناتوانن هەرێمەکەمان بە یەکدەستی و هاوبەشی بەڕێوە ببەن؟ باسی یەکپارچەیی دەکەین، بەڵام لە کرداردا هەر خۆمان زیاتر دابەشی دەکەین و پارچە تری دەکەین؟ ئەوەی ئەوان پێی دەڵێن (کشانەوە لە حکومەت)، تەنها بڕیارێکی سیاسی نییە، بەڵکو ئەنجامەکانی دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر داهاتووی هەرێم و چارەنووسی خەڵکەکەمان هەبێت. دەیانەوێت ٧٥٪ی حکومەت لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بێت، لە کاتێکدا ئەنجامی هەڵبژاردن و ژمارەی دەنگ و کورسییەکان بە ڕوونی دیارن. ئەگەر باوەڕیان بە دیموکراسی هەیە، دەبێت ڕێز لە ئەنجامی دەنگی خەڵکیش بگرن. ئەوەی ئێوە ئەمڕۆ چەپڵەی بۆ لێ دەدەن، ڕەنگە سبەی ببێتە هۆی نەهامەتییەک کە زیانی تەنها بەر لایەنێک ناکەوێت، بەڵکو بەر هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. ئێمە هەر خودی خۆی چوار پارچەین. ئەی چۆن دەتوانین بەو شێوەیە داوای یەکپارچەیی و دەوڵەت بکەین، لە کاتێکدا کردارەکانتان هەرێم بەرەو پارچەپارچەبوونی زیاتر دەبات؟ لە کۆتاییدا، پێویستە بە کردار بزانین کێ بەڕاستی بۆ پاراستنی هەرێم هەوڵ دەدات و کێ بە کردارەکانی ناکۆکی زیاتر دروست دەکات و نەهامەتی زیاترمان بۆ دێنێت. پارێزگاری لە هەرێم پێویستی بە بەرپرسیارێتییەکی تەواو و ویستێکی یەکگرتوو هەیە، نەک تەنها قسە و دروشم. ئێمە زیاتر لە هەر کاتێک پێویستمان بە یەکگرتووییە. داهاتووی هەرێم موڵکی هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو موڵک و مافی هەموو کوردێکە. گوێ لە دروشمەکان مەگرن، سەیری کردارەکان بکەن. چونکە لە کۆتاییدا ئەوە کردارەکانن کە ڕاستییەکان دەردەخەن، نەک قسەکان.
𝓡
Region: IQ
Friday 06 November 2026 18:14:11 GMT
Music
Download
Comments
SHAD🖤 :
ئەو گڵۆپانە بەچی دائەگیرسێنن
2026-11-06 23:35:32
2
chawankamal :
بژی یەکڕیزی ماڵی کورد
2026-11-07 04:57:57
0
﮼بارزانی🖤 :
2026-11-06 21:28:19
3
𝚂𝚎𝚙𝚝𝚎𝚖𝚋𝚎𝚛 :
2026-11-06 18:17:29
3
banar :
2026-11-07 01:48:15
0
Lilya🍂 :
سلێمانی خۆۆش 😂😂😂
2026-11-07 05:34:46
0
Harun :
وتمان حکومەتەکەی گێلە بەس بۆ خەڵکەکەی🥰
2026-11-07 06:21:01
1
To see more videos from user @whos.rawa, please go to the Tikwm
homepage.