@000_000_887: باران دەبارێت… و هەموو یادگارییەکانت یەک بە یەک دێنەوە یادم. هەر دڵۆپێکی باران، بیرێکی تۆم دەخاتەوە؛ بیر لە قسەکانت، دەنگت، چاوەکانت و ئەو ڕۆژانەی کە لەگەڵم بوویت. خۆزگە باران تەنها جەستەم تەڕ بکات، نەک دڵم پڕ بکات لە یادەوەرییەکانت چونکە هەرچی زیاتر باران دەبارێت، من زیاتر دڵم بۆت تەنگ دەبێت. ئێستا لە تەنیشت پنجەرەیەک دانیشتووم و گوێ لە دەنگی باران دەگرم،بەڵام لە نێوان دەنگی باراندا تەنها دەنگی تۆ دەبیستم.هەرچەندە تۆ لێرە نیت، دڵم هێشتا هەست دەکات کە لە نزیکمی. دڵم بۆ ئەو کاتانە زۆر تەنگە کە بە سادەیی پێکەوە پێدەکەنین،بۆ قسەکانمان، بۆ باوەشەکانت،بۆ هەموو ئەو ساتانەی ئەوکات نەماندەزانی چەند بە نرخن. باران دەبارێت… منیش هەر سەیری دەرەوە دەکەم، بەڵام تۆ ناییتەوە. تەنها یادگارییەکانت ماون و دڵێک کە هێشتا خۆشیت دەوێت، هەرچەندە کۆتایی بە هەموو شتێک هاتووە… خۆشەویستییەکەی دڵم بۆ تۆ هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە..#foryoupage #foryou #fyp #fyppppppppppppppppppppppp #erbil
🐆
Region: IQ
Friday 06 November 2026 20:05:43 GMT
Music
Download
Comments
🍂Jîhan :
دەشکێنن زۆر بەئاسانیش هەر گوێش بەدین نادەن 💔تەنانەت لە بیریشیان نییە [Teary eyed]
2026-11-07 18:27:49
1
Ƴαℝ𝓞 o🪽 :
2026-11-07 18:37:01
3
ʚɞ :
ان الوعد کان مسؤلا
2026-11-07 16:50:07
1
To see more videos from user @000_000_887, please go to the Tikwm
homepage.