@farhan_mokoagow07:

FarhanMkgw
FarhanMkgw
Open In TikTok:
Region: ID
Saturday 07 November 2026 05:16:35 GMT
8918
313
40
74

Music

Download

Comments

peks08
peks-peks🔥 :
biar jo nda ad dp foto yg pnting hannah montana
2026-11-07 11:34:34
11
itsme.prili22
୨୧ :
ohhksiangg
2026-11-07 12:32:36
1
christypesikk
tity :
tp fto kcil jo napa😭
2026-11-07 11:47:00
2
felovely25
lov_𝔊𝔗 :
kaa npa tpe fto kcil jo😭
2026-11-07 10:54:32
3
u._556
⚡🦅 :
asli sih mcam kt🤣
2026-11-07 10:31:20
1
rizkyishak24
Iky :
2026-11-07 08:01:58
3
keyyystonoh
keyyy's :
edah😭😭😭😭😭😭
2026-11-07 11:57:34
1
utaapangalo
Utaa :
2026-11-07 09:28:30
3
alhusna0231
4Lex :
2026-11-07 12:05:14
1
resttt020
esseebold.. :
2026-11-07 11:27:02
1
rhnlktri_
rhnalktri :
2026-11-07 06:05:59
2
fvck.glenn_
lénzystr🕷️ :
.....
2026-11-07 12:47:08
1
alfarazkambuinga
... :
2026-11-07 09:47:48
1
allvhe09
keychiapaputungan :
2026-11-07 08:54:56
1
tyaz4yunus
tyaz baik :
2026-11-07 10:00:40
1
rumenganmuda
Van dsini :
2026-11-07 11:15:43
1
georiorio
404 :
2026-11-07 06:37:28
1
137inurarea
yoxwasgone ✮ :
2026-11-07 10:29:12
1
georiorio
404 :
2026-11-07 06:37:21
1
rskyy_abdullah
maartheskyy🌪️ :
kak pake tape ayam p foto kacil jo?
2026-11-07 11:14:36
1
imldaaessingg_
Mell :
kak? 😭
2026-11-07 12:36:01
1
jeyini7
Jeyyy🌪️ :
@TUNGTUNGSAHUR @agalegex @KOKO MU🔪⚡️ @M310_ @NANDOINI @valenh @Matthew @pknyazachpkya @[TRISZ]🚀🚀 @Ken tlleehh
2026-11-07 10:18:23
1
bunjoviii6
Bunjoviii :
@jaxxlikesomeone><
2026-11-07 13:08:57
0
To see more videos from user @farhan_mokoagow07, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەی ئازەرکان، لە ناکاوە کۆتایی پێ دێت...! ئەی ئەو هەموو خەونانەی جارێک بە دڵێکی پڕ لە هیوا دروستمان کردن، ئەو هەموو خۆشییانەی جارێک وامان دەزانی هەرگیز کۆتاییان نایەت، ئەی ئەو ڕۆژانەی بە خەندە دەستمان پێ دەکرد و بە هیوایەوە چاوەڕێی سبەینێمان دەکرد، ئێستا لە کوێن؟! بۆچی هەموو شتێک بەو خێراییە تێدەپەڕێت و ئێمە تەنها لە دوای خۆیدا بە یادەوەرییەکانەوە دەمێنینەوە؟!لە سۆزی منداڵیمدا بە دوای ڕۆژانی ڕابردوودا دەگەڕێم، بە دوای ئەو کاتانەی کە دڵمان هیچ بارێکی قورسی لەسەر نەبوو، بە دوای ئەو خەندانەی بەبێ هۆکار لەسەر لێومان دەهاتن، بە دوای ئەو ساتانەی کە هەموو شتێکمان بە سادەیی دەبینی و هەر شتێکی بچووک دەتوانی دڵمان خۆش بکات، بە دوای ئەو ڕۆژانەی کە نەماندەزانی دڵشکان چییە، دوورکەوتنەوە چییە، دڵتەنگی چییە و چۆن مرۆڤ دەتوانێت لە نێو هەزاران کەسدا هەست بە تەنیایی بکات...جارێک بیر لە منداڵی خۆم دەکەمەوە، ئەو منداڵەی بە هەموو سادەییەکەیەوە خۆشییەکانی ژیانی دەبینی، ئەو منداڵەی بە شتێکی زۆر بچووک دڵخۆش دەبوو، ئەو منداڵەی نەیدەزانی ڕۆژێک دێت کە هەمان دڵە سادەکەی پڕ دەبێت لە هەست و پرسیاری بێ وەڵام، نەیدەزانی ڕۆژێک دێت کە هەندێک یادەوەری دەبنە گەورەترین بەشی ژیانی، نەیدەزانی هەندێک کەس کە جارێک نزیکترین کەسی ژیانت بوون، لە دواتردا تەنها لە بیرەوەرییەکانتدا دەتوانیت بیانبینیتەوە...ئایە بۆچی کات ئەوەندە بێبەزەییانە تێدەپەڕێت؟! بۆچی ئەو ساتانەی دڵمان دەیانەوێت هەرگیز کۆتاییان نەیەت، زووترین ساتن کە لە ژیانماندا تێدەپەڕن؟! بۆچی کاتێک لە ناو ئەو خۆشییانەداین، نازانین چەندە بە نرخن، بەڵام کاتێک دەبنە ڕابردوو، هەموو شتێکمان دەداتەوە بیر؟!هەندێک شەو هەیە کە مرۆڤ لەگەڵ بیرەوەرییەکانی خۆیدا دادەنیشێت، بیر لە قسەکان، لە پێکەنینەکان، لە شوێنەکان و لە ڕۆژانێک دەکاتەوە کە ئێستا تەنها ناویان ماوە، هەندێک جار تەنانەت بۆنی ڕۆژێکی کۆن، دەنگی کەسێک یان وێنەیەکی بچووک دەتوانێت هەموو ئەو ساتانەی لە دڵماندا شاردوومانەتەوە بگەڕێنێتەوە...من هێشتا نازانم بۆچی مرۆڤ هەندێک جار بە دوای ڕابردوودا دەگەڕێت، لە کاتێکدا دەزانێت ئەو ڕۆژانە ناگەڕێنەوە، بەڵام شاید چونکە هەندێک سات هێندە جوان بوون کە دڵ ناتوانێت بە ئاسانی وازیان لێ بهێنێت، شاید چونکە هەندێک خەون هێندە لە ناخماندا ڕەگیان داکوتاوە کە تەنانەت بە تێپەڕبوونی ساڵانیش لە بیرمان ناچن...ئەی ئازەرکان، ئایا هەموو ئەو شتانەی جارێک بە دڵمانەوە خۆشمان دەویستن، دەبێت ڕۆژێک ببنە یادەوەری؟! ئایا هەموو ئەو خەندانەی جارێک ڕۆژەکانمان ڕووناک دەکردەوە، دەبێت ڕۆژێک تەنها لە وێنەکاندا بیبینینەوە؟! ئایا هەتا هەتایە هەروا بەردەوام بین، لە نێوان ئەوەی لە دەستمان چووە و ئەوەی هێشتا هیوای پێوەیە؟!هەندێک شت هەرگیز بە تەواوی کۆتایی نایەن، چونکە لە یادەوەرییەکانماندا شوێنی خۆیان هەیە، هەندێک کەس دوور دەکەونەوە بەڵام قسەکانیان لە بیرماندا دەمێننەوە، هەندێک ڕۆژ تێدەپەڕن بەڵام هەستی ئەو ڕۆژانە لە ناخماندا دەمێنێتەوە، هەندێک خەونیش هەرچەندە نەبن بە ڕاستی، بەڵام هەرگیز لە دڵماندا نامرن...وە من هێشتا بە دوای ئەو منداڵەی ناو ناخی خۆمدا دەگەڕێم، بە دوای ئەو دڵە پاکەی کە بە ئاسانی دڵخۆش دەبوو، بە دوای ئەو ڕۆژانەی کە هەموو شتێکمان بەس بوو، بە دوای ئەو خۆشییەی کە پێویستی بە هیچ هۆکارێکی گەورە نەبوو...لە کۆتاییدا تەنها ئەمە دەمێنێتەوە، ئەی ژیان، بۆچی ئەوەندە خێرا تێدەپەڕیت؟! بۆچی پێش ئەوەی فێر بین چۆن ساتەکانت بپارێزین، لە دەستمان دەچن؟! بۆچی هەرکاتێک دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ ڕۆژێکی کۆن، تەنها دەتوانین چاوەکانمان دابخەین و بیر لەوە بکەینەوە؟!ئەی ئازەرکان، شاید نهێنی ژیان لەوەدایە کە هیچ ساتێک هەمیشەیی نییە، بەڵام ئەو هەستانەی لە دڵماندا دروست دەبن، دەتوانن هەمیشە لەگەڵمان بمێننەوە...!#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee

About