@re._.kurdish: کەس نازانێت پیشەی مامۆستایەتی چەندە لە ڕۆح، تەمەن و جەستەت دەبات... سەختییەکەی لەوەدایە کە تۆ مافی ئەوەت نییە لەبەردەم قوتابییەکانتدا ماندوو بیت؛ دەبێت هەموو خەم، تووڕەیی و ناڕەحەتییەکانی ژیانی تایبەتیت لە پشت دەرگای پۆل جێبهێڵیت، وەک ئەوەی دڵت هیچ برینێکی پێوە نەبێت، ڕووبەڕووی دەیان دەروون و ڕەفتاری جیاواز بیتەوە و بەوپەڕی سەبر و زەردەخەنەوە هەمووان لە باوەش بگریت. سەختیی پیشەی مامۆستایەتی لەوەدایە کە تەنانەت مافی ئەوەشت نییە نەخۆش بکەویت! هەست بە تاوان دەکەیت ئەگەر بە لەرزوتای بەرز یان جەستەیەکی پڕ لە ئازارەوە لە پۆل داببڕێیت، چونکە چاوی دەیان قوتابی لەسەر تۆیە. کەس ئاگاداری ئەو سەرئێشە درێژخایەنە نییە کەس ئاگاداری ئەو ئازاری بڕبڕەی پشت نییە کە بە بێدەنگی جەستەی مامۆستا پیر دەکات. .

re._.kurdish
re._.kurdish
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 07 November 2026 15:12:58 GMT
13231
329
2
73

Music

Download

Comments

gulabaybun2345
Gula baybun :
سەختترین پیشەیە بەراستی خودای گەورە هەموومامۆستایان بپاریزێ یارب
2026-11-07 15:31:04
4
knowme259
Kurdish Girl :
وەی جارێ لە ئەھلی بیت ڕێگ عەزاب نەفسیەکە بۆخۆی😢💔 ھەموو شت خەتایی تۆیە تەلەبەی بێ گوێ و ھار دایک و باوکی تەلەبە ئیدارە مدیر معاون مشریف ھەمووی یەقەت دەگرن مامۆستا چالاک نیت مامۆستا گلیان لێت ھەیە مامۆستا ڕێگای نوێ بەکاربێنە ڕێک خۆتت لێدەبێتە پەڕۆ من تازەم لەم کارە یەکەم ساڵمە ئەوەنە دڵم توندە خەریکە دڵمەتەقێت خوایە گیان سەبرم پێبدەو ڕێگەم ڕۆشن بکە و بۆم ئاسان بکە نازانم ھەر من وام یان مامۆستایی تازە ھەر وایە
2026-11-07 20:11:37
0
samarasalih
Samar A Salih :
زوور ڕاستە دەست خوش. ❤️
2026-11-07 18:49:21
0
To see more videos from user @re._.kurdish, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

نەمزانیبوو هەندێجار ئینسان لەبەرەوەی هەستی هەیە بەرامبەر کەسێک ، بۆ ئەوەی خۆشی ویستووە دەبێت داوای لێبوردن بکات . وابزانم ئیتر کاتیەتی وایە ؟ ئیتر واز لە چاوەڕوانیش دەهێنم و قبووڵی ئەکەم کە نەمتوانی بەدەست بهێنم و نەمتوانی تۆم هەبێت ، چاوەڕوانی خودی دۆزەخ بوو بەڵام لەبەرتۆ بەناویدا ڕۆشتم ئەوە بزانە کە وازهێنانیشم لەبەرئەوەیە خۆشم ویستیت ، خۆشم ویستیت بۆیە دەهێڵم ئەو کەسەت خۆشبوێت کە خۆت دەتەوێت ، ئامادەبووم ئەو برینەت ساڕێژبکەم کە خۆم هۆکارەکەی نەبووم ئامادەبووم هەرچەندێکت بوێت چاوەڕێت کەم ، وامزانی ئەگەر زیاتر خۆشم بوێیت  دەتوانم وات لێبکەم کە منت خۆشبوێ بەڵام هەندێجار هەرچەن هەوڵی بۆ بدەی نابێت ، قەناعەتم بە هەمووان هێنا کە لەبیرم کردووی و ئێستە تەنها خۆم ماوم ، هەرچئ غرورم هەبوو بەرامبەرت هەموویم پشتگوێ خست تەنها لەبەر ئەوەی خۆشم ویستیت . هەموو هەوڵی خۆمدا نەتویست ، نەمتوانی سواڵی خۆشەویستیت کەم . وازمهێنا ..#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee

About