@shar.tea: شەوانێک هەن کاتێک تا درەنگ بە دیار بێدەنگیی ژوورەکەتەوە دادەنیشیت کتوپڕ تێدەگەیت چەندە گۆڕاویت گەورەبوون ئەوە نییە تەنها ژمارەی تەمەنت زیاد بکات بەڵکو ئەوەیە کە دەبینیت ئەو شتانەی جاران دڵتیان دەشڵەقاند و دەتگریاند ئێستا تەنها سەیریان دەکەیت و بە بێدەنگی لێیان دەگوزەرێیت لە ناوەڕاستی ئەم ڕێگایەدا فێری ئەوە دەبیت کە ئیتر هاوار نەکەیت گلەیی لە کەس نەکەیت و بۆ سەلماندنی ڕاستییەکانی خۆت لەگەڵ کەسدا نەبیتە دەمەقاڵێ, گەورەبوون واتە قبوڵکردنی ئەو ڕاستییە تاڵەی کە مرۆڤەکان دێن و دەڕۆن و لە کۆتایی شەودا ئەوەی بۆت دەمێنێتەوە تەنها خودی خۆت و ئەو هێزەیە کە لە ناختدا دروستت کردووە کە گەورە دەبیت، تێدەگەیت کە ژیان ئەو کایە سادەیەی منداڵی نەبوو کە تێیدا گەورەترین خەمت شکان یان وێرانبوونی یارییەک بێت ئێستا تۆ لە ناوەڕاستی تەمەنێکدا وەستاویت کە دەبێت خۆت پشتیوانی خۆت بیت، خۆت برینەکانی خۆت بپێچیت و بەیانیان بە ڕووخسارێکی بەهێزەوە بچیتەوە ناو خەڵک تەنانەت ئەگەر شەوی ڕابردوو تا درەنگ لە ژێر قورسیی بیرکردنەوەکاندا وردوبێژ بوبێتیت گەورەبوون باجێکی قورسی هەیە ئەویش ئەوەیە کە بە تێپەڕبوونی کات تەنها دەبیت هاوڕێکانت کەم دەبنەوە، و تێدەگەیت لەم دنیایەدا کەس نایەت بۆ ڕزگارکردنت بۆیە ناچار دەبیت خۆت ببیت بەو پاڵەوانەی کە هەمیشە خەونت پێوە دەبینی#کوردستان #music #art #شیعر #musica
چایخانەی شار ☕️
Region: IQ
Saturday 07 November 2026 15:39:50 GMT
Music
Download
Comments
M.q.k :
بەداخەوە نیشتیمان نا ئەوانەی نیشتیمان بەڕێوە ئەبەن ،زاڵمن ......
2026-11-08 17:46:57
1
پەشێو :
ئەمجارە وتەیەکی عەبدوڵڵا پەشێو دابنێ.
2026-11-07 15:43:59
7
hama_1957 :
...نیشتیمان
لە کەلاکێکی بەجێماوی بۆگەن دەچی
کە گورگەکان بەسەرتەوە لورەی سەرکەوتن لێ دەدەن
2026-11-07 16:39:49
0
hᥲყmᥲᥒ𓍝 :
من نیشمانەکەم گێڵە💔
2026-11-07 16:15:11
2
ramin :
من چیم ئەویست وەڵاتم نەبێ بەچوار بەڵام بوو بەشەش 💔
2026-11-07 16:06:24
2
Mary🤍 :
بەخوا کەسمان لەوە زیاترمان ناوێ بەس پێمان ڕەوا نابینن
2026-11-08 10:12:07
0
Dina🪢💙❤️ :
Nabet hamisha awana taibat bit😍🌷
2026-11-07 23:22:39
0
🤎🕊️. :
نیشتیمانەکەمان وێران دەبێت🌚
2026-11-07 16:38:32
0
account not found :
......!
2026-11-07 17:38:53
1
nena🌸 :
نیشتیمان💔🥀
2026-11-07 16:26:51
0
ئــــــەژە :
💔
2026-11-07 20:39:48
0
3ABA🀄️ :
2026-11-07 15:46:20
0
hama_1957 :
ئەی نیشتیمان
خوداکانت تۆیان خستووەتە سەر مێزی قومارکردن ئێستا لە گرەوی ئەواندایی،
ئاخۆ کام ئەهریمەن تۆ بەرێتەوە
نیشتیمان
ئارامی و ئاشتیت پیرۆز
ئازادیت موبارەک، و
ئەم بەهەشتە ساختەیەت پێشکەش بە نەمری سەرکردەکانت
2026-11-07 16:40:54
1
MAVI🤎 :
💚💚💚
2026-11-07 19:24:43
0
shakar ranya :
@🥰🥰🥰
2026-11-07 18:28:02
0
rozza986 :
💔💔
2026-11-07 17:28:53
0
ᗰᗩᖇᗯᗩᑎ :
❤️❤️❤️
2026-11-07 16:05:42
0
To see more videos from user @shar.tea, please go to the Tikwm
homepage.