@barzanimaaz: شكستێكی دیكهی بافڵ... عەلی زەیدی بە یەكجاری بافڵ تاڵەبانی بێهیوا كرد و پێی گوت: چاوەڕێی مهكهن ڕاستەوخۆ مامهڵه لەگەڵ سلێمانی بكهین پاش كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی هەندێك كەشوفشی كرد و بانگەشەی ئەوەی كرد كە گوایە ئیدی لە سلێمانی خزمەتی خەڵك دەكەن، بەڵام ئەگەر دیقەتتان دابێت، بافڵ تاڵەبانی بە ئاشكرا باسی هەرێمی سلێمانی نەكرد، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ئەوكات نەیانزانیبوو لە بەغدا چۆن سەیری بابەتەكە دەكرێت. بەپێی زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە، بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ شەممە (نزار ئامێدی) كە كۆنەسكرتێری جهلال تاڵهبانی بوو و ئێستا كراوەتە سەرۆك كۆماری عێراق، ناردووەتە لای عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق (وێنە لە كۆمێنتە)، كۆبوونەوەكەیان بۆ ئەوە بووە كە بزانن ئاخۆ عەلی زەیدی و حكوومەتی عێراق ڕازی دەبن ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بكەن وەك هەرێمێك یان وەك ئیدارەیەكی سەربەخۆ؟ زانیاریی تەواو هەیە كە لەو كۆبوونەوەیەدا عەلی زەیدی زۆر بە ڕاشكاوانە بە نزار ئامێدی ڕاگەیاندووە كە ئەو پابەندی دەستووری عێراقە، لە دەستووری عێراقیشدا هیچ بڕگەیەك نییە كە ئاماژە بە جیاكردنەوەی پارێزگایەك لە هەرێمی كوردستان بدات، هەروەها هیچ بڕگەیەك نییە كە ڕێگە بدات لە نێو هەرێمێكدا حزبێك دەست بەسەر شارێكدا بگرێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەك مامەڵەی لەگەڵدا ناكات. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا عەلی زەیدی جەختی كردووەتەوە كە ئەگەر كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق نایاساییە وەك ئەوەی یەكێتی دەیڵێت، ئەوا با لە دادگای فیدرالی سكاڵا تۆمار بكرێت، بەڵام ئەگەر كۆبوونەوەكە نایاسایی نەبووە و كێشەكە تەنیا ئەوەیە كە بە دڵی یەكێتی نییە، ئەوە دەبێت یەكێتی تۆزێك بە خۆیدا بچێتەوە و وەك حزبێك كە بەخۆی دەڵێت سۆشیال دیموكرات، دان بەوەدا بنێت كە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا هەڵبژێردراون. ئەم وەڵامەی عەلی زەیدی، بە تەواوەتی بافڵ تاڵەبانی بێهیوا كردووە لەوەی بتوانن لە ڕێگەی هێز و دەست بەسەرداگرتنەوە بتوانن سلێمانی لە هەرێمی كوردستان جیا بكەنەوە، بۆیە چاوەڕێ بكەن لە ئاییندەیەكی نزیكدا بە بێدەنگی زمانی قسەكردنیان بگۆڕن و بۆ كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بگەڕێنەوە. شكستهێنانی جیاكردنەوەی سلێمانی، هەواڵێكی خۆشە بۆ ئەوانەی كە دڵسۆزی خاكی كوردستانن و حەز بە تێكچوونی قەوارەی هەرێمەكەمان ناكەن، لە بەرامبەریشدا هەواڵێكی زۆر ناخۆش و كەمەرشكێنیشە بۆ ئەو دوژمنانەی كە چەند ڕۆژێكە لە خۆشیی ئەم پرۆژەیەی بافڵی جاشەوە، موژدەی كۆتاییهاتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بەو خەڵكەی عێراق دەدەن كە میلیشیاكان و حزبە عێراقییە گەندەڵەكان ساڵەهای ساڵە سەروەت و سامانەكانیان دەدزن و هیچ خزمەتێكیشیان ناكەن .
Az@bar💤anima
Region: IQ
Saturday 07 November 2026 20:53:32 GMT
Music
Download
Comments
SultaN Garmyani :
بە ڕاست ڕاستە ک ی 🤣🤣🤣🤣🤣🤣
2026-11-08 09:22:48
3
bakraswara :
بەڕاست درۆ ناکەی
2026-11-08 11:09:49
0
Moh4m4d :
2026-11-08 10:37:41
3
رۆژکاری خەم :
2026-11-08 10:01:25
2
زهرة البنفسج :
الحق يعلو ولا يعلى عليه اللهم وحد الكورد واحفظ كوردستان
2026-11-08 09:52:09
1
ABUBAKIR H KAK AHMAD :
hhhhhhhhh
2026-11-08 09:08:24
0
فايق :
2026-11-08 11:31:36
0
رۆژکاری خەم :
2026-11-08 10:01:33
2
ماريا 💓 Marya :
To lagalya buit dyara ka Pavel pey wtwa 😂😂😂
2026-11-08 06:02:39
3
Nabi Rashed :
😁😂
2026-11-08 10:56:59
0
kurdish28 :
😂😂😂
2026-11-08 08:31:37
0
karzan Mustafa :
[دموع الفرح][دموع الفرح][دموع الفرح]
2026-11-08 08:05:37
1
To see more videos from user @barzanimaaz, please go to the Tikwm
homepage.