@ash606_: #рек #fyp #on

Ash
Ash
Open In TikTok:
Region: AM
Sunday 08 November 2026 06:44:36 GMT
735
24
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @ash606_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

دەمێکە نەمبینیوی دایکە..نازانم چەند ساڵ، چەند وەرز و تەمەن تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕۆژەی ڕوخسارتم بە چاو نەدیوە... نازانم کەی بوو دوا جار دەنگت ببیستم، بەڵام ئەوەی دەزانم ئەوەیە کە ئەم دوورییە درێژە، وردە وردە سەرقاڵی بردنەوەی یادەوەرییەکانمە. هەندێکجار لە تاریکی شەودا دەترسم؛ دەترسم لەوەی شێوە و وردەکاریی ڕوخسارتم لەبیر کردبێت، دەترسم دەنگیشت لە ناو قەرەباڵغی ئەم دنیایەدا بۆ هەمیشە کپ بووبێت. بەڵام ناحەقم نییە دایکە، ئاخر تەمەنێکە لە باوەشت دوورم و ئەم دابڕانە، وەکو ئاگرێکی ژێر خۆڵەمێش، بێدەنگ دەمسووتێنێت. لەو ساتانەی کە جیهان لە چاوەکانمدا تەنگ دەبێت، کاتێک شەپۆلی ناخۆشییەکان و قورسایی ڕێگاکە دەگاتە لوتکە، زیاتر لە هەر کاتێک هەستی بەتاڵی و بێپەنایی تۆ دەکەم. هەر جارێک شتێکم بەسەر بێت، لۆمەی نەبوونی تۆ ئەکەم؛ ئەڵێم ئەگەر دایکم لەلام بووایە ئاوا نەئەبوو. بەڵام... تۆ بڵێی وابووایە؟ هەر بەراست ئەگەر لەلام بووایە، ڕێگەت ئەدا ئاوام بەسەر بێت؟ ئەگەر بتبینیبا کچەکەت چۆن بەبێ پشت و پەنا، لە تەنهاییدا گەورە بووە و لەگەڵ ئازارەکاندا دەجەنگێت، هیچت نەئەکرد بۆ ئەوەی بپارێزیت؟ قورسە کچێک گەورە بێت و لە هەموو تاقیکردنەوە سەختەکانی ژیاندا تەنها بێت، بێ ئەوەی بزانێت کاتێک ماندوو دەبێت، دەبێت سەری لەسەر کێ دابنێت و لە باوەشی کێدا ئارام بێتەوە... هەندێک دابڕان هەن، تەنها کات تێیاندا تێدەپەڕێت، بەڵام برینی نەبوونی دایک وەک خۆی، ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر، گەورەتر و بێدەنگتر دەبێت...#fyp #foryou #quality #fxnighit3 @#foryou

About