@hands_1989:

A✮
A✮
Open In TikTok:
Region: US
Monday 09 November 2026 03:46:45 GMT
102
4
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @hands_1989, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

کاکە گیان لەو شەوه شوومەی کە بێ ماڵئاوایی و بێ بڵاوبوونەوەی چرپەی ئامێزێک بەرەو جیهانی ئەبەدی کەوتیتەڕێ ڕووناکی لە ژیانماندا بۆ هەمیشە ئاوابوو، پێش ئەوەی تاریكیی ئەو شەوه ناهەموارە باڵ بەسەر دونیاماندا بکێشێت تو وتت شەو شاد و خەوتان ئارام بەڵام ئەی ئازیزتر لە گیان ناخۆشترین ڕاستی ئەوە بوو کە به ڕۆشتنی تو نە خەومان ئارامی به خۆیەوە بینی و نە شەوەکانیشمان شادییان تێدا ما! ئەرێ برام هەناسەی رووحی بێقەرارم ئيستا لە کوێی لە کام هەوار و کام ئاسۆی بێپایاندا ئۆقرت گرتووە کام ڕێچکە و کام نیشتمانی نوێ شوێنەواری پێكانتە، بەم شەوه تاریكه که بێدەنگی جەرگ دەسوتێنێت و بیرکردنت هێزی لی بڕیوم کام فریشتەی خاوەن ویژدان شەوانە دەبێتە دکتۆری ئازارەکانت و ساڕێژکەری برینه کانت کام دەستی میهرەبان سەر دەخاتە سەر سنگت و ئارامیت پی دەبەخشێت. کاکە ئازیزەکەم شەهیده مەزنەکەم ئاگات لێیه دوای تۆ ماڵە كەمان بێدەنگییەکی وا داگیری کردووە که هیچ دەنگێک ناتوانێت بیشکێنێت کاتێك سەیری شەقام و سەیری ژوورەکەت و سەیری وێنەکانت دەکەم هەست دەکەم هەموو سووچێكی ئەم دونیایه ناوت دەڵێتەوە،جەرگم بۆ سۆعبەتەكانت و بۆ پێکەنینه مەردانه کەت و بۆ پشتیوانیی برایانەت پڕ لەحەسرەتە. تۆ هەمووكات پشت و په ناو شاخی وره و رووناکی چاوەکانم بووی کاکه گیان داخی کۆچی ناوادەت هێندە قورسه هەمیشە ناخم دەسوتینێت، بەڵام شانازی به ناوی پیرۆزت به شەهادەتت و بەو ڕێگە سەربەرزانەیی بڕیت دەبێتە مەڵهەمێك بۆ دڵە پارچه پارچەکەم. تا کۆتا هەناسەم ناوت وە ک تاجێك لەسەر سەرم و بیرت وەک رووناکی له ناخمدایه،هەمووكات سپاردوومی به خودای گەوره و میهرەبان...  خە وت ئارام و شوێنت به هەشتی بەرین بێت کاکه شیرینەکەم نەفرەت لەو دەسته ترسنۆك و تاریکانەی کە چرای ژیانیان کوژاندیەوه و دڵیان به برینی تەمەنت خۆش کرد،نەفرەتی خودا و مێژوو لەو بکوژه ستەمکارانەی کە ویژدان و مرۆڤایەتییان له دەست داوە بێشك دادگای مەزنی خودا له پێشەوەی هەمووانه و بێگومان رۆژێک دێت تۆڵەی ئەم هەموو حەسرەت و زوڵمه دەسێنێتەوه!
کاکە گیان لەو شەوه شوومەی کە بێ ماڵئاوایی و بێ بڵاوبوونەوەی چرپەی ئامێزێک بەرەو جیهانی ئەبەدی کەوتیتەڕێ ڕووناکی لە ژیانماندا بۆ هەمیشە ئاوابوو، پێش ئەوەی تاریكیی ئەو شەوه ناهەموارە باڵ بەسەر دونیاماندا بکێشێت تو وتت شەو شاد و خەوتان ئارام بەڵام ئەی ئازیزتر لە گیان ناخۆشترین ڕاستی ئەوە بوو کە به ڕۆشتنی تو نە خەومان ئارامی به خۆیەوە بینی و نە شەوەکانیشمان شادییان تێدا ما! ئەرێ برام هەناسەی رووحی بێقەرارم ئيستا لە کوێی لە کام هەوار و کام ئاسۆی بێپایاندا ئۆقرت گرتووە کام ڕێچکە و کام نیشتمانی نوێ شوێنەواری پێكانتە، بەم شەوه تاریكه که بێدەنگی جەرگ دەسوتێنێت و بیرکردنت هێزی لی بڕیوم کام فریشتەی خاوەن ویژدان شەوانە دەبێتە دکتۆری ئازارەکانت و ساڕێژکەری برینه کانت کام دەستی میهرەبان سەر دەخاتە سەر سنگت و ئارامیت پی دەبەخشێت. کاکە ئازیزەکەم شەهیده مەزنەکەم ئاگات لێیه دوای تۆ ماڵە كەمان بێدەنگییەکی وا داگیری کردووە که هیچ دەنگێک ناتوانێت بیشکێنێت کاتێك سەیری شەقام و سەیری ژوورەکەت و سەیری وێنەکانت دەکەم هەست دەکەم هەموو سووچێكی ئەم دونیایه ناوت دەڵێتەوە،جەرگم بۆ سۆعبەتەكانت و بۆ پێکەنینه مەردانه کەت و بۆ پشتیوانیی برایانەت پڕ لەحەسرەتە. تۆ هەمووكات پشت و په ناو شاخی وره و رووناکی چاوەکانم بووی کاکه گیان داخی کۆچی ناوادەت هێندە قورسه هەمیشە ناخم دەسوتینێت، بەڵام شانازی به ناوی پیرۆزت به شەهادەتت و بەو ڕێگە سەربەرزانەیی بڕیت دەبێتە مەڵهەمێك بۆ دڵە پارچه پارچەکەم. تا کۆتا هەناسەم ناوت وە ک تاجێك لەسەر سەرم و بیرت وەک رووناکی له ناخمدایه،هەمووكات سپاردوومی به خودای گەوره و میهرەبان... خە وت ئارام و شوێنت به هەشتی بەرین بێت کاکه شیرینەکەم نەفرەت لەو دەسته ترسنۆك و تاریکانەی کە چرای ژیانیان کوژاندیەوه و دڵیان به برینی تەمەنت خۆش کرد،نەفرەتی خودا و مێژوو لەو بکوژه ستەمکارانەی کە ویژدان و مرۆڤایەتییان له دەست داوە بێشك دادگای مەزنی خودا له پێشەوەی هەمووانه و بێگومان رۆژێک دێت تۆڵەی ئەم هەموو حەسرەت و زوڵمه دەسێنێتەوه! " حَسْبِيَ اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل کاکه گیان " 💔🤲🥺🕯️

About