@shwan_ikurd: من کاتێک مرۆڤانە و بە سەنگینییەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەم، نیشانەی ئاستی پەروەردە و شکۆی خۆمە، نەک ئەوەی قەرزاری کەس بم. ئەگەر بە نەرمی لەگەڵت جووڵامەوە و چاوم لە زۆر شت پۆشی، لەبەر ئەوەیە پێم شەرمە کاتی خۆم بە شەڕی بێهوودە و کێشەی بچووکەوە بەفیڕۆ بدەم. ئەوەی لێمی دەبینیت کەرامەتێکی بەرزە؛ بە تەواوی دەزانم دەوروبەرم چی دەگوزەرێت، چاو دەپۆشم بەڵام کوێر نیم، بێدەنگ دەبم بەڵام بێ‌دەسەڵات نیم. بەڵام ئەگەر خەیاڵت بۆ ئەوە چوو کە دەتوانیت سنوورەکانم ببەزێنیت، ئیدی هەموو هاوکێشەکە دەگۆڕدرێت. لەو ساتەدا من نە هاوار دەکەم و نە دەمەقاڵێ، بەڵکو زۆر بە ساردی و بە یەکجاری لە ژیانم دەرتدەهێنم و دەرگاکەت لەسەر دادەخەم. باشت بیر بێت، ئەو کەسەی لە لوتکەی میهرەبانیدا دەتبینێت، ئەگەر ڕۆژێک لێت وەڕەس بێت، بە جۆرێک وەک "نەبوو" سەیرت دەکات کە خۆشت لە بوونی خۆت بە گومان بکەویت.

sʜᴡᴀɴ ɪᴋᴜʀᴅ
sʜᴡᴀɴ ɪᴋᴜʀᴅ
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 09 November 2026 17:25:20 GMT
774
96
1
20

Music

Download

Comments

krekarsalhchawras
💚 KREKAR :
❤️❤️❤️
2026-11-09 18:05:05
0
To see more videos from user @shwan_ikurd, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About