@cricket_reactionvideo: Razaullah Revenge 🔥💯 #foryoupage❤️❤️ #reactionvideo #viralvideos #Sportyari #viral

𝐂𝐚𝐫𝐭𝐨𝐨𝐧 𝐍𝐞𝐭𝐰𝐨𝐫𝐤
𝐂𝐚𝐫𝐭𝐨𝐨𝐧 𝐍𝐞𝐭𝐰𝐨𝐫𝐤
Open In TikTok:
Region: PK
Tuesday 10 November 2026 08:53:27 GMT
4068
237
6
2

Music

Download

Comments

raza.ullah6506
Raza ullah :
2026-11-10 13:58:33
0
ilovecricket473
🫀fazi 🦋 :
[Heartwarming][Heartwarming][Heartwarming]
2026-11-10 09:43:31
0
khanwazirgmeill.com
KH .wazir :
🌹🌹🌹
2026-11-10 09:12:49
0
itz.king64
pattan Sheryar khan marwat :
🥰🥰🥰
2026-11-10 09:12:36
0
user7803461965539
🇸🇦💥🌹واجد علی 💥🌹🇸🇦 :
🥰🥰🥰
2026-11-10 08:56:55
0
hammad.jutt8474
⚜️ Hammad_Jutt ⚜️ :
🥰🥰🥰
2026-11-10 10:19:23
0
To see more videos from user @cricket_reactionvideo, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

‎خۆزگەم بەو خێزانەی لە ژێر سێبەری بوونتدا ئارامی ئەدۆزنەوە. خۆزگەم بە تەواوی خزم و هاوڕێکانت کە بەبێ هیچ بەربەستێک لە هەر ئان و ساتێکدا ئەتوانن بەرامبەر بێدەنگی و بزەی شیرینت دانیشن، ئەوانەی هەمیشه ئەتوانن گوێبیستی نەرمترین تۆنی دەنگت بن بەبێ ئەوەی هیچ تەگەرەیەک لە نێوان جەستە و ڕۆحیاندا هەبێ. ‎ئەوانەی ڕۆژانه چێژ له گەرمیی ئامێزت و یاری و تەقەکردن و دانیشتن لە پەناتدا وەردەگرن، ئەوانەی لە دەوری خوانێکدا له بەرامبەر و لە تەنیشتت بە شادمانییەوە نانی ئێواره ئەخۆن و ڕێگاکانی گەشت و سەیرانیان بە هاوڕێیەتی تۆ زێڕین ئەبێت. ‎هەر کاتێک بیر لە بەهار بکەنەوە، ڕاستەوخۆ لە قوڵایی چاوە قاوەییە سحراوییەکانت دەڕوانن. ئەوانەی لە تاقەپڕووکێنترین هاویندا فێنکیی گیانیان لە تێڕامانی تۆدا ئەدۆزنەوە و لە ساردیی زستاندا بە گەرمیی نزیکبوونەوەت ڕۆحیان ئارام ئەکەنەوە، و بە گوڵزار لە پایزیشدا بە هەناسە دڵڕفێنەکانت. ‎ڕەنگی گەڵا زەردەکان دەکەنەوە بە سەوزی و تەواوی دەستپێکی ساڵی نوێیان بەتۆوە نوێ ئەکەنەوە، ئەوانەی بە ئارەزووی دڵی خۆیان ئەتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن و ڕێگای هاتووچۆیان بەرەو ئامێزت ئاوەدان بێ. خۆزگەکانم زۆر لەوە قووڵترن، خۆزگەم بەو تاڵە پەڕچەمانەی سەرت کە هەمیشه لە چاوە قاوەییەکانت نزیکن و ئامێز له ئارامیی ڕوخسارت وەردەگرن. خۆزگەم بە دانە دانەی ئەو شادەمارانەی کە کەوتوونەتە نزیکترین بازنەی دڵت و بە گەرمیی لێدانەکانی تۆوە ئەژین. ‎خۆزگەم بە ڕوناکی گلۆپەکانی ژوورەکەت، به مۆم و سیسەم و کانتۆری چواردەورت کە بێپچڕان تێڕامانت تێدا ئەکەن. ئەی چۆن باسی بەختەوەریی ئەو سەرینە نەکەم کە هەر شەوێک سەرت لەسەر دادەنێیت و لە ئامێزی خۆیدا نغرۆی خەوت ئەکا! خۆزگەم بە هەموو ئەو ئازیزانەی هەموو بەیانیەک چاویان بە دیدارت هەڵدێت و دەنگت دەبیستن، لە کاتێکدا من لەم دوورییەوە تەنها ئەوەندەم لە دەست دێ بێبەش... لەسەرت بنووسم بە چاوی قاوەیی و بەژن و باڵا بەرزەکەتدا هەڵبڵێم، من تەنانەت توانای ئەوەشم نییە بڕێک له ژاوەژاو و گێژاوی نیو مێشکم بە دیداری سەرپێیی تۆ خامۆش بڵێم چونکە ڕێگاکانمان ئەوەنده لێک دووره کە هەرگیز بە یەک ناگەنەوە، ئاخ نازانم چ حیکمەت و سحرێک لە بوونی تۆدا شاردراوەتەوه، ئەی ئازیزترینم ئەوەنده دڵم لە حەسڕەتتدا ئەسوتێت کە ئه‌مەوێ تەواوی وردکارییە بچووکەکانی جیهانی تۆ لە خۆم نزیک کۆ بکەمەوە، تۆ هەرگیز تێناگەیت کە تا چ ئاستێک ئەڤینی تۆ له دڵمدا ڕەگی داکوتاوه و نازانی چەندە پڕ له ئاواتم بۆ بۆنکردنی عەترەکەت، تۆ نازانی من چەندە تینووی تەنها یەک سەرنجی کورت و ڕوانینێکی تۆم، له ناخی دڵمەوە خۆزگە ئەخوازم بە هەموو ئەو شت و کەس و ڕووەک و هەوا و گازانەی کە لە دەوربەرتدان و تێکەڵ به هەناسەکانت ئەبن، لەو جیهانەی تۆی تێدا ئەژیت  ‎لەو کاتەی تۆ نییت، کات بەسەر دڵمدا وەکو بەردێکی گران تێپەڕ دەبێت. هەر چڕکەیەک لە نەبوونت، دوورییەکی ئەوەندە گەورە لە نێوان من و ئارامی دروست دەکات کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا ناتوانێت پڕی بکاتەوە. ‎... نەبوونی تۆ تەنها چۆڵبوونی شوێنێک نییە لە پەنامدا، بەڵکو نەبوونی ڕووناکی و هەناسەیە لە ڕۆحمدا. بیرکردنت بووەتە خوو بە جەستەمەوە؛ لە هەموو لێدانێکی دڵمدا ناوەکەت دەزرەنگێتەوە و لە هەموو گۆشەیەکی ئەم شوێنەدا بەدوای سێبەری خەندەکانتدا دەگەڕێم.. ‎نەبوونیشت نەیتوانیوە تۆم لەبەرچاو ببات، بەڵکو زیاتر و قووڵتر تۆی لە ناخدا ڕەگداکوتاو کردووە. تەنها ئاواتم ئەوەیە ئەم دوورییە زوو کۆتایی پێبێت و جارێکی تر لە ئامێزی ئارامی بوونتدا هەناسە بدەمەوە.
‎خۆزگەم بەو خێزانەی لە ژێر سێبەری بوونتدا ئارامی ئەدۆزنەوە. خۆزگەم بە تەواوی خزم و هاوڕێکانت کە بەبێ هیچ بەربەستێک لە هەر ئان و ساتێکدا ئەتوانن بەرامبەر بێدەنگی و بزەی شیرینت دانیشن، ئەوانەی هەمیشه ئەتوانن گوێبیستی نەرمترین تۆنی دەنگت بن بەبێ ئەوەی هیچ تەگەرەیەک لە نێوان جەستە و ڕۆحیاندا هەبێ. ‎ئەوانەی ڕۆژانه چێژ له گەرمیی ئامێزت و یاری و تەقەکردن و دانیشتن لە پەناتدا وەردەگرن، ئەوانەی لە دەوری خوانێکدا له بەرامبەر و لە تەنیشتت بە شادمانییەوە نانی ئێواره ئەخۆن و ڕێگاکانی گەشت و سەیرانیان بە هاوڕێیەتی تۆ زێڕین ئەبێت. ‎هەر کاتێک بیر لە بەهار بکەنەوە، ڕاستەوخۆ لە قوڵایی چاوە قاوەییە سحراوییەکانت دەڕوانن. ئەوانەی لە تاقەپڕووکێنترین هاویندا فێنکیی گیانیان لە تێڕامانی تۆدا ئەدۆزنەوە و لە ساردیی زستاندا بە گەرمیی نزیکبوونەوەت ڕۆحیان ئارام ئەکەنەوە، و بە گوڵزار لە پایزیشدا بە هەناسە دڵڕفێنەکانت. ‎ڕەنگی گەڵا زەردەکان دەکەنەوە بە سەوزی و تەواوی دەستپێکی ساڵی نوێیان بەتۆوە نوێ ئەکەنەوە، ئەوانەی بە ئارەزووی دڵی خۆیان ئەتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن و ڕێگای هاتووچۆیان بەرەو ئامێزت ئاوەدان بێ. خۆزگەکانم زۆر لەوە قووڵترن، خۆزگەم بەو تاڵە پەڕچەمانەی سەرت کە هەمیشه لە چاوە قاوەییەکانت نزیکن و ئامێز له ئارامیی ڕوخسارت وەردەگرن. خۆزگەم بە دانە دانەی ئەو شادەمارانەی کە کەوتوونەتە نزیکترین بازنەی دڵت و بە گەرمیی لێدانەکانی تۆوە ئەژین. ‎خۆزگەم بە ڕوناکی گلۆپەکانی ژوورەکەت، به مۆم و سیسەم و کانتۆری چواردەورت کە بێپچڕان تێڕامانت تێدا ئەکەن. ئەی چۆن باسی بەختەوەریی ئەو سەرینە نەکەم کە هەر شەوێک سەرت لەسەر دادەنێیت و لە ئامێزی خۆیدا نغرۆی خەوت ئەکا! خۆزگەم بە هەموو ئەو ئازیزانەی هەموو بەیانیەک چاویان بە دیدارت هەڵدێت و دەنگت دەبیستن، لە کاتێکدا من لەم دوورییەوە تەنها ئەوەندەم لە دەست دێ بێبەش... لەسەرت بنووسم بە چاوی قاوەیی و بەژن و باڵا بەرزەکەتدا هەڵبڵێم، من تەنانەت توانای ئەوەشم نییە بڕێک له ژاوەژاو و گێژاوی نیو مێشکم بە دیداری سەرپێیی تۆ خامۆش بڵێم چونکە ڕێگاکانمان ئەوەنده لێک دووره کە هەرگیز بە یەک ناگەنەوە، ئاخ نازانم چ حیکمەت و سحرێک لە بوونی تۆدا شاردراوەتەوه، ئەی ئازیزترینم ئەوەنده دڵم لە حەسڕەتتدا ئەسوتێت کە ئه‌مەوێ تەواوی وردکارییە بچووکەکانی جیهانی تۆ لە خۆم نزیک کۆ بکەمەوە، تۆ هەرگیز تێناگەیت کە تا چ ئاستێک ئەڤینی تۆ له دڵمدا ڕەگی داکوتاوه و نازانی چەندە پڕ له ئاواتم بۆ بۆنکردنی عەترەکەت، تۆ نازانی من چەندە تینووی تەنها یەک سەرنجی کورت و ڕوانینێکی تۆم، له ناخی دڵمەوە خۆزگە ئەخوازم بە هەموو ئەو شت و کەس و ڕووەک و هەوا و گازانەی کە لە دەوربەرتدان و تێکەڵ به هەناسەکانت ئەبن، لەو جیهانەی تۆی تێدا ئەژیت ‎لەو کاتەی تۆ نییت، کات بەسەر دڵمدا وەکو بەردێکی گران تێپەڕ دەبێت. هەر چڕکەیەک لە نەبوونت، دوورییەکی ئەوەندە گەورە لە نێوان من و ئارامی دروست دەکات کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا ناتوانێت پڕی بکاتەوە. ‎... نەبوونی تۆ تەنها چۆڵبوونی شوێنێک نییە لە پەنامدا، بەڵکو نەبوونی ڕووناکی و هەناسەیە لە ڕۆحمدا. بیرکردنت بووەتە خوو بە جەستەمەوە؛ لە هەموو لێدانێکی دڵمدا ناوەکەت دەزرەنگێتەوە و لە هەموو گۆشەیەکی ئەم شوێنەدا بەدوای سێبەری خەندەکانتدا دەگەڕێم.. ‎نەبوونیشت نەیتوانیوە تۆم لەبەرچاو ببات، بەڵکو زیاتر و قووڵتر تۆی لە ناخدا ڕەگداکوتاو کردووە. تەنها ئاواتم ئەوەیە ئەم دوورییە زوو کۆتایی پێبێت و جارێکی تر لە ئامێزی ئارامی بوونتدا هەناسە بدەمەوە." ‎دووریت وەک بەردێکی گران سنگمی پەستیوە و بیرکردنت بێبەزەییانە گیانم دەسوتێنێت. هەر شەوێک بە ئاواتی ئەوەوە سەرم لەسەر سەرین دادەنێم کە لە خەونمدا بگەڕێیتەوە، چونکە ڕاستیی بێ‌تۆیی، زۆر لەوە خەمناکتر و قورسترە کە بتوانم بەرگەی بگرم."@Foryou ✪..

About