@daxraua797: بە منداڵی ئاواتمان ئەوە بوو زوو گەورە ببین، بەڵام کاتێک گەورە بووین تێگەیشتین دنیا ئەوە نییە کە بە منداڵی لە خەیاڵماندا دروستمان کردبوو؛ تێگەیشتین هەموو پێکەنینێک مانای خۆشی نییە، هەموو نزیکێک دڵسۆز نییە، و هەموو ئەوانەی دەڵێن دەمێنینەوە، تا کۆتایی نامێننەوە. ئەو کاتە زانیمان گەورەبوون تەنها گەورەبوونی جەستە نییە، بەڵکو هێواش هێواش لەدەستدانی ئەو سادەیی و دلپاکیە … کاش منداڵی ئەوەندە زوو نەدەچوو. لە کۆتاییدا (تێگەیشتین) هیچ کەسێک هەمیشە لەگەڵمان نامێنێتەوە؛ هەموو شتێک ڕۆژێک هەر لەدەستی دەدەین وە تەنها خۆمان بۆ خۆمان دەمێنینەوە {هێشتا لە نیوەی ڕێگام؛} ئەگەر لە تەمەنی هەرزەکاریدا ئەوەندە لە ژیان تێگەیشتبم ، ئەی لە ساڵانی داهاتوودا چەند وانەی قووڵتر چاوەڕێم دەکەن؟ هێشتا زۆرە بۆ ئەوەی بڵێم لە دنیا تێگەشتوم…

daxraua797
daxraua797
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 10 November 2026 09:24:45 GMT
7249
636
2
64

Music

Download

Comments

p315d
🤍 :
2026-11-10 09:31:18
2
To see more videos from user @daxraua797, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About