@birevan_barzani2: دەزگای روانگە رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (رەوشی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا)ی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، مامۆستایانی زانکۆ، پۆلێک لە رۆشنبیران و ئەدیبان، هونەرمەندان، نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، دەزگای روانگە رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (رەوشی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا) نووسەر پرۆفیسۆر د. رەشاد میران لە کتێبخانەی روانگە لە زانکۆی کاسۆلیکی لە شاری هەولێر ئەنجامدا. ئەم کتێبە یەکێکی ترە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی دەزگای روانگە، لە بواری لێکۆڵینەوەی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیدا، کە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی فراوانە لەبارەی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی کوردستان بە بەڵگەی زانستی و کاری مەیدانی، نەخشەیەکی روونی پێکەوەژیانی ئەم خاکە دەخاتە ڕوو. ئەم چاپە یەکەم چاپی ئینگلیزییە، بە وەرگێڕانی دڵشاد میران، کە دەرگا بۆ گەیاندنی ئەم لێکۆڵینەوە کوردییە بۆ کتێبخانە و ناوەندە ئەكادیمی و زانستییەكان و زانکۆ و توێژەرانی جیهان دەکاتەوە. هەولێر ٢٠٢٦/١١/١٠ #creatorsearchinsights #اكسبلورexplore

بێریڤان   بارزانی
بێریڤان بارزانی
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 10 November 2026 17:08:28 GMT
62
9
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @birevan_barzani2, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About