@tom.jery467: #ئەم شەو... جیاوازم لە شەوەکانی تر، ئەم شەو... زۆر تەنها و بێکەس و دڵتەنگم. وەک باڵندەیەکی باڵشکاو لە قەفەسی تاریکیی کاتدا، لەم کەنارا بە تەنها مـامەوە؛ جیاواز لە شەوەکانی تر، ئەوەندە بێکەسم، حەتى لەگەڵ خۆیشمدا زیزم و سارد و سڕم! گەر ئێوەش بگەڕێنەوە... تازە ئـەم دڵە شکاەوە خۆش نابێت، تازە هیوا لەم خەرمانە سوتـاوەدا سەوز ناكاتەوە، چونکە چی هەبوو، چی نەبوو، ئەم سەری تێپەڕی؛ چ ڕەشەبایەک نەبوو کە بە سەرمدا نەگوزەرێت؟! چ ژانێک نەبوو کە ئەم جەستە و ڕۆحە ماندووە تاقی نەكاتەوە؟! ئەم شەو... تەنها منم و کۆمەڵێک پەژارەی دێرین، تەنها منم و تاریکییەکی قووڵ، کە هیچ دەنگێک نایبڕێت، جگە لە هاوارێکی کپکراو لە قووڵایی سینەمدا،لە ناو ئەم هەموو قەرەباڵغییە پووچەدا، من تەنها ترین مرۆڤی سەر ئەم خاکی بێوەفایەم. ناناسرێم لەلای کەس، و هیچ دەنگێکیش ناتوانێت ئەم شۆشە شکاوی ڕۆحەم چاک بکاتەوە. با هەموو دنیا بگەڕێنەوە، با چرای هەموو ماڵێک هەڵبکرێت؛ ئەم دڵە... لە بنەڕەتەوە سوتاوە، و خۆڵەمێشی خەیاڵیشی، بە با دراوە!#tom #viralvideo #foryoupage
lonely.soul
Region: IQ
Tuesday 10 November 2026 19:00:34 GMT
Music
Download
Comments
مـــحــمـــود خـــەیــلانـــی :
🥰🥰🥰
2026-11-10 19:02:27
1
To see more videos from user @tom.jery467, please go to the Tikwm
homepage.