@baw4a.gya4n0: بە قەدەر یەک دەریا لە ناو دڵم نیگەرانی و خەم هەڵگرتووە، بە قەدەر هەموو ئەو شەوانەی مانگ لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە، بیر و خەیاڵی تۆ لە مێشکمدا دەسوڕێتەوە، نازانم چۆن باسی ئەم هەموو هەستە بکەم، نازانم چۆن بۆت ڕوون بکەمەوە کە لە ناخی دڵمدا چەندە پێویستم بە بوونت هەیە، هەموو کات دڵەڕاوکێم هەیە، هەموو کات بێقەرارم، هەموو کات چاوەڕێی ئەوەی لە ناکاوە ناوت لەسەر شاشەی مۆبایلەکەم ببینم، چاوەڕێی ئەوەی جارێکی تر دەنگت ببیستم و دڵم ئارام بگرێتەوە، بەڵام تۆ نازانیت ئەم چاوەڕوانییە چەندە قورسە، نازانیت هەر شەوێک بە چەندین بیر و خەیاڵەوە دەخەوم، نازانیت چەند جار لە خۆم پرسیوە ئایا تۆش وەک من بیر لەو ڕۆژانە دەکەیتەوە؟ ئایا تۆش هێشتا شوێنێکت بۆ من لە دڵتدا ماوە؟ ئایا هێشتا ئەو هەستە جوانانە لە ناخی تۆدا ماون کە جارێک وایان لێکردبوو هەموو شتێکمان لەگەڵ یەکتر جوان بێت؟لە یادم دەکەیت و من هیچ نالێم، بێدەنگ دەمێنمەوە، نەک چونکە شتێکم نییە بۆ گوتن، بەڵکو چونکە ئەوەندە قسەم لە دڵدایە کە نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم، چۆن بۆت بڵێم کە هێشتاش لە هەر ساتێکدا بیرت دەکەمەوە، چۆن بڵێم هێشتاش ناوت لە دڵمدا هەمان شوێنی جاران هەیە، چۆن بڵێم هەرچەندە زۆر شت گۆڕاوە، بەڵام هەستی من بەرامبەر بە تۆ بە ئاسانی نەگۆڕاوە، من هێشتاش ئەو کەسەم کە بە بیرکردنەوە لە تۆ دڵی دەجووڵێت، هێشتاش ئەو کەسەم کە هیوایەکی بچووک لە ناخیدا هەڵگرتووە بۆ ئەوەی ڕۆژێک هەموو ئەم دووری و ساردییە کۆتایی بێت.خۆ تا ئێستاش درەنگ نەبووە، هێشتا دەرگای گەڕانەوەت بە تەواوی داخراو نییە، هێشتا دەتوانیت بگەڕێیتەوە لای من، هێشتا دەتوانیت ئەو هەموو بێدەنگییە بشکێنیت و جارێکی تر بە قسەیەکی سادە دڵم ئارام بکەیتەوە، من داوای شتی ئەستەم لێت ناکەم، داوای ئەوە ناکەم هەموو شتێک وەک ڕۆژی یەکەم بێت، تەنها دەمەوێت هەست بکەم هێشتا لە ژیانتدام، هێشتا بیرم دەکەیتەوە، هێشتا بوونم لەلای تۆ بێ نرخ نییە، دەمەوێت جارێکی تر ئەو نزیکییە هەست پێ بکەم کە جارێک هەموو ماندووبوونەکانی ژیانمان لەبیر دەبردەوە.بۆ من تۆ هەر ئازیزترینی، هەر ئەو کەسەیت کە ناوت لە نێو هەزاران ناودا جیاوازە، هەر ئەو کەسەیت کە تەنانەت بە دووریشەوە دەتوانێت بیر و خەیاڵم پڕ بکات، تۆ لێکدانەوەی تەواوی خەونەکانمی، تۆ ئەو بەشە جوانەی ژیانمی کە دەمەوێت جارێکی تر بە نزیکم هەست بکەم، تۆ ئەو کەسەیت کە دڵم هەموو کات بەدوای نیشانەیەک لە تۆدا دەگەڕێت، ئەوەندەی لە دڵمدا جێگات هەیە، هیچ وشەیەک ناتوانێت بە تەواوی وەسفی بکات.دڵم دەیەوێت هەمیشە لەگەڵ تۆدا بم، لە ڕۆژە خۆشەکانتدا هاوبەشت بم، لە کاتە سەختەکانیشدا هەست بکەیت کە کەسێک هەیە بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستییەوە گوێت لێ دەگرێت، دەمەوێت ئەوەندە نزیکت بم کە پێویست نەکات هەموو جارێک بە دوای وشەیەکدا بگەڕێم بۆ ئەوەی هەستم بۆت دەرببڕم، دەمەوێت جارێکی تر پێکەوە قسە بکەین، پێکەوە بخەندین، لەو شتانە بدوێین کە جارێک بێ هیچ ماندووبوونێک قسەمان لەسەریان دەکرد، دەمەوێت ئەو ڕۆژانە بگەڕێنەوە کە تەنها بوونی یەکتر بەس بوو بۆ ئەوەی دڵمان ئارام بگرێت.بەڵام ئێستا لە نێوان من و تۆدا دوورییەک هەیە کە بە هیچ وشەیەک ناتوانم وەسفی بکەم، من لەو لایەوە بیرت دەکەمەوە و نازانم تۆ لە کوێوە بیر لە من دەکەیتەوە، من چاوەڕێی قسەیەکی تۆم و نازانم تۆش چاوەڕێی قسەی منیت یان نا، ئەم نازانینە زۆر قورسە، ئەم بێدەنگییە زۆر درێژ بووە، بەڵام هێشتا لە دڵمدا هیوایەک هەیە کە ڕۆژێک هەموو ئەم بێدەنگییە بگۆڕێت بۆ جوانترین گفتوگۆمان.بەخوا من تەنها دەمەوێت جارێکی تر هەست بکەم لەگەڵ منیت، هەست بکەم هێشتا ئەو کەسەی جارانم، هەست بکەم کە هەموو ئەو ساتە جوانانە تەنها بیرەوەری نەبوون، دەمەوێت جارێکی تر بە دڵنیاییەوە بزانم کە بوونم لە ژیانتدا مانایەکی هەیە، کە ناوم لەبیرت نەچووە و ئەو هەستەی نێوانمان بە تەواوی ون نەبووە.ئەگەر هێشتا شوێنێکم لە دڵتدا ماوە، ئەگەر هێشتا کەمێک لەو هەستە جوانە لە ناخی تۆدا ماوە، با ئەمجارە بێدەنگی نەبێتە بەربەست، با ئەمجارە غرور و دووری لە نێوانماندا نەوەستێت، با جارێکی تر هەوڵ بدەین یەکتر تێبگەین، چونکە من هێشتا دڵم دەیەوێت لەگەڵ تۆدا بم، هێشتا ئارەزووی ئەوەم کە ڕۆژێک بە دڵنیاییەوە بڵێم ئەوەی لە دەستم چووبوو گەڕایەوە، نەک بۆ ئەوەی ڕابردوو دووبارە بکەینەوە، بەڵکو بۆ ئەوەی جوانتر لە جاران دەست بە پەڕەیەکی نوێ بکەین.تکایە ئەگەر دەتوانیت جارێکی تر هەستم پێ بکە، هەست بکە کە منیش دڵێکم هەیە کە بە بوونت ئارام دەگرێت، هەست بکە کە لە پشت ئەم بێدەنگییەدا دڵێک هەیە کە هێشتا قسەی زۆری لەگەڵ تۆ هەیە، من هێشتا ئەو کەسەم کە دڵی دەیەوێت لەگەڵ تۆدا بێت، هێشتا هیوایەکی بچووک لە دڵمدا هەڵگرتووە،#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط
مـچـی،
Region: IQ
Tuesday 10 November 2026 20:33:24 GMT
Music
Download
Comments
𝓜𝓻𝓼 𝓓𝓮𝓹𝓹 :
وەک هەمووکات خۆمم یەکەم
2026-11-10 20:38:21
0
To see more videos from user @baw4a.gya4n0, please go to the Tikwm
homepage.