@hemnhamarawf: بەڵێنی خۆتە دەبێت مافیاکان سزابدرێن... ئەمە هێڵی سەوزە، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مانگی 7ی ساڵی 2023 ڕایگەیاند و داوایکرد خەڵک پەیوەندی پێوە بکەن و بەڵگە و زانیاریی پێبدەن لەسەر ئەو کەسانەی مافیان و زوڵم لە خەڵک دەکەن... ئەو کەسانەی لەبری زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتووانی سلێمانی بڕیاریانداوە، قەرزی خەڵک کە لای مۆلیدەکانە سفربێتەوە، مافیا نەبن چین؟ کێ ئەو مافەی پێداون؟ ئەو کەسانەی هەڕەشە لە رۆژنامەنووسان دەکەن و بێڕێزیان پێدەکەن، مافیا نەبن چین؟ بەڕێز کاک بافڵ لە کۆتا پەیامتدا وتت: "خەڵکی خۆمان لە دەڤەری خۆمان چییان پێویستە بۆیان دابیندەکەین"، وە ئەمە پەیامی هەمیشەییت بووە لەسەرجەم گوتارەکانتدا، ئێستا ئێمە وەکو خەڵکی سلێمانی، داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکەین کە مافیائاسا، بە ئاشکرا بڕیار لە دزینی پارەی خەڵک دەدەن، لەژێر ناوی ڕێککەوتن..... بەڕێز کاک قوباد تۆ بە دۆستی ڕۆژنامەنووسان ناسراویت و هەمیشە باس لە ئازادەی کاری ڕۆژنامەوانی و میدیا دەکەیت، ئێستا ئەو کەسانەی لەژێر ناوی ڕێککەوتن بڕیاری دزیکردن لە خەڵک دەردەکەن، هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسان و خەڵک دەکەن و بێڕێزییان پێدەکەن، ئەگەر ئێستا ئەم کەسانە ڕانەگیرێن، ڕۆژنامەنووسان و خەڵک چۆن متمانە بەوە بکەن لەم دەڤەرە ژیانیان پارێزراوە؟ هێمن حەمەڕەئوف ـ میدیاکار هەرکەس لای خۆیەوە هەوڵبدات پەیوەندییان پێوەبکات و داوای سزادانی ئەو کەسانە بکات، کە واژوویان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کردووە بۆ سفربوونەوەی قەرزی خەڵک لای خاوەن مۆلیدەکان. #slemani #sulaymaniyah

Hemn Hamarawf هێمن حەمەڕەئوف
Hemn Hamarawf هێمن حەمەڕەئوف
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 11 November 2026 09:18:04 GMT
122275
1696
2
337

Music

Download

Comments

To see more videos from user @hemnhamarawf, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About