@heshw.gharib: سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانانەی ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچوە بەسەر خەڵکیدا هێناوە، دەستی خستۆتە بینەقاقای نەخۆشخان و نەخۆشخانەکان، ئەوە بۆ نزیکەی مانگێک ئەچێت زۆرێک لە دەرمانەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا نەماوە، وەک پێمبرۆ کەنرخەکەی زۆر گرانە و بە ١٨ ملیۆن دینارە لەگەڵ زۆلادێکس حەبی تامۆکسفین و ڤیتامیننەکان زۆرێکی تر نەماون، کە هیچ نەخۆشێک توانای کڕینی ئەم دەرمانانەی نیە. خەڵک بەدەست نەمانی دەرمان و گرانی نرخەکانیانەوە ئەناڵێنێت و ئەم حکومەتەش هیچ باکی نیە و تا دێت بارگرانی زیاتر لەسەر خەڵک دروست دەکات، ئەمڕۆ لەنزیکەوە گوێبستی داواکارییەکانی نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا بوین، من و دایە حەمیدەش هەردووکمان بەردەوامین لەچارەسەرەکان، خوای گەورە هەمووتان بپارێزێت و شیفای ئێمە و هەموو نەخۆشانیش بدات.
heshw gharib هێشو غەریب
Region: IQ
Wednesday 11 November 2026 15:14:40 GMT
Music
Download
Comments
baf Rin :
خوای گەورە ئەم دەسەڵاتە زاڵمە لەناوببات کۆتاییان نزیکە آن شاء آللە ،
خوای گەورە شیفای خێر و خێرای دایە حەمدیە و بەڕێزشت خاتوو هێشوو گیان هەموو نەخۆشانبدات ،هەمیشە نزای خێرتان بۆ دەکەین .
2026-11-11 15:20:39
0
بەرەوبەهەشت١٤ :
@🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲
2026-11-11 15:37:12
0
To see more videos from user @heshw.gharib, please go to the Tikwm
homepage.