@raha.raha_01: من خودا لە جێگەیەکدا دەبینم کە کەس نایەوێت بچێت بۆ ئەوێ: حەلاج دەیگوت (من خودای خۆم بە چاوی دڵ بینی) لە قووڵایی ئەو برینەدا کە کەس نەیدەبینی،لە ناو ئەو تەنیاییەدا کە هەمووان لێی هەڵهاتن، خودای گەورە لە تاریکترین گۆشەی بریندا ، لە بێکەسترین بونەوەر و تەنهاترین و گوناهبارترین مرۆڤدا بانگم دەکات خودا بەتەنها لەناو جوانیدا خۆیمان نیشان نادات، لەناو ژان و برینیشدا هەیە ، ئێمە ڕوومان لەڕوگەی ئەوە و کەچی زاتی ئەو لە پشتەوە بانگمان دەکات،لەو شوێنەی کە ئێمە ڕوومان لێ وەرگێڕاوە و نایبینین. من ئەم برینەم خۆش نەویست، بەڵام کاتێک چوومە ناویەوە، لەناو دەمی کراوەی ئازاردا زاتی ئەوم بینی، من ئەم تەنیاییەم خۆشنەویست، بەڵام کاتێک هەمووان ڕۆیشتن و من مامەوە، دەنگی زاتی ئەوم بیست، پێی فەرمووم لێرە بمێنەرەوە ، ئەو جێگەیەی کەس نایەوێت بێت، ئەوێ ڕازاوەترین ماڵی منە، من ئێرەم بۆ تۆ هەڵبژاردووە. ئەی گەورەترین ئامادەبووی ناو برین و گوناهەکان من لەڕێگەی پێچەوانەوە تۆم ناسی ، تۆش لەڕێگەی خۆتەوە هەر لێرە لەناو ئەم تاریکی و تەنهایی و کەس نەهاتنەدا هەر لەم بەرزی و دورە شارەدا وابکە نەهێڵیت بگەڕێمەوە بۆ ئاوەدانی هەر لێرە بە برینێکی قوڵتر کۆتایی و سەرەتای خۆمم لەگەڵ ئازاری داهاتوو نیشان بدە..#for #ڕەها #foryou #foryoupage #foryou
raha.raha_01
Region: IQ
Thursday 12 November 2026 17:16:20 GMT
Music
Download
Comments
karwan mahmwd :
اللە اکبر
2026-11-12 17:26:45
0
dawd saed :
[قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر][قلب أحمر]
2026-11-12 17:22:12
0
To see more videos from user @raha.raha_01, please go to the Tikwm
homepage.