@xatin.sus: کۆچی دوایی کتوپڕی (زیلان دەشتی)، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی بەشی ژینگە و تەندروستی لە زانکۆی سەڵاحەددین، کە لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستدا، خەمێکی قووڵی بەدوای خۆیدا هێنا. بەڵام ئەوەی لە خودی مەرگەکە زیاتر بووەتە جێگەی شۆک و نیگەرانییەکی زۆر، مامەڵە و کاردانەوەی بەشێک لە هاوڕێ و هاوپۆلەکانییەتی لە ساتی کەوتن و گیانلەدەستدانیدا. مەرگ ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە و لە هەموو کات و ساتێکدا لەگەڵماندایە، بەڵام ئەوەی مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان و شۆک دەکات، گۆڕانی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکانە. کچێکی گەنجی ٢٢ ساڵ کە ماوەی چوار ساڵی تەواو لەسەر یەک کورسی خوێندن لەگەڵ هاوڕێکانیدا بووە و هەمووان لە نزیکەوە ناسیویانە، لە کاتی تێکچوونی باری تەندروستی و بەربوونەوەیدا، لەبری ئەوەی هاوپۆلەکانی بەپەلە فریای بکەون، خۆشییەکانیان ڕابگرن و هاوخەمی بنوێنن، بەداخەوە بەشێکیان بە پێکەنینەوە سەیری دیمەنەکەیان کردووە و تەنانەت سەرقاڵی وێنەگرتن و سێڵفی بوون لەسەر تەرمی هاوڕێکەیان. ئەم دیمەنە ناخهەژێنە پرسیارێکی جددی لەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆیی ئەمڕۆمان دروست دەکات: ئایا ئێمە لە کوردستان دەژین یان لە کۆمەڵگەیەکی نامۆ و دوور لە هەموو بەهایەک؟ لە ڕابردوودا هەمیشە دوعای ئەوەمان دەکرد کە لە غەریبی نەمرین، چونکە پێمان وابوو لە غەریبیدا کەس بە دەممانەوە نایەت و تەنیا دەبین. بەڵام بەداخەوە، ئەم ڕووداوە دەریخست کە ئێستا لە ناو خاک و وڵاتی خۆشماندا و لە ناو هاوڕێ و هاوزمانەکانماندا، مرۆڤ هەست بە غەریبی و تەنیایی دەکات. بەداخەوە بۆ ئەو جۆرە هاوڕێیەتییە، و ڕۆحت شاد بێت زیلانی جوانەمەرگ. #زيلان #foryou #fypシ゚viral #foryoupage #fyp
🦌𓆩﮼جاڤ﮼غەزال 🤎⃤ ـ➰🤎⃤ 🪶
Region: IQ
Friday 13 November 2026 13:19:19 GMT
Music
Download
Comments
وصية ام :
اوه بو هاوريتي
2026-11-13 15:03:35
1
To see more videos from user @xatin.sus, please go to the Tikwm
homepage.