@daxraua797: دەزانی تۆ لەگەڵ من خراپەت کرد ، منت شکاندو غروورمـت ورد کرد؟ بەڵام مـن هێشتاش بەرگەی بێتاقەتیت ناگرم هێشتاش بەرگەی دووریت ناگرم ، تـۆ دەڵێیـت من شێتم یان گێلم بەڵام مـن تەنیا عاشقم! زوو هاتیتە ناو ژیانمەوەو زوو ڕۆیشتی ، زووش هۆگرت بووم بەڵام نازانم بۆچی ناتوانم زوو لەبیرت بکەم!؟ من دەزانم کاتێک مرۆڤ دڵی بۆ کەسێک تەنگ دەبێت ، دەبێت پەیوەندی پێوە بکات یـان نامەیەکی بۆ بنێرێـت یان تەنانەت وا پێویست دەکات بڕوات بیبیـنێت! بەڵام کێشەکە لەوێدایە کە دڵم بۆ کەسێک تەنگ دەبێت کە نابێت تەنگ ببێـت... خۆزگە دەکرا بۆ کەسێک کە ماوەیەکی زۆرە لێی بێ هەواڵیت نامەیەک بنێریـت و بڵێیـت دڵم زۆر بۆت تەنگ بووە وە ئەویش زۆر بە میهرەبانییەوە وەڵامی دەدایەوە.. مـــن ئەگەر بمەوێت پێتان بڵێم حاڵی ئەم ڕۆژانەم چۆن چۆنیە دەبێت خەوێکی دوای نیوەرۆتان بیربهێنمەوە کە کاتێک بەخەبەر دێیتەوە خۆرئاوا بووە و هەموو چراکان کوژاونەتەوەو هیچکەسێک لەماڵەوە نییە😍💔
daxraua797
Region: IQ
Saturday 14 November 2026 08:25:50 GMT
Music
Download
Comments
♾️"🇧🇷 :
واللە وایە زۆر راستە دەکیت 💔☺️
2026-11-14 18:20:13
1
Ahmed__dana :
3/11. 11:11 🕊️🌫️
2026-11-14 21:08:49
0
To see more videos from user @daxraua797, please go to the Tikwm
homepage.